پەندی پێشینان 10
خۆشەویستانی سەردانکاری ماڵپەڕەکەمان، ژمارەیەکی دیکەشم پەندی پێشینان بۆ لە بەشی فۆلکلۆردا کردوونە دیاری، هیوادارم بەدڵتان بێ.
ئەڵێی/دەڵێی ئەسپێی دەستی کوێرییە – کاوە،
ئەڵێی کڵاوی سەخرەجنی لەسەرناوە.
ئەڵیی کوڕەزۆکەیە.
ئەڵێی کوردی بەدۆ مردییە.
ئەڵێی کوردی دۆنەدیوە.
ئەڵێی کوزەکەمتیاری پێیە.
ئەڵێی کووپەی سەروبنە.
ئەڵێی کوێری ئەسپێ لەمشت کەوتووە.
ئەڵێی گەماڵی سەردێڵەبەبایە.
ئەڵێی گەنەی گونی گایە.
ئەڵێی گورچیلەی گان، بەیەکەوە نانووسێن.
ئەڵێی گۆشتی قازی خواردووە.
ئەڵێی گولی بەخیلە.
ئاواشی دەڵێن: ئەڵێی/دەڵێی گولی بەغیلە – کاوە.
ئەڵێی گوو گێژی کردووە.
ئەڵێی گووی خۆی گێرەئەکا.
ئەڵێی گوێز ئەکاتە هەمبانە.
ئەڵێی/دەڵێی گوێزانی بۆ دەژمێری – کاوە.
ئەڵێی گوێزە باری نییە.
ئەڵێی گوێزی بۆ ئەژمێرن.
ئەڵێی گوێزی ناو بێژنگە.
ئەڵێی گوێزی ناو دەخیلەیە.
ئەڵێی گیپەی جۆیە.
ئەڵێی گێرەی هۆمەرەکوێرە.
ئەڵێی گیسکە دێیییە.
ئاواشی دەڵێ: ئەڵێی گیسکە ناودێیییە – کاوە.
ئەڵێی گیسکی سەلەمە.
ئەڵێی گیسکی قەرزار نەگرتوووە.
ئەڵێی گیسکی ناودێیە.
ئەڵێی/دەڵێی لەبانی بەربۆتەوە – کاوە.
ئەڵێی لە بن دارێکایە گەڵای پێوەنییە.
ئاواشی دەڵێن: ئەڵێی/دەڵێی لەبن دارێکم هیچ گەڵای پێوەنییە – کاوە.
ئەڵێی لە ترشوخوێدا سوورکراوەتەوە.
ئەڵێی لەدەم ڕەش بەربووە.
ئەڵێی لەدەم گورگ بەربۆتەوە.
ئەڵێی/دەڵێی لەدمی فیلی بەربۆتەوە – کاوە.
ئەڵێی لەسەر ئاگر دانیشتوووە.
ئاواشی دەڵێن: ئەڵێی/دەڵێی لەسەر ئاورانە – کاوە.
ئەڵێی لەسەر دڕک بەندە.
ئەڵێی لەسەر دڕکە.
ئەڵێی لەکڵا گەڕاوە.
ئەڵێی لەکێری تیتی و قوزی بیبی بوون.
ئەڵێی لەکێری قاقان و قوزی بیبی جان بوون.
ئەڵێی لە گەرووی مار دەرهاتووە.
ئەڵێی لە گوێی گادا نوستووە.
ئەڵێی لۆتییە و مەیموونی تۆپیوە.
ئاواشی دەڵێن: ئەڵێی/دەڵێی لۆتییە مەیموونەکەی مردووە – کاوە.
ئەڵێی/دەڵێی ماران مشتووە – کاوە.
ئەڵێی ماستمان خواردووە و دۆمان داوە بەو.
ئەڵێی/دەڵێی ماستی مەیوە – کاوە.
ئەڵێی ماکەری ئاپڵاخە.
ئەڵێی مانگای مالوانە.
ئەڵێی مەشکە تاڵ ئەدا.
ئەڵێی/دەڵێی مەشکێ دەژێنێ – کاوە.
ئەڵێی مریشکە و لەگووی خۆی چینە ئەکا.
ئەڵێی مریشکی ئاشەوانە، تا کشەی لێ بکەیت زیاتر بۆسەر دۆڵیان ڕائەکا.
ئەڵێی مریشکی ئاوەڕووت کراوە.
ئەڵێی/دەڵێی مریشکی سەرباڕۆکەیە – کاوە.
ئەڵێی مژ لەقنگی کەر ئەدا.
ئەڵێی مشتەی ناو هەمانەیە.
ئەڵێی مشکی جەواڵدڕە.
ئەڵێی مشکی سەرتەختەیە.
ئەڵێی مشکی ناوجەواڵە.
ئەڵێی من کڕەئەکەم و ئەو ئەیخوا.
ئەڵێی موورووی لە گووی خۆیا دۆزیوەتەوە.
ئەڵێی موویان بۆ هەڵکڕووزانووە.
ئاواشی دەڵێن: ئەڵێی/دەڵێی موویان لێ هەڵکڕووزاندووە – کاوە.
ئەڵێی میچی قومارخانەیە.
ئەڵێی میزی پشیلەیان داوە لەبەری پێی.
ئەڵێی میزی گایە هەر لار ئەڕوا.
ئەڵێی مێشە ئەنیشێ بەپیسییەوە.
ئاواشی دەڵێن: ئەڵێی/دەڵێی مێشە هەر لەگووی ئەنیشێ/دەنیشێ – کاوە.
ئەڵێی مێشێ میوانی نییە.
ئاواشی دەڵێن: ئەڵێی/دەڵێی هەرمێشیشی میوان نییە – کاوە.