شایی چی! شانازیی چی!
شایی‌چی! شانازیی چی!
ئەوڕۆ بەنێو نووسراوە کۆنەکانمدا دەگەڕام، نووسینێکی خۆمم دۆزییەوە کە ئی ڕێکەوتی 13/3/2010 بوو. ئەونووسینەم سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١١ساڵی ڕەبەق، سەرەڕای هێندێک گۆڕانکاریی بچووک هێشتاش لەجێی خۆیدایە، بۆیە بەجێیە دیسان بخرێتەوە بەر سەرنجی ئێوەی خۆشەویست:
پارچه‌یه‌کی بچووکی کوردستان پاش ساڵانی دوورودرێژی خه‌باتی نه‌به‌زانه‌ی ڕۆڵه‌کانی نیشتمان‌و دانی سه‌دان هه‌زار شه‌هیدو تووشبوونی گه‌له‌که‌ی به‌ماڵ وێرانی‌و کاره‌سات‌و چه‌رمه‌سه‌رییه‌کی زۆر‌و دڵته‌زێن، سه‌ره‌نجام به‌نیوه سه‌ربه‌خۆیی‌یه‌کی ناوچه‌یی‌و که‌مڕه‌نگ گه‌یشت. کوردانی تامه‌زرۆی ئازادیش به‌تاسه‌یه‌کی زۆره‌وه‌چاویان بڕی‌یه‌ئه‌و ئه‌زموونه‌و بناخه‌ی کۆشکی هیوایان له‌سه‌ر دانا‌و وه‌ک کۆرپه‌یه‌کی تاقانه‌ی نازدار چاویان له‌سه‌ری بوو که‌نه‌کا نه‌خۆشبێ‌و له گوڕوتین که‌وێ‌و له‌به‌ر لاوازی‌وبێهێزی بکه‌وێته‌وه‌به‌رپێی دوژمنی داگیرکه‌رو دڕ.
داخه‌که‌م‌چی‌وای پێنه‌چوو نه‌خۆشیی گه‌نده‌ڵی‌وسامانپه‌رستی‌به‌سه‌ریدازاڵبوو و به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل‌و گه‌ل‌خۆشه‌ویستیی کرده‌پووشێک‌و دایه‌به‌ر ڕشه‌بای هیوابڕاوی. به‌رژه‌وه‌ندیی تاکه‌که‌سی بووه‌مۆته‌که‌و وا نیشته‌سه‌ر شان‌و ملی کاربه‌ده‌ستان، که له به‌رهه‌می خه‌باتی‌شاخ هه‌ر ئاخ‌وداخه‌که‌ی بۆ دڵسۆزان مایه‌وه‌و به‌س!
دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی وه‌ک په‌تایه‌ک ته‌نییه‌وه‌و‌کۆمه‌ڵگای کوردی خسته‌به‌رژانی گورچوو بڕی خۆی. بۆڵه‌بۆڵه‌کان ورده‌ورده‌سه‌ریان هه‌ڵداو بوون به‌هاوارو به‌ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی به‌سام‌له‌ده‌می چاکه خوازان‌و دڵسۆزانڕا وه‌ک ئاوازێکی سامناک هاتنه‌ده‌ر. گوێ پێنه‌بزووتنی به‌رپرسان‌و تێرنه‌بوونی هه‌لپه‌رستان‌و هه‌ڵلووشانی سامانی گه‌ل، ئه‌وجار ده‌نگه‌دژگه‌نه‌کانی لێک کۆکردنه‌وه. گه‌ل به‌ئاشکرا بوو به‌دووبه‌شی دژبه‌یه‌ک‌و ڕق‌و قین به‌ری چاوانی هه‌ردوولایه‌نی گرت. لایه‌نێک مافخۆرو لایه‌نێک مافخوراو! ماستاو ساردکه‌ره‌وان، هه‌لپه‌رستان‌و دزان‌و ته‌ماحکارانیش هه‌لیان قۆسته‌وه‌و بۆ خۆشکردنی ئاگره‌که یا خۆیان خزانده ڕیزه‌کانی هه‌ردوولاو یا ویستیان به‌هاندانیان بۆ کێشە سازکردن بۆیەکتری، مه‌به‌ستی ناپاکانه‌ی خۆیان بپێکن.
