پەندی پێشینان 1
بەڕێزان وەک بەڵێنم دابوو هەڵبژاردەیەک پەندی پێشینانتان لە کتێبی شێخ محەممەدی خاڵ پێشکێش دەکەم. ئەگەر پەندێکیشم وەبیرهاتەوە یا برادەرێک بەدیاری بۆی ناردم دەیانخەمە نێو، ئەو پەندانەی بۆخۆم لێی زیاد دەکەم بە (-کاوە) دیاریان دەکەم، بۆ ئەوەی بەرپرسیارەکەی هەر بۆخۆم بم، تکایە ئەگەر هەڵەیەکیان تێدا بوو یا پەندێکی دیکەتان بەبیرداهات بۆمی بنێرن، بە سپاسەوە بەناوی خۆتان دەیخەمە نێو پەندەکان. پێشەکی سپاستان دەکەم و چاوەڕوانی هاوکاریتانم.
ئاخ زۆرە، پەی داخێ
ئاخری پیری، چۆ بەتیری،
ئاخری پیری پیری، چۆتە بەرهەویری، – کاوە
ئاخری عومر و هەوڵی تڕۆیی،
ئاخوڕ خوار، گاهار،
ئاخوڕی بەرزە،
ئاخوڕی چەورە،
ئاخوڕی خۆی لێ گۆڕاوە،
ئادار ئەڕوا بەبێ دۆ، نیسان ناڕوا بەبێ جۆ،
ئاداری لەسەر پاداری نەماوە – کاوە
ئادارە، مەشکەلەدارە،
ئارد چووە هەمانێ، مێردە ئەڵێ هانێ، ژنە ئەڵێ کوانێ،
ئاردبێژان و گیان کێشان،
ئاردی بن دڕک، گردنابێتەوە،
ئاردی بێژاوە، سۆسی ڕێژاوە،
ئاردی بێژراوە، کەپەکی ماوە،
ئاردی جەواڵم خواردووە و هەمانەم ماوە،
ئاردی ڕۆیوە و سۆسی ماوە،
ئاردی ورد لەماڵی خاوەنی دێتەدەرێ،