زمانی هیندوئوڕووپایی یا کوردو ئوڕووپایی؟
وەڵامی هێندێک ئارتیکڵی بەلاڕێدابەر و مەبەستدار لەسەرکورد، بەتایبەتی ئەوانەی بە بابەتی ژێنێتیک کێشەی نەتەوەیی کورد دەشێوێنن.
“دوکتۆر سپایزێر” له لاپهڕهی ١١٧ی کتێبی “اقوام میزوپوتامیا”دا دهڵێ:“ئهوهۆزوخێڵانهی ئهوڕۆ لهژێرناوی کورد ههن، هیچکاتێکی بهقهرائهوڕۆ جۆراوجۆرنهبوونه. ئهوانه چ لهبواریزمانو چ لهبواری دابونهریتهوه جیاوازیگهلێکیان ههیه، وهها که کوردێکی بادینانی نهتوانێ بههاسانی لهگهڵ کوردێکی سلێمانی بدوێ. لهلایهکیشهوه بهپێی مێژووی سروشتی، لهنێوکوردانیئێستادا له ڕهگهزی ئهرمهنیو سامیو ئاریاییههن، کهوابوو ناتوانین بڵێین کوردان ههرڕێشهیهکی ڕهگهزییان ههیه.”
ئەوە تا ڕادەیەک ڕاستیی تێدایە، بەڵام ناتوانێ ببێتە هۆی وەلانانی بیری یەک نەتەوەیی بۆ هیچ گەلێک. ئەگەر بەوردی و وریایی لە هەر ناوچەیەکی نیشتمانیی مرۆڤەکان بڕوانین، بێگومان بەوئاکامە دەگەین کە بە هۆکاری زۆری وەک: داگیرکاری، فراوانخوازی، ڕووداوەکانی سروشتی و…. خەلکی جۆراوجۆر بە زمان و ڕەگەز و کۆلتۆری ناوەکیەک، تێکەلی یەک بوون و پەیوەندیی کۆمەڵایەتییان وا لێکی نیزیک کردوونەوە کە هەڵاواردنیان زۆر ئاستەمە. بۆنموونە چاو لەوڵاتانی عەرەبی کەن، هەموویان خۆ بە یەک نەرتەوە دادەنێن، کەچی دەزانین بۆ نموونە وڵاتێکی وەک میسر، سەردەمانێک هیچ پەیوەندییەکی بە عەرەبانەوە نەبووە. مێژووی پێش ئیسلام پێماندەڵێ ئەوان شارستانییەتێکی زۆر پێشکەوتووتر و زمانێکی جیاواز لە ئی عەرەبانیان هەبووە. لەباری زمان و تێک گەیشتنیشەوە، با نموونەیەکتان بۆ بێنمەوە:
برادەرێکمان لەکەرکووک دەچێتە هۆتێلێک، دەفتەرداری هۆتێلەکە کە عەرەبێکی میسری دەبێ، پیی دەڵێ: گەواد گایە! واتە جەواد هاتووە، ئاخر عەرەبی میسری ج بە گ دەگۆڕن بۆیەش دە زاراوەی واندا جەواد دەبێتە گەواد، جائەش دەبێتە گایە، لەوەش سەیرتر بە زەوویج واتە مارەکردن دەڵێن گەوویز، ئەو جیاوازییە لە زاراوەدا لە هەموو وڵاتانی عەرەبیدا دەبیندرێ و ئەگەر زمانی یەکگرتووی خوێندن و نوسینیان نەبێ کێشەی تێک گەیشتن لە نێوان خەڵکی دووشاریشیان بەرچاودەکەوێ. کەوابوو ئەو جیاوازییە لەشێوە ئاخافتندا گەلەک ئاسایییە و تا زمانێکی یەکگرتووی خوێندن و نووسینمان نەبێ کێشەی لێک تێگەیشتن هەر دەبێ. لەباری ژێنێتیکیشەوە ئاسایییە دانیشتووانی کوردستان هەڵگری ژێنی هاوشێوەی گەلانی هاونیشتمان یا تەنانەت دووریش بن. پەیوەندیی بنەماڵەیی و زەماوەندیش یەکێکە لە هۆکارەکانی ئەو تێکەڵاوییە لە ژێنیتیکدا. کوردستان بەدرێژایی مێژوو کەوتۆتە بەر هێرش و دەستدرێژی یا کۆچی گەلانی دیکە و ئاسایییە ئەگەر ئەو ڕووداوانەش پەیوەندی و وێکچوونی ژێنێتیکییان لێ بکەوێتەوە. ڕەنگە بکوترێ ئەو لێکۆڵینەوانە لەسەر بەجێماوەکانی مێژوویەکی زۆر دووری ناوچەکە کرابێ. ئەوەش دیسان ناتوانێ ببێتە بەڵگەی یەک نەتەوەبوونی کورد، چونکە لەوەتا کوردستان هەیە، گریمانەی تێکەڵبوونی دراوسێیانی، جا بەهەر هۆیەکەوە، هەیە و وێکچوون و تێکەڵاویی ژێنێتیکی گونجاوە. لەباری زمانیشەوە ئارتیکڵێکی زانستی هەیە کە ڕەسەنایەتیی زمانی کوردی لەناوچەکەدا لەئاستی زمانەکانی ناوچەدا دەسەلمێنێ، کە لەخوارەودا بەشێکی دەبینن:
دووڕوانگەی جیاواز هەن لەسەر سەرچاوەی بنەماڵەی زمانەکانی هیندوئوڕووۆپایی. بەپێی ڕوانگەی پێشوو سەرچاوەکەیان دەشتە هەراو و بژوێنەکانی (دامێنی قەفقاز لە نێوان دەریای کاسپتین و دەریای ڕەش) – یا باشتر بڵێم کێوی قافی ناوچیرۆکەکانی کۆنی کوردی – نووسەر – بون و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ شەشهەزارساڵ لەوەپێش.