سه‌رتان نه‌ئێشێنم وه‌ک دیتتان کار له‌هێمنی‌و له‌سه‌ره‌خۆیی‌و فه‌رمانی ئاوه‌ز تێپه‌ڕێ‌و که‌وته شه‌ڕه جوێن‌و سووکایه‌تی‌و بوختان پێک‌کردن. هاوسه‌نگه‌رانی دوێنی ده‌ستیان کرد به‌سوونی شیر‌و تیر له یه‌کترو… ئاوا ماڵی کورد بووبه‌دووکه‌رت. هه‌ڵبژاردنی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و له‌کوردستاندا به‌خۆشێیه‌وه تیرۆریستان ده‌ستیان وهیچکوێ ڕانه‌گه‌یشت‌و کاره‌که‌به‌خێر ته‌واوبوو. هێشتا مه‌ره‌که‌بی قامکی ده‌نگ ده‌ران وشک نه‌بووبۆوه هه‌موو لایه‌نه‌کان سه‌رکه‌وتنی پڕشانازیی خۆیانیان ڕاگه‌یاند. داوه‌ت‌و شایی‌و گۆڤه‌ند به‌بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتن له‌هه‌مووکوردستاندا ده‌ستی پێکردو بوو به‌گه‌ڕه‌لاوژه‌یه‌ک هه‌ر مه‌پرسه! هه‌ربابایه‌ی له‌به‌رخۆیه‌وه‌کۆڕێکی گۆڤه‌ندی له‌لایه‌نگرانی سازدا‌و به‌دانی درۆشمی سه‌رکه‌وتن له‌شوێنێکی ئه‌وخاکه خاوه‌ن شێواوه‌ماندا دای‌کوتا. هه‌موو براوه‌بوون. هه‌موو سه‌ر‌که‌وتو! تێشکاوی سه‌ره‌کی له‌وناوه‌دا هه‌ر له‌بیریش نه‌مابوو!
له‌ڕاستیداتێشکاوی کڵۆڵ‌ی ئەوبەزمو هەرایە، هه‌ر کوردستانه! ئه‌و کڵۆڵه‌ی ماڵه‌که‌ی بۆته‌دووکه‌رت‌و ڕۆڵه‌کانی بوون به‌دووبه‌ره‌و مۆته‌که‌ی شه‌ڕێکی شاراوه‌ی زۆر پڕمه‌ترسی له‌سه‌ر شان‌وملی نیشتووه‌و خه‌ریکه ده‌یخنکێنێ، به‌ڵام که‌س له‌به‌ر سه‌رکه‌وتنی خۆی هه‌ر له‌بیریشی نه‌ماوه‌و ئاوڕێکی وێناداته‌وه. هه‌رکام وه‌ک بۆخۆیان ده‌ڵێن، به‌ته‌واوی سه‌ر که‌وتوون‌و له‌هه‌موولایه‌نه‌کانی دیکه له‌پێشترن. هه‌مووده‌ڵێن له‌پێشترین، به‌ڵام بۆخۆشیان ده‌زانن ئه‌و ئیددیعایه‌چه‌ندی درۆ تێدایه‌و ئه‌وه‌ته‌نیاوته‌نیا بازاڕگه‌رمییه‌که بۆ سه‌رگه‌رمکردن‌و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی بیروڕای گشتی‌و گێژوسه‌رگه‌ردان کردنی خه‌ڵکی چاوله‌ده‌ستیان. ئه‌و کێبه‌رکێیه ناساغه بۆکوێمان ده‌با؟ ئه‌و سه‌رکه‌وتنه گوماناوییانه‌چمان به‌سه‌ردێنن؟ ئایا که‌س بیری له‌ئاگره‌که‌ی بن خۆڵه‌مێشی ئه‌و سووتمانه کردۆته‌وه؟ ئایا بناخه داڕشتنێکی پڕمه‌ترسی بۆخۆکوژییه‌کی بێبرانه‌وه‌ی دیکه‌دگۆڕێدا نییه؟ به‌ڕاستی ئه‌من بۆنێکی ئاوام بۆدێ. گرژی‌و ئاڵۆزی‌و ورده‌کێشه‌کان به‌تایبه‌تی له‌وناوچانه‌ی دوژمنیان زۆر لێ‌نیزیکه‌و ناوچه‌ی تێوه‌ردراون، ئه‌ومه‌ترسی‌یه هێنراوه‌ته‌و نێو گۆڕه‌پانی ڕامیاریی کوردستان. خۆ دوژمنانیش هه‌ر له‌بنگوێمانن‌و زۆر هاسانه به‌تێخزاندنی چه‌ند ئاگرخۆشکه‌رێکی فرچک به‌جاشه‌تیگرتوو له‌ڕیزه‌کانی هه‌ر دوولایه‌ن چه‌خماخه‌ی ئه‌وشه‌ڕه لێده‌ن‌و خه‌ڵاتی خۆ وه‌رگرن.
