کورتەیەک لەسەر ژیانی خۆم

ڕێکەوت:
نووسەر: کاوە
بۆچوون: 0
سەردان: 14

من لەدایکبووی شاری پیرانشارم، هەر لەمنداڵییەوە حەزم لە زمان و ئەدەبی کوردی و مێژووی کورد بووە. لەتەمەنی گەنجەتیمدا ئاوارەی دەستی شەڕ بووم و پاش ١٧ ساڵیش کار لەڕیزی کادر و ئەندامانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێراندا، دەستم لە سیاسەت هەڵگرت.‌ ماوەیەکی درێژ لە بەشێکی خاکی خۆم، واتە کوردستان ژیام، کە لەوێش بە بێگانە دەناسرام و لە ئاسایشدا نەبووم، ناچار دەستی ماڵ و منداڵم گرت و ڕێگای هه‌ندەران و دوورەوڵاتیم گرتەبەر و ئێستا لەتاراوگە دەژیم و پەیوەندیم بەهیچ لایەنێکی سیاسییەوە نییە. لە ١٩٨٥ بە وەرگێران لە کوردییەوە بۆ فارسی دەستم بەکاری ئەدەبی کرد و کتێبی (شۆڕشی کورد لە ساڵی١٨٨٠، لە نووسینی دوکتۆر جەلیلی جەلیل، وەرگێڕاوی بۆکوردی د. کاووس قەفتان)م لەکوردییەوە وەرگێڕاوە سەر فارسی، بەڵام بەداخەوە بۆم چاپ نەکرا. ساڵی ١٩٩٥ کتێبی (کرد و عجم – نووسینی صالح محمد امین)م وەرگێڕاوە سەر فارسی. ئەو وەرگێڕانە ئەمنی خستە بیری دانانی فەرهەنگێکی فارسی بە کوردی و تائێستا بیست ساڵە کاری لەسەر دەکەم. چاپی یەکەمی ئەو فەرهەنگکەم لە ساڵی … لە دەزگای ئاراس لە هەولێر بڵاو بۆوە، و ئێشتاش خەریکی پێدا چوونەوەم. هەروەها کتێبێکم لەسەر مێژووی کورد نووسیوە بەناوی (لێکۆڵینه‌وه‌و ڕوونکردنەوەیەکی مێژووی لەسەر کورد و کوردستان) کە لەدەزگای ئاراس چاپ کراوە، بەداخەوە چاپی یەکەمی بەدڵی من دەرنەچوو و بەڵێن بوو لەگەڵ کتێبی کوردو عەجەم چاپیش کرێتەوە کە بەداخەوە، بارودۆخی ئابووریی کوردستان تێکی دا. لەبەر نەبوونی دەرەتانی لەباری بڵاوکردنەوە بڕیارم دا ئەو لاپەڕەی لەسەر ئینتێرنێت بکەمەوە و بەرهەمەکانم بخەمە خزمەتی گەلەکەم.

لقی بابەت :  بابەتەکان
بۆچوونئ خۆتان سەبارەت بەو بابەتە دەربڕن

بۆچوونی ئێوە چییە؟

ناوی بەڕێزت : *
ئیمێل :*
ڕای بەڕێزت :*
کۆدی هێمنایەتی : *
وێنە ناکرێتەوە
بۆ گۆڕینی کۆد، لەسەری کرتە بکە