پەندی پێشینیان بەشی ١٨
پەندی پێشینیان بەشی ١٨
ئاقڵ/ئەقڵ لە دایك وبابان باشترە – کاوە.
ئاقڵ/ئەقڵ وەک چەترە، تا نەکرێتەوە کەلکی نییە – کاوە.
ئاو هەموو ئاشەکەی بردبوو، کابرا بەدوای چەقچەقەدا دەگەڕا،
ئەوی باشن گوڵنازبوو، ئەویش لەبەر گاڕانێ گاوانان گا – کاوە.
بەزارێک دەخۆن، بەقوونێک دەڕین – کاوە.
بەزمانی خۆش مار لەکونێ دێتەدەر – کاوە،
بەعەبا ئەخوا و بە عەسا ئەڕوا.
بەفەلەک، ئەڵێ وەلەک.
بەفرمێسکی باوەڕمەکە، تەماشای کردەوەی بکە.
بەفیکە مار لەکون دێتەدەر.
بەقەد بەڕەی خۆت پێ ڕاکێشە.
بەقسە ئاڵی زەنگانە، بەکردەوە ڕیخ لە لنگانە.
بەقسەی پشیلان باران نابارێ.
بەقسەی خۆش مار لەکون دێتەدەر.
بەقسەی کەرێ، جۆ نابارێ – کاوە.
بەقسەی مەلا باوەڕناکا، بەزەڕەی کەری باوەڕە.
بە قنگ هەناسە ئەدا.
بە قنگەخشکێ بەغدا ناگیرێ.
بە قنگە هەمانە خۆش ئەکا و بەپێ بێشکە ڕائەژەنێ و بەدەست جۆڵایی ئەکا.
بەقنگەوە خستییە کەندەوە.
بە قومە ئاوێک وەمەلە دەکەوێ – کاوە.
بە کارە نییە بە چارەیە،
بە کارەکەر بڵێیت خانم، کاسە و کەوچکت ئەشکێنێ.
بە کاسەیەک ئەیکەن، بەکەوچکێک ئەیخۆن.
بە کاکیلە، نیکل لەقنگی سەگی پیر دەرئەهێنێ.
بە کەچکێ دەڵێ: قاشوق – کاوە.
بە کەر ناوێرێ، بەکورتان شێرە.
بە کەروێشک دەڵێ: ڕاکە، بە تانجیش ئەڵێ بیگرە.
بە کەریان کوت مەعریفەت بنوێنە، لنگی هەڵبڕی و تڕێکی کەند.
بە کەڕیان کوت ئاو بێنە، ئەچوو دەرپێی دائەکەند.
بە کەرێ ناوێرێ لەکورتانی ڕەپەڕەپە – کاوە.
بە کەوچک ئەڵێ: قاچوغ.
بە کەوچک کۆی ناکاتەوە، بە ئەسکوێ بڵاوی ئەکاتەوە.
بە کفتە ئەڵێ فڵتە.
بە کڵاو ئەگیرێ.
بە کلکی ئەخوڕێ.
بە کونی هەیتەوە ئەچێ.
بە کیری خەڵق گان ئەکا.
بە کیری خەڵق گان کردن لەزەتی نییە.
بە گایان وت کەی وەختە؟ وتی مانگا بەکەڵ بێ.
بە گورگان خواردووی دا.
بە گورگیان وت: ئەمڕۆ نۆرە شوانیتە. وتی بەخوا پێم پەتییە.
بە گۆڕی باوکت مەنازە، مووچەت نان و پیازە.
بە گۆڵم گوێ بڕیبوو، بە دێڵ دەرچوو – کاوە.
بە گوڵیان وت بۆ وا گەشی؟ وتی باخەوانەکەم مەردە.
بە گوڵێ بەهار نایەت.
بە گیای بەهارا ناتووڕێنی.
بە لای ماکەرا بڕوا، جاشەکەی لێ گل ئەداتەوە.
بە لەعنەت بێ بزن، هەر بن کلکی بگەزن، سەگ و شوان پێکەوە دەبەزن.
بە لۆچێک ئاو ئەکەوێتە مەلە.
بە مازوان تێشکاوە و بە سێچکان هەڵئەستێتەوە.
بە مەقەڵییەوە بڕۆ بۆ سەریان، بە باوەشێن وەرەخوارەوە.
بە مەلایەکیان وت: کاغەزێکمان بۆ بنووسە. وتی قاچم قەڵەشاوە.
بە مڵاکان خڕی دەکەمەوە، بە ئەسکوان دەیفەوتێنێ.
بە مناڵیی لێم باربوو، بە گەورەیی لێم هاربوو.
بە مێردێ نییە، بە خوڵایە.
بە میزی ختک باران نابارێ.
بە نارێ و بە نێرگس، پڕی ئەکەن لە تڕ و لە تس.
بە ناڵەناڵ، بە نووکەنووک، قۆجە دەهۆڵ خۆی کرد بە بووک.
بە نان و ئاودا چوو – کاو.
بە نان هات و بە ئاو خورا.
ئاواشی دەڵێن: بەنانیدا چوو و بەئاوێدا خورا – کاوە.
بە نەوگ مەردوم سەر ئەبڕێ.
بە نوستوویی لە هەموو وەختێکی تر چاکترە.
بە هەرچاوێ تۆ من ئەبینیت، هەر بەوچاوە منیش تۆ ئەبینم.
بە هەزاردەرزی سووژنێکی تیا نابێ.
ئاواشی دەڵێن: بە هەزار دەرزی گاسنێکی تێنابێ – کاوە.
بە هەزار زاوا ماڵم نابێ ئاوا.
بە هەزار سووژن گاسنێکی تیا نابێ.
بە هەموو ئاوی دەریا، چەوێک بەرز ناکاتەوە.
بە هەموو کەس ئەڵێیت خاڵە، پێویستە برای دایکی خۆت بناسی.
بە هەوهەوی سواران دەکرێ، نەک بە تڕوتۆپی پیرێژنان – کاوە.
بە هۆی گوڵەگەنمێکەوە، سەد گوڵە مرۆر ئاو ئەخواتەوە.