هاوده‌ردانی هاوچاره‌نووسم!
براوه‌ی چی‌و دۆڕاوی چی؟ هه‌مو دۆڕاون!
باله‌حیزبه‌ده‌سته‌ڵات‌به‌ده‌سته‌کانی کوردستان‌ڕا ده‌ست پێ‌بکه‌م. ئێوه‌که‌شایی بۆ سه‌رکه‌وتنه‌که‌تان ده‌گێڕن‌و گوێی خه‌ڵکتان به‌ئاهه‌نگ‌و گۆرانی که‌ڕ کردووه، هیچ بیرتان له‌وه‌ی کردۆته‌وه ئه‌و سه‌ر که‌وتنه‌تان له‌وپه‌ڕی به‌ره‌وپێشچوونی خۆیدا سه‌رکه‌وتن نییه که‌هیچ، تێشکانێکی پڕ له‌شه‌رم‌و شووره‌ییشه؟ به‌سه‌رکێدا سه‌رکه‌وتوون؟ ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌به‌رانبه‌رتاندا ڕاوه‌ستاون کێن؟ هه‌ر ئه‌وانه نین که‌دوێنێ خۆیان بۆ به‌کوشت ده‌دان؟ هه‌رئه‌وانه‌نین که‌له‌سه‌ر “مامه‌و کاکه” برای خۆیان بۆ ده‌کوشتن؟ خۆ هیچیان ئیشاڵڵا له‌هه‌ساره‌کانی دیکه‌ڕا نه‌هاتوون! هه‌ر ئه‌و برایانه‌تانن که‌دوای گه‌یشتن به‌ده‌سته‌ڵات له‌ده‌ستکه‌وته‌کان بێبه‌شتان کردوون‌و ئه‌وه‌نده‌یان به‌چاوی خۆ نادادپه‌روه‌ری لێ‌دیون که‌چیدی نه‌یانتوانیوه‌ددان به‌جه‌رگی خۆ دابگرن‌و بێده‌نگی‌یان پێ‌شه‌رمه. بۆگه‌نی گه‌نده‌دڵی، وا تانوپۆی حکوومه‌ته‌که‌تانی داگرتووه‌که‌هیچ عه‌ترێک دایناپۆشێ‌و هیچ په‌رده‌یه‌ک نایشارێته‌وه. ئێوه‌ماڵه‌که‌تان به‌سه‌ردا ڕووخاوه‌دڵتان به‌وه‌ی خۆشه کە شوکر نه‌خشی به‌رهه‌یوانه‌که‌تان ماوه! ! ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌تان به‌گه‌نده‌ڵییه‌زه‌ق‌و بێوێنه‌که‌ی حکوومه‌ته‌که‌تان له‌خۆ نه‌تۆراندبا، ئه‌گه‌ر له‌کاتی خۆیدا وه‌ڵامی سکاڵاکانتان دابانه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌کاتی‌خۆیدا ده‌ستی دزه‌کانتان بڕیبا، ئه‌گه‌ر له‌به‌رپرسانتان پرسیبا ئێوه‌که‌تاله‌شاخ بوون نانی شه‌وێتان نه‌بوو ئێستا که کارتان که‌وتۆته‌ده‌ست ئه‌وکۆشک‌و باره‌گایانه‌تان له‌کوێ هێنا، ئه‌گه‌ر له‌سامانه با هاورده نه‌هێنییه‌کانتان پرسیبانه‌وه که به‌ناوی ئه‌م‌و ئه‌و نووسیویانه تا لێیان ئاشکرا نه‌بێ، ئه‌و سامانه باهاوردانه‌ی هاوسه‌نگه‌رانی دوێنێتان ئه‌وڕۆ به‌حه‌سره‌ته‌وه ده‌یبینن له‌کاتێکدا به‌کرێش خانوویه‌کی شیاوی تێدا ژیانیان وه‌به‌رناکه‌وێ، ئێستا ئه‌و هه‌موو ده‌نگه‌له‌کیسچووانه ئی‌خۆتان ده‌بوون‌و پێویستی نه‌ده‌کرد داوه‌ت بۆ به‌سه‌ردازاڵبوونیان بگێڕن!
