بۆ ناوی کاوه‌م هه‌ڵبژارد؟
کاوه پاڵه‌وانێکی ئه‌فسانه‌یی‌یه که نه‌ته‌وه ئاریایی ڕه‌گه‌زه‌کان و هه‌موو کورده‌کانیش، به‌ئی‌خۆیانی، ده‌زانن. نه‌ورۆزی نیشانه‌ی سه‌ر‌ه‌تای ساڵ‌و وه‌خۆ که‌وتنه‌نه‌وه‌ی سروشت‌و گه‌رم داهاتنه‌وه‌ی زه‌وی‌و نه‌مانی سه‌رماو سه‌رده‌رێنانه‌وه‌ی گژوگیا له‌بن‌خاکی سارد‌و سڕیش، تێکه‌ڵاوی‌یه‌کی پته‌وی له‌گه‌ڵ ناوی ئه‌و قاره‌مانه‌دا هه‌یه. ئه‌ودووناوه له‌چیرۆکه‌کانی ئا‌ڤێستا وه‌رگیراون‌و به‌شانامه‌ی فیرده‌وسی که‌وتوونه‌ته‌وه سه‌رزارو زمانان، له‌سه‌ر کاوه‌ی ئاسنگه‌ر، ده‌نگۆ زۆر‌ن‌و هه‌رکام له‌وگه‌لانه‌ی خۆیان به ئاریایی ڕه‌گه‌ز ده‌زانن‌و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌ڕه‌گه‌ز ئاریاییش نین‌و سه‌رده‌مێک به‌دوای بژیوی باشتردا، یا وه‌ک داگیرکه‌ر هاتوونه‌ته وڵاتی کوردان، خۆ به‌سوێندان شین‌و ڕه‌ش هه‌ڵده‌گێڕن، که کاوه هه‌ر ته‌نیا ئی‌خۆیانه‌و مافی که‌سی دیکه‌ی به‌سه‌ر‌ه‌و‌ه نیه. هێندێک له‌نووسه‌رانی سه‌ده‌ی بیسته‌م‌و له‌وانه ئه‌حمه‌دی که‌سره‌ویش، هه‌وڵی زڕاندنی ناوی کاوه‌یان داوه. ئه‌وان به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌کی مێژوویی‌و به‌وێچوواندنی ناوه‌یۆنانیه‌که‌ی (ئیختوویگۆ)ی دوایین پادشای ماد - که (ئاستیاک)ه - به(ئاژده‌هاک)، تاوانی خه‌یانه‌ت ده‌ده‌نه پاڵی، چونکه ئاستیاک(ئیختوویگۆ) به پادشایه‌کی دادگه‌ر ده‌زانن. (ئه‌حمه‌دی‌که‌سره‌وی) له‌باری ئایینی‌یه‌وه سه‌ر به بیروباوه‌ڕێکی هه‌لقوڵاو له ئوولی زه‌رده‌شته، و به‌و هۆیه‌شه‌وه (ئیختوویگۆ)ی خۆش‌ده‌وێ، چونکه ئه‌و پادشایه‌ی ماد، ویستی ده‌سته‌ڵاتی پادشا ناوچه‌ییه‌کان که‌م کاته‌وه، که هه‌رکا‌میان له‌قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆدا، به‌خوا ده‌ناسران‌و ده‌ست‌ڵاتی ئوولی‌و میری‌یان به‌ده‌ست‌وه بوو. به‌ته‌واوی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، ویستی ئایینی موغه‌کان په‌ره‌پێ‌بداته‌وه، و هه‌ر ئه‌وه‌ش - که به‌زیانی سامان په‌رستی‌و ده‌سته‌ڵاتی مه‌زنانی میری‌و سپایی ماد ته‌واو ده‌بوو - بوو به‌هۆکاری خه‌یانه‌تی سپاسالاری ماد‌و سه‌رکه‌وتنی کوورۆش. کورۆش له تاکه‌به‌ر‌ده‌نووسێکدا که له‌پاشی به‌جێماوه،
بۆخۆی ڕاستیی ئه‌و ڕوانگه‌ی ده‌سه‌لمێنێ‌و ده‌ڵێ: یێکێک له هۆکاره‌کانی ناڕه‌زایی گه‌لانی ژێرده‌ستی ماد ئه‌وه‌بوو که ئه‌وان ئوولی خۆیان به‌سه‌رخه‌ڵکیدا داده‌سه‌پاند...“ ئه‌و‌باسه زۆر هه‌ڵده‌گرێ‌و لێکۆڵینه‌وه‌و به‌لگه‌نامه‌یه‌کی زۆری گه‌ره‌که، که له‌کورته‌باسیێکی ئاوادا ناگونجێ. بۆڕوونبوونه‌وه‌ی زیاتر بڕواننه باسی ئاستیاگ له کتێبی (تاریخی ماد ا.م. دیاکۆنۆف، ترجمة کریم کشاورز، چاپی تاران، ١٣٧٩، لاپه‌ڕه‌ی ٣٨٤تا٣٨٧).
