پەندی پێشینان 6

ڕێکەوت:
نووسەر: کاوە
بۆچوون: 0
سەردان: 16

بەڕێزانی هۆگری فۆلکلۆری کوردی
ئەوکاتەتان باش
دیسان بە لۆچێک لە خەرمانی پەندی پێشینانی مامٶستا شێخ محەممەدی خاڵ دێمەوە خزمەتتان، هیوادارم چێژی لێوەرگرن.

ئەگەر حوشتر باڵی ببوایە، ئەم عالەمە چی بکردایە.
ئەگەر خانەدانیت، لەخانەدانان خەبەرداریت.
ئەگەر خەنە زۆربوو، گونانیشی پێ ڕەنگ ئەکرێ.
ئەگەر خەنە زۆربوو، پیاو دەگونانیشی دەدا – کاوە.
ئەگەر خەو چاک ئەبوو، کەروێشک بەگا ئەبوو.
ئەگەر خلە ماڵی ئەکرد، لەموڵکی خۆی گاڵی ئەکرد.
ئەگەر خوا باڵی بە حوشتر بدایە، ئەبوایە سەربانمان گشت بڕووخایە.
ئەگەر خوا باڵی بدا بەگامێشێ، لەسەربانی خەڵکی دەنیشێ – کاوە.
ئەگەر خۆت بەپیاو ئەزانی، مەوێستە لەسەر ڕێگا و لە سەربانی،
ئەگەر خۆت لەهەمووکەس بەزیاتر بزانی، دیارە ناکەس بەچە و نادانی.
ئەگەر خۆت لەهەمووکەس بەکەمتر بزانی، دیارە یەکە پیاوی جیهانی.
ئەگەر دەروازەگەڕبێ، بێ کەشکۆڵ نابێ.
ئەگەر دەستی بڕوا لەپشتی ملەوە پیاو سەرئەبڕێ.
ئەگەر دەستی بڕوا، بەزیندوێتی پیاو ئەگروێ.
ئەگەر دەنگێ دەکەم، دەنگم دەرئەچێ، ئەگەر دەنگێ ناکەم ڕەنگم ئەچێ.
ئەگەر دەوڵەت هاتەسەری، بزەڕە وەکی کەری.
ئەگەر دڵسۆزت ببوایە، ئێستا لەمیری سوور ئەبوویت.
ئەگەر دۆستێکی وەک توم ببێ، ئیتر دوژمنم بۆچییە.
ئەگەر دۆستێکی وەک تۆم هەبێ، دوژمنم ناوێ – کاوە.
ئەگەر ڕەش بم وەک موو، دەوڵەتی باوکم ئەمدا بەشوو.
ئەگەر ڕووت نایەت، بێژنگێک بگرە بەڕووتەوە.
ئەگەر ڕێوی بنوێ، خەو بە مریشآک خواردنەوە ئەبینێ.
ئەگەر زاڵ نەبیت، بەسزمان ئەبیت.
ئەگەر زانیی ئەزم، ئەگەر نەیزانی دزم.
ئەگەر زەمانە هێناتیە پێکەنین ساتێک، وریابە نەتگریێنێ ساڵێک.
ئەگەر زمان پێڵێ سەر ڕەحەتە،
ئەگەر زمان لێگەڕێ، سەر سڵامەتە – کاوە.
ئەگەر زۆر بڵێیت، زۆریش هەڵەئەکەیت.
ئەگەر زیخێ نییە بەکەوشیا، بٶچی ئەلەنگێت.
ئەگەر سەبر بکەیت، لەبەرسیلە حەڵوا ئەکەیت.
ئەگەر سەر هەبێ، بێ چ نییە.
ئەگەر سەگ نەبێ، گورگ ئەتخوا.
ئەگەر سیروانیش بخۆیتەوە، ناڵێم بەگیانت خۆش.


لقی بابەت :  فەرهەنگی گەلی
بۆچوونئ خۆتان سەبارەت بەو بابەتە دەربڕن

بۆچوونی ئێوە چییە؟

ناوی بەڕێزت : *
ئیمێل :*
ڕای بەڕێزت :*
کۆدی هێمنایەتی : *
وێنە ناکرێتەوە
بۆ گۆڕینی کۆد، لەسەری کرتە بکە