به‌ڕێزان!
ئه‌من به‌داخێکی گرانه‌وه‌ده‌ستم وه‌کوردستان‌ڕاناگات، بۆیه‌ش زۆر شتم نه‌دیون، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌م له‌سه‌ر ئه‌وگه‌نده‌ڵییانه‌له‌زاری که‌سانێکه‌وه‌بیستووه – که‌هیچ گومانم له ڕاست بوونیاندا نیه – ئه‌وه‌نده‌ش هه‌ر له‌ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانی سه‌ربه‌خۆشتان ده‌بیسمه‌وه‌و لێیان هه‌ڵدێنجم، تابه‌س‌بێ بۆئه‌وه‌ی بزانم چ کرمێک خه‌ریکه داری بن میچی حکوومه‌ته‌که‌تان کللۆرده‌کا، وه‌ک دڵسۆزێکی کورد – که‌بۆخۆشم باشترین‌و گرنگترین ڕۆژانی ته‌مه‌نم له‌پێشمه‌رگایه‌تیدا تێپه‌ڕاندووه‌و هێندێک ئه‌زموونی به‌که‌لکم لێ کۆ کردۆته‌وه- ناتوانم بێده‌نگ بم. بێده‌نگی‌له‌کاتی ئاوادا به‌خه‌یانه‌ت ده‌زانم، بۆیه‌ش به‌ڕاشکاوی ده‌دوێم. وه‌نه‌بێ پێموابێ ئێوه‌ش که‌متر له‌من ئاگاداری ڕاستییه‌کانی ئه‌و دۆخه‌ن، به‌ڵام وێده‌چێ له‌ترسی خراتربوون چاکی نه‌که‌نه‌وه. به‌ڵام به‌بڕوای من خانووی وێران له‌ڕووخه‌ک بێمه‌ترسیتره.
لێره‌دا به‌بێجێی نازانم ئاماژه‌به‌ڕامیارییه‌کی چه‌وت دیکه‌ی بانگه‌شه‌کاریتان بکه‌م، ئه‌ویش به‌خۆ هه‌ڵاگوتنه‌بۆ ئه‌وخزمه‌تانه‌ی وه‌ک ئه‌رکی سه‌رشان به‌ئاوه‌دانیی کوردستانی ده‌که‌ن. فارس ده‌ڵێن: (عه‌تر ئه‌وه‌یه‌خۆ بۆن بدات نه‌ک ئه‌جزاچی تاریفی کات). ئه‌رکی حکوومه‌ت خزمه‌ته‌به‌خه‌ڵک نه‌ک ئاغایه‌تی به‌سه‌رخه‌ڵکدا. ئه‌گه‌ر کاول کارییه‌کانی سه‌ددام ئاوه‌دان ده‌که‌نه‌وه – که‌پێموایه‌زۆریشتان کردووه – هه‌رچه‌ند به‌س و بێکه‌موکووڕیش نه‌بووه، چ پێویست ده‌کا له‌ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن بانگه‌شه‌کاریی بۆ دابتاشن، خه‌ڵک بۆده‌بێ سپاسی حکوومه‌تی هه‌رێم بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاوی بۆدابین کردوون یا کاره‌بای بۆ ڕاکێشاون، یا مه‌دره‌سه‌ی بۆ سازکردوون. له‌وڵاتانی دێمۆکڕاتی ڕۆژئاوادا ئه‌و هه‌موو کار‌و خزمه‌تگوزارییانه‌پێشکه‌شی خه‌ڵک ده‌کرێن، به‌ڵام هه‌رگیز که‌س نابینی له‌ڕاگه‌یه‌نه‌ره گشتییه‌کاندا به‌ده‌وڵه‌ت هه‌ڵابڵێ، به‌پێچه‌وانه‌هه‌مووکه‌س ده‌زانێ ئه‌وه‌ئه‌رکی ده‌وڵه‌ته‌و ده‌وڵه‌تیش بۆیه‌سامانی خه‌ڵکی ده‌به‌رده‌ستدایه‌که‌بۆ ئاسایش‌و ئاسووده‌یی ژیانی وان خه‌رجیکات، که‌وابوو ئه‌وهه‌موو پێهه‌ڵاگوتنانه‌نه‌ک هیچ شانازییه‌کیان نیه‌و زۆریش شه‌رمه، به‌ڵکوو به‌ڕێگایه‌کیشی ده‌زانم بۆ سه‌رپۆش دانان له‌سه‌ر که‌موکۆڕییه‌کان. ڕه‌نگه‌خوێنه‌ری به‌ڕێز بپرسێ ئه‌وه‌خۆ زۆر کۆنه‌و چی به‌وباسه‌ی ئێستا داوه!؟ من ده‌ڵێم نا ئه‌و تێکده‌ره‌کۆنه، ئه‌وبوونه‌وه‌ره دزێوه، له‌مێژه خه‌ریکی تێکدانی تانوپۆی کۆمه‌ڵه‌که‌مانه. ئه‌وه‌دێوه‌زمه‌ی باره‌قه‌ڵڵایه که‌ڕۆژبه‌ڕۆژ خۆی گه‌نجترو هه‌رله‌وکاته‌ش دا به‌ئه‌زموونتر ده‌کاته‌وه، دێوه‌زمه‌یه‌که به‌گوڕوتینی گه‌نج به‌ڵام به‌ئه‌زموونی سه‌دان پیری ژیری دنیادیتوو. جابزانن شتی‌واده‌توانێ چه‌ند پڕمه‌ترسی‌بێ!؟ ئه‌وه‌ڕاست ئه‌ودابه‌ناحه‌زه‌ی ڕێژیمه ده‌سته‌ڵاتداره‌کانی ناوچه‌که‌یه که به‌داخه‌وه خزیوه‌ته نێو حکوومه‌تی کوردستانیش. ئه‌وه‌ڕاست هه‌ر ئه‌و داوه‌ت‌و به‌زم‌وهه‌رایه‌یه‌که‌خووتان پێگرتووه بۆشاردنه‌وه‌ی که‌مووکووڕییه‌کان سازی‌ده‌که‌ن‌و ئێشتاش بۆشاردنه‌وه‌ی تێشکانه‌گه‌وره‌که‌تان ده‌یگێڕن. نازانم ئه‌وه‌چ شانازییه‌کی تێ دایه که ژماره‌یه‌کی زۆر هه‌رله‌خۆتان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی لێتان بتۆرێن‌و بۆ گۆڕانکاری پێک هێنان له‌ده‌سه‌ڵاته‌که‌تان‌و به‌ربه‌ره‌کانی ده‌گه‌ڵ ئه‌وهه‌موو چه‌وتی‌و چه‌وتیکارییانه‌تان، لێک کۆبنه‌وه‌و به‌هه‌ردووک حیزبی سه‌ره‌کیی حکوومه‌ته‌که‌تان هه‌ر شتێکی که‌م له پێش ئه‌وان بن؟ به‌تایبه‌تی لێره‌دا پێم سه‌یره‌یه‌کێتیی نیشتمانی – که‌زۆرینه‌ی دژکاره‌کان له‌وحیزبه‌جیابوونه‌ته‌وه‌و زۆرانیشیان ده‌ناسم که‌کاتی خۆی چەند دڵسۆزی بوون – ئێستا له‌ماوه‌یه‌کی زۆر کورت‌دا ئاوا خۆیان ڕێکخستووه‌و له‌شارێکی وه‌ک سوله‌یمانیدا به‌پێی ئاماره‌سه‌ره‌کییه‌کان زۆری لێ‌وه‌پێشکه‌وتوونه‌وه‌و ئاواش له‌جیاتی شین داوه‌ت ده‌گێڕێ!.
به‌جێ‌یه‌دووقسانیش ده‌گه‌ڵ هێژایانی گۆڕان بکه‌م.
به‌ڕێزان ئێوه‌ش که بۆمه‌به‌ستێکی زۆر پیرۆز هاتوونه گۆڕه‌پانی به‌ربه‌ره‌کانی‌و دنیایه‌ك کێشه‌و گرفتتان بۆخۆتا هێناوه‌ته‌پێش، به‌داخه‌وه زۆرجار بۆ زیاتر سه‌رنج ڕاکێشان‌و زۆرتر به‌تاوانبار نیشاندانی دژبه‌ره‌کانتان یا وره‌دان به لایه‌نگرانتان په‌ناده‌به‌نه به‌ر هێندێک ڕێگای نه‌شیاوو ناپیرۆز. به‌ڕێزان ئامانجی پاک هه‌رچه‌ند پیرۆزیش بێ ئامرازی پیس پاساوناداته‌وه. ئێوه‌ش به‌داخه‌وه زۆر پاک‌وپیستان لێکداون، به‌بێ‌ئه‌وه‌ی بیرله‌وه بکه‌نه‌وه که پیس چۆن ده‌توانێ پاکیش تێوه‌رداو پیسی کات. هاوده‌ردانم! ئه‌وه کشتوکاڵ نیه په‌ینی پیس بکاته به‌ری بێستان‌و به‌خاوێنی بیخۆین! له گۆڕه‌پانی گێره‌وکێشه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا ئامیری پیس نه‌ک هه‌ر ناتوانێ ئامانجی خاوێن پێک‌بێنێ، به‌ڵکوو پیستریشی ده‌کا. ترسم ئه‌وه‌یه ڕکه‌پیرۆزه‌که‌تان تووشی کاری ناپیرۆزتان بکات. قه‌ره‌نیمه‌ی ئه‌و ترسه‌شم به‌داخه‌وه به‌کرده‌وه خه‌ریکه لێوه‌دیارده‌که‌وێ.
به‌ڕێزان!
پشتیوانیی که‌سانی وه‌ک هێندێک ده‌ره‌به‌گی به‌دناو که له هه‌ڵبژاردنی پێشوو خۆیان خزاندبووه به‌رسێبه‌رتا‌ن‌و تیرۆریستی وه‌ک مه‌لاکرێکارو بزووتنەوە – که دیتتان چۆن له‌شه‌ڕی پێشوو سه‌ری هاوسه‌نگه‌رانتانیان بڕین – و خه‌ڵکی له‌وبابه‌ته نه‌ک هه‌ر دڵخۆشکه‌ر نین به‌ڵکوو دڵ پێ خۆشکردنشیان شه‌رمه!
ئه‌وه‌ی وا پێت هه‌ڵاده‌ڵێ باوه‌رمه‌که به‌ڕواڵه‌تی
هه‌موو هه‌وڵی بۆگرتنی ماسی له‌ئاوی قوڕاوه
به‌رێزان!
له‌سه‌ره‌تای خۆگرتنتانڕا، زۆران ته‌مای چاکه‌خوازانه‌و چاکسازیخوازانه‌ی خۆیانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاستوێژی‌و پاکخوازیی ئێوه بنیات‌نابوو. زۆرکه‌سی له‌درۆو گه‌نده‌ڵی بێزار بریاکانیان به‌سه‌رهه‌ڵدانی ئێوه‌وه به‌ستبۆوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌جیاتی ده‌ربڕینی دروست‌و ژێرانه ئه‌وه‌ی ئه‌من دیتم هه‌ڵوێستی قیناوی‌و سه‌رگه‌ردانانه‌بوو و نیشانه‌ی شێواوی‌و شپرزه‌یی پێیه‌وه‌دیاربوو. با چه‌ند نموونه‌یه‌کتان له‌و بابه‌ته بخه‌مه به‌رچاو! ڕۆژنامه‌که‌تان بۆ تێشکاندنی حکوومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو که‌مو کووڕییانه‌ی ده‌زگاکانی ئه‌و حکوومه‌ته ئه‌و خه‌به‌ره‌وه ده‌نووسێ که گۆیا یارمه‌تی دانی ماڵی به حیزبه‌کوردییه‌کانی ئێران له‌بۆدجه‌ی هه‌رێمدا گونجێندراوه. ئه‌وهه‌واڵه‌تانیش بێجگه له ورووژاندنی ڕێژیمی کۆنه‌په‌رست‌و دژ‌کوردی ئێران، له‌دژی هه‌رێمی کوردستان هیچ به‌رهه‌مێکی نه‌بوو.
کاکینه! خوشکینە!