ڕوانگەیەکی جێگرەوەش بۆ ئەوەی سەرەوە دەڵێ، ئەوزمانە لەنیوان ٨٠٠٠ – ٩٥٠٠ ساڵ پێش ئێستا لە ئاناتوولی ڕا بڵاوبۆتەوە. ئێمە هاوکات دەگەڵ (شیکاریی بایێز – شێوە شکارییەکی بیرکارییە تۆماس بایز (Thomas Bayes)ی ئینگلیسی ١٧٠١-١٧٦١ دایناوە) بەپێی بنەمالەی جوغرافیایی (Bayesian phylogeographic)، لە زانیاریی وەدەستهاتووی بنەڕەتی لە ١٠٣ وشەنامەی زمانگەلی هیندوئوڕووپاییی دێرین و نوێ، بۆ نموونەی بێئەملاوئەولای تەنینەوەی بنەماڵەکە و هەڵسەنگاندنی ئەو گریمانانەی، ئێمە پاڵپشتێکی حاشاهەڵنەگرمان بۆ (ئاناتۆلی) وەک سەرچاوە، لەبەرانبەر سەرچاوەی پێشوو(ڕوانگەی٦٠٠٠ساڵ – نێوان کاسپین و درەیای ڕەش)دا بۆ ڕەگەزنامە، دۆزییەوە. هەردووک سەردەمی دیاریکراو بۆ شوێن و بنەمای ڕەگەزنامەی هیندوئوڕووپایی دەگەڵ دەستپێکی ٨٥٠٠-٩٥٠٠سال پێش ئێستا دەگەڵ بڵاوبوونەوەی کشتوکاڵ لە ئاناتۆلی ڕا دەستی پێکردووە. ئەو ئاکامانە ئەو دەورە کاریگەرانە بەرجەستە دەکەنەوە کە ئەو (شیکاریی بایێزیان)ە دەتوانێ لە چاروبڕی باس لەسەر پێش مێژووی مرۆڤایەتی بیگێڕێ.
http://science.sciencemag.org/content/337/6097/957
Mapping the Origins and Expansion of the Indo-European Language Family
لێرەدا پێویستە ڕوونی کەمەوە کە:
١- ڕوانگەی پێشوو – واتە ٦٠٠٠ساڵ – لەوەڕا هاتووە کە کلیسا پێیوابووە دنیا ٦٠٠٠ساڵ پێش زایینی مەسیح ئافراندراوە، بۆیە لەوە زیاتر نەچوونەتەوە دوایە.
٢- ناوی هیندوئوڕووپایی ناهەقییەکە، ئینگلیسەکان لە دانانیدا لە کورد– واتە خاوەنانی سەرەکیی ناوچەی لێڕا بڵاوبوونەوەی زمانەکە – کردوویانە و هەر بەپێی ئەو ئارتیکڵە، زمانەکە لە کوردستان ڕا بۆ ئوڕووپا لەلایەک و بۆ هیندستانیش لەلایەکی دیکەڕا تەنیوەتەوە، کە وابوو دەبوو ناوەکە (کورد و ئوڕووپایی) بێ، نەک (هیند و ئوڕووپایی).
٣- دەشتی هەراوی بژوێن لەجێگای (ستێپ) دانراوە.
٤- سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی زمانەکا چ ئاناتوