پەندی پێشینان 11

ڕێکەوت:
نووسەر: کاوە
بۆچوون: 0
سەردان: 16

بەڕێزانم، بەلۆچێک لە خەرمانی پەندی پێشینیانی مامۆستا شێخ محەممەدی خاڵ دێمەوە خزمەتتان،،هیوادارم چێژی لێوەرگرن.

ئەگەر بەهەوهەوی سواران هیچ نەکرا، بە تڕوتۆپی پیرێژنان هیچ ناکرێ – کاوە.
ئاخیری خێربێ – کاوە
ئەڵێی نازداری  قازی بەنێیە.
ئەڵێی نانی بەسەر ساجا سووتاوە.
ئەڵێی نانی هاریی گرتووە بەدەمەوە.
ئەڵێی نیسکە، بەروپشتی بۆ نییە.
ئاواشی دەڵێن: ئەڵێی/دەڵێی نیسکە، بێ بەروپشتە – کاوە.
ئەڵێی ورچی دەست شکاوە، هەر بۆڵەبۆڵیەتی.
ئەم بۆ ناوهۆز، ئەو بۆناوکۆز،
ئەم تڕەکەڵەکە سەرناگرێ.
ئەم دەسی لەودەسی چڵک وەرناگرێ.
ئەم سایە هی ئەوسایە.
ئەم قسەیە با لەناو دوو توێی نانا بێ.
ئەم کاسەیە بێ ژێرکاسە نییە.
ئەم/ئەو ماستە بێ موو نییە – کاوە.
ئەم مردووە بەم شیوەنە زیندوو نابێتەوە.
ئەم نانە بەوڕۆنە.
ئەم هەویرە ئاو زۆر هەڵدەکێشێ.
ئاواشی دەڵێن: ئەو/ ئەم هەویرە ئاو زۆر هەڵدەگرێ – کاوە.
ئەمانەتیان دا بە عەرد نەچووە ژێری،
ئەمە ئەرز و ئەوە گەز.
ئەمە باوکی گشتیانە.
ئەمە خوێی چێشتە لەچاو ئەدا.
ئەمە سەنعەتە و سەبەتە، مزگەری نییە و قینگ هەڵسووڕان.
ئاواشی دەڵێن: ئەوە/ ئەمە سەوەتەیە و سەنعەت، مزگەری نییە و قوون بادان – کاوە.
ئەمە/ئەوە گۆ و ئەوە مەیدان – کاوە
ئەمڕۆ ئێرە دیوەخانە، سبەینێ هێلانەی مشکانە.
ئەمڕۆ بەحازر، سبەینێ بەقەرز.
ئەمڕۆ دنیایە و سبەینێ قیامەت.
ئەمڕۆ دنیایە، سبەینێ زوڕنایە.
ئەمسەر ئەکا و ئەوسەر ئەکا، پارە ئەدا و پینە ئەکا.
ئەمسەر کرێ، ئەوسەر کرێ، پارە کرێ، پینە کرێ.
ئەملا ئەکەم ئاو ئەمبا، ئەولا ئەکەم، گورگ ئەمخوا.
ئەملام تات و ئەولام تات، ئای بابە جیقم دەرهات.
ئاواشی دەڵێن: ئەولایەم تات، ئەولایەم تات، وەی بابە جیقم دەرهات – کاوە.
ئەملای ناوە بەولاوە، گووی کردە هەردوو لاوە.
ئەو بەرد لەمشت و ئەم دیزە بەکۆڵە.
ئەو تڕەی لەقنگتایە بیکەنە.
ئەوجێیە خۆشە کە دڵی لێ خۆشە.
ئاواشی دەڵێن: ئەوجێیە خۆشە، دڵی لێ خۆشە – کاوە.
ئەوچاوە کوێربێ، دوزمنی خۆی پێ ناناسی.
ئاواشی دەڵێن: ئەو چاوە کوێربێ، غەنیمی خۆی ناناسێ – کاوە.
ئەو خورمایەی تۆ خواردووتە، دەنکەکەی وا لەگیرفانی منا.
ئەوخوێنەی شەوی بەسەراتێپەڕێ، تۆڵەی فەوتاوە.
ئەودەست موحتاجی ئەودەست نەبێ.
ئاواشی دەڵێن: یاڕەببی ئەودەستەش موحتاجی ئەودەستە نەبێ – کاوە.
ئەوژنەی دانی جوانی نەبێ، بەچاو پێئەکەنێ.


لقی بابەت :  فەرهەنگی گەلی
بۆچوونئ خۆتان سەبارەت بەو بابەتە دەربڕن

بۆچوونی ئێوە چییە؟

ناوی بەڕێزت : *
ئیمێل :*
ڕای بەڕێزت :*
کۆدی هێمنایەتی : *
وێنە ناکرێتەوە
بۆ گۆڕینی کۆد، لەسەری کرتە بکە