به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر شتێکی ئاوا ده بۆدجه‌دا گونجابێ نه‌ک هه‌ر عه‌یب نیه به‌ڵکوو مایه‌ی شانازیشه. چ تاوانێکه ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ڵاتێکی کوردی ئه‌وڕۆ ده‌ستی بڕوا، و یاریده‌ی کوردی پارچه‌کانی دیکه بدا؟ ئایا ئه‌وهه‌ڵوێسته دوژمنکاری نیه له‌گه‌ڵ پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان؟
یا ئه‌ندام پارله‌مانێکی سه‌ر به‌لیسته‌که‌تان پێشمه‌رگه به‌میلیشیا ناوده‌با، هه‌ر ئه‌و ناوه‌ی ده‌مارگرژترین عه‌ره‌به‌کان بۆ زڕاندنی ناو‌و پاشانیش نایاساییکردن‌و له‌ناوبردنی ئه‌وهێزه له‌سه‌ریان داناوه. هێندێک پاساویشم له‌لایه‌نگرانتان یا که‌سانی دیکه بیستووه‌و خوێندۆته‌وه که ده‌ڵێن ئه‌و به‌ڕێزه بۆیه پێشمه‌رگه‌ی ئاوا ناوبردووه که ده‌سته‌ده‌سته‌ن‌و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هێزێکی یه‌کگرتووبن هه‌رده‌سته‌ی سه‌ر به‌که‌س یا حیزبێکن. ئه‌وه‌ش نه‌ک هه‌ر پاساو نیه بۆ دووپاتکردنه‌وه‌ی قسه‌ی نه‌یارانی کورد‌و دانانی ئه‌وناوه ناخۆشه له‌سه‌ریان، به‌ڵکوو ئاگرێکه دووکه‌ڵه‌که‌ی ده‌چێته چاوی خۆشتانه‌وه. پێشمه‌رگه‌ئه‌گه‌ر ئه‌وڕۆ یێک نیه‌و نابێته‌هێزێکی یێکپارچه، سه‌ری لێ شێوێندراوه‌و ده‌مارگرژیی حیزب حیزبێنه وای لێک دوور خستوونه‌وه که خستنه‌وه سه‌ریێکیان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش هاسان نیه‌که‌ئێوه‌ده‌یڵێن. ئه‌و دۆخه‌ناله‌باره‌هه‌ر وه‌نه‌بێ که‌ئی ئه‌وڕۆبێ، بناخه‌ی زۆر پێش ئێستا‌و ته‌نانه‌ت پێش شه‌ڕه‌خۆکوژییه‌که‌و زۆر پێش ئه‌ویش دانراوه. پێشمه‌رگه ئه‌وکاتی لێک دابڕا که هێشتا که‌س ناوی میلیشیای له‌سه‌ر دانه‌نابوو و ئه‌وکاتی کرا به‌دووبه‌ره‌و چه‌ندبه‌ره که شۆڕشگێڕه‌کان بوونه دوو به‌شی قینله‌دڵ له‌حاست یه‌کترداو ده‌ستی برای پێشمه‌رگه به‌خوێنی برا پێشمه‌رگه‌که‌ی سووربوو. دانه‌رانی ئه‌ودابه قێزه‌ونه‌ش هه‌ربه‌ته‌نێ به‌وکه‌سانه‌وه نانووسێ که ئه‌وڕۆ ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێمیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و ناتوانن یا نایانه‌وێ بیانکه‌نه‌وه هێزێکی یێکگرتوو. ئه‌ودابه‌شبوونه به‌رهه‌می بیر‌و ئاکاری ڕێبه‌رانی ئه‌و کاتی شۆڕشیشه که به‌ڕێز کاک نه‌وشیره‌وانی به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڕانیش تێدا یه‌کێک بوو له به‌ناوبانگترین‌و به‌ده‌سته‌ڵاتترین پیاوانی. به‌شێکی زۆری ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی ئێستای بزووتنه‌وه‌ی ناوبراویش ئه‌وکاتی ئه‌ندامی پارتی‌و یه‌کێتی‌و به‌گشتی به‌ده‌ست یه‌ک به‌کوشتده‌رانی پێشمه‌رگه‌بوون. ئه‌ودابڕان‌و پارچه‌پارچه‌بوونه به‌شێکی هه‌ره‌زۆری تاوانه‌که‌ی ده‌که‌وێته سه‌رشانی ئێوه‌ش، که‌وابوو نه‌یکه‌نه ئامێری بانگه‌شه‌ی خۆتان زۆر سه‌نگینترن!