شێوە گۆتنی ناوی ئیختۆویگۆ بە یۆنانی - واتە ئاستیاک - بووەتە هۆی بەهەڵەدا چوونی زۆرکەس لەبارەی کاوەی ئاسنگەر. لەوەیڕا کە ناوی ئاستیاگ لەگەڵ ئاژدەهاکدا وێکچوونێکیان هەیە، زۆران بەهەڵە ئەو پادشایەی مادیان لەگەڵ زەحعاک لێ تێکدەچی و بەوەش ڕا کاوە و هارپاکەی خائینی ماد بەیەک دادەنێن، هێندێکانیش ڕەخنەی ئەوەیان لەسەر کاوە هەیە کە ڕاستە کورد بووە بەڵام سەرەڕای ئەوەی بۆخۆی دەیتوانی ببێتە پادشا، فەرەیدوونی لەسەر تەخت دانا. ئەو کەسانە پێیانوایە فەرەیدوون شازادەیەکی فارس بووە و کاوە بەوکارەی وڵاتی داوەتە دەست فارسان. ئەوە دووڕوانگەیە لەوپەڕی هەڵەیی دان. بۆ ڕوانگەی یەکەم پێویستە ئەوە بڵێین، کە کاوە لە چیرۆکی ئاژدەهاکدا دەردەکەوێ کە سەرچاوەکەی ئاوێستایە. بەپێی ئاوێستاش بێ فەرەیدوون ئی سەردەمێکی زۆر کۆنترە لە سەردەمی مادەکان، (ئەگەر وەک هێندێکان دەڵێن هووەخشتەرەی تێکڕووخێنەری ئاشوور، بەهۆی وێچواندنی ناوە یۆنانییەکەی کەیخەسرەو بێ، و ئەو کەیخەسرەوەش هەمان پشت و پەنای زەردەشت بێ کە لە ئاوێستادا ناوی هاتووە، دیسان چیرۆکی کاوە و فەرەیدوون ئی زۆر پێشتر لە کەیخەسرەوە و ناتوانێ ئی ئەو سەردەمانە بێ، بۆ ڕەخنەی دووهەمیش دەبێ بڵێین، چیرۆکی فەرەیدوون و ئاژدەهاک زۆر پێش کوچی فارسەکانە بٶ ئێران و لەسەردەمی فەرەیدووندا لەو سەرزەمینەدا شای فارسمان نەبووە تا شازادەی فارسمان هەبێ، لەوبارەوە لە وتارێکی دیکەدا بەتەسەلی دەدوێم.
بەپێی چیرۆکەکانی فیردەوسی کە لەئاوێستا وەری گرتوون و زۆریشی درۆ بۆ نەخشاندن پێوە زیادکردوون، کاوه، ئاسنگه‌رێکی خه‌ڵکی یه‌کێک له‌گونده‌کانی ئیسفه‌هان بوو، که به‌هۆی پیشه پیرۆزه‌که‌یه‌وه هاتبووه ئه‌وشاره. مه‌لبه‌ندی ئیسفه‌هان به‌شێک بووه له هه‌رێمی (پارسوا)ی سه‌ربه وڵاتی ماد. هه‌ر ئێستاش کوردێکی زۆر له ئاقاری ئه‌وشاره‌دا ده‌ژین، که بێگومان به‌هۆی گۆڕانکارییه دێمۆگڕافییه‌کانی دوای ئیسلام‌و به‌تایبه‌تیش دوای سه‌فه‌وی، تاڕاده‌یه‌کی یه‌کجارزۆر له‌ڕێژه‌یان که‌م بۆته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌و ده‌نگ‌و باسانه‌ش، من کاوه، هه‌ر به قاره‌مانێکی کورد، ده‌زانم، ئه‌و به‌پێی چیرۆکه‌کانی ئا‌ڤێستا، نموونه‌ی ئازادیخوازێک ده‌داته ده‌ستم، که نه‌یتوانی مل بۆ قورسایی نیری سته‌می ده‌سته‌ڵاتی داگیرکه‌ر دانه‌وێنێ‌و ئازایانه هه‌ستاوه‌و پادشای سته‌مکاری تێک‌شکاند. ئه‌و به‌نموونه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌کی کورد ده‌زانم، که به‌بێ ته‌مای هیچ ده‌ستکه‌وتێکی ماددی گیان‌و مان‌و سامانی خۆی خسته مه‌ترسی‌و به‌وه‌لانانی ترس‌و دڵه‌ڕاوکێ، نه‌مامی ئازادیی پێگه‌یاند، به‌ڵام له دابه‌شکردنی ده‌ستکه‌وته‌کاندا، به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆی دا ده‌ستی فه‌ره‌یدوونی شازاده‌ی کورد، که له‌خۆی به لێزانتر‌و شیاوتری ده‌زانی.