پەندی پێشینان 3
هاوڕێیانی هۆگری فۆلکلۆری کوردی
ئەوکاتەتان باش
ئەوەش هەڵبژاردەیەکی دیکە لە پەندی پێشینانی مامۆستا شێخ محەممەدی خاڵ
ئاخیری خێر بێ! – کاوە
ئاغا چوو بۆ سەروپێ نەبوو، خزمەتکاری نارد بۆ دەست و پاڵوو
ئاغا دەست مەشۆ، نە بۆ منە و نە بۆتۆ،
ئاغا ڕۆ، خوا سوکر،
ئاغاژنی بەرچەپەرێ، باوەشێن کلکی کەرێ،
ئاغاژنی سەرچەپەرێ، پشیلەکەهات دووگەکە بەرێ، بێزی نەهات ختەکەرێ،
ئاغاو خزمەتکار لێک ڕاست بوونەوە و قوربان و قوربانی لەبیر چوونەوە،
ئافتاوە و لوولێنە کاری یەک ئەکەن، بارمتەنانیان حیسابە،
ئافرەتی تافتەخوار، پیاوی گوێ بەگوار، ساڵی دووبەهار پەسند نییە،
ئاگای لە خشەی مار و مێرووە،
ئاگای لە خشەی مار و مێرووە،
ئاگای لە مام شەهاب نییە،
ئاگای لە مەحموودی بێ زەواد نییە،
ئاگر ئەکاتەوە،
ئاگر/ئاور تەڕ و ئیشک/وشک پێکەوە دەسووتێنێ، – کاوە
ئاگر کەوتەوە، ئاگربڕ ئەکرێ،
ئاگر لە چاوی ئەبێتەوە،
ئاگر/ئاور لەچاوانی دەبارێ، – کاوە
ئاگر لەسەر پشتی بکەرەوە،
ئاگر/ئاور لەسەر پشتی دەکاتەوە – کاوە،
ئاگر لە کای کۆن بەرئەبێ،
ئاگرنەچێتە کای کۆن،
ئاگرەسوورە لەخۆم دوورە،
ئاگر/ئاوری بن/ژێر کایە – کاوە
ئاگری بەری دای لەسەری،
ئاگری پێوەنێیت بۆسۆی لێهەڵناستێ،
ئاگری/ئاوری تێبەردەی بۆسۆی لێهەڵناستێ، – کاوە