بناخه‌ی گه‌نده‌ڵیش که دامه‌زرا خۆ هه‌ر ئی ئه‌وڕۆ نیه. ئی ئه‌وکاتی‌یه که هێشتا یه‌کێتی وه‌ک ته‌واوه‌تیی خۆی مابۆوه‌و ده‌سته‌ڵاتداری ته‌واو بوو و هیچ گۆڕانخوازێکی لێ جیا نه‌بووبووه‌وه. ئه‌و خۆرکه‌یه ئه‌وکاتی که‌وته بنج‌و بناوانی حکوومه‌ت که تازه دامه‌زرابوو و شه‌ڕه په‌ڕۆو شه‌ڕه به‌رژه‌وه‌ندیی تاکه‌که‌سی‌و کێشه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی لایه‌نگری زۆروبۆر به‌بێ گویدانه چلۆنایه‌تی باوبوو. کابرا له‌لایه‌ک تاوانی گه‌وره‌ی ده‌کرد، که‌ده‌که‌وته به‌ر لێپێچانه‌وه هه‌ڵده‌هاته لای لایه‌نه‌که‌ی دیکه‌و به‌هه‌ڵڵاو هه‌راو چه‌قه‌نه‌لێدان‌و شانازی‌و پێهه‌ڵاکوتنه‌وه وه‌رده‌گیراو ئاوا تاوانبار ده‌بوو به‌قاره‌مان! به‌ڵێ به‌ڕێزان ئه‌وهه‌ڵوێسته له‌لایه‌ن هه‌موانتان له‌گۆڕێدابوو و بناخه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌و ئاکارانه داڕژاو ئێستاش به‌رۆکمان به‌رنادا. ئه‌و هه‌ڵوێستانه وێنه‌ی شه‌ڕێکی ساردی له‌ناو ڕکه‌به‌ره‌کانی نێو حکوومه‌ته‌که‌دا به‌خۆوه‌گرتبوو. پاشانیش ئه‌و شه‌ڕه سارده گه‌رم بوو و کڵپه‌ی سه‌ندو ماڵی کوردی گرته‌وه‌و زۆرکه‌سی تێدا شه‌هیدو ماڵ‌وێران بوون‌و زۆر که‌سیش له سایه‌یدا بووژانه‌وه‌و بوون به‌لۆرت! ئه‌ودابڕانه ناپیرۆزه‌ی ئێستاش له‌ڕیزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستاندا ده‌یبینین، ئی ئه‌وکاته‌یه که هه‌رێمی باشووری کوردستانتان کرده دووپارچه‌و هه‌رکام له پارتی‌و یه‌که‌تی په‌شێکیان لێ کرده پاوانی خۆیان. ئێوه‌ش له‌ودابه‌شکردنه‌دا بێبه‌ش‌و بێ‌تاوان نه‌بوون تائێستا بیکه‌نه پاساو بۆ ناو‌و ناتۆره‌دانان له‌سه‌ر پێشمه‌رگه.
کورد له‌کۆنه‌وه قسه‌یه‌کی هه‌یه له کێشه‌ی نێوان خزم‌و دۆستاندا ده‌ڵێ: ناخۆشیشم بوێ بۆ خه‌ڵکیم ناخۆش ناوێ! به‌ڵام ئێوه ئه‌وه‌تان هه وه‌ک له‌بیریش نه‌مابێ ده‌چن سکاڵا له‌ده‌ستی پێشمه‌رگه ده‌به‌نه‌لای دوژمنترین دوژمنی کورد که سووراوسووریش ده‌زانن که‌هیچ ده‌سته‌ڵاتی به‌سه‌ر ناوچه‌ی پێشمه‌رگه‌دا نیه! پێم بڵێن له‌وه بێجگه له عه‌یبه چتان بۆ ده‌مێنێته‌وه؟ زۆری دیکه‌ی له‌وبابه‌ته هه‌ن که باسیان بکرێ به‌ڵام له‌وتارێکی ئاوادا ناگونجێ‌و نامه‌وێ خوێنه‌ری به‌ڕێزی پێ وه‌ڕه‌زکه‌م. هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم کورده کوته‌نی له‌حه‌یفی جیران…. منداڵی خۆتان مه‌دڕن.
له‌کۆتاییدا ئه‌وه‌نده‌ش ده‌ڵێم که: زۆر له‌و به‌ڕێزانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و دووکه‌رته، ئه‌گه‌ر نه‌ک زۆر به‌ڵام هێندێک ده‌مناسن هیوادارم تێم بگه‌ن ئه‌و قسانه‌م به‌دڵسۆزی وه‌رگرن‌و …
بەڕێزان، داوای لێبووردن دەکەم کە هێندێک ناوم لە بابەتەکەمدا هێناون وەک (کاک نەوشیروان) کە بەداخەوە ئەوڕۆ لەناوماندا نەماوە و (بزووتنەوە) کە ئەودەمی حیزبێکی بەتەواوی جیاواز بوو لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامیی ئێستا کە هەڵوێستەکانی لەتوندئاژۆۆیی ئەوکاتی بەدوورە.
عه‌بدوڵڵا ئیبراهیمی
سیدنی ئوسته‌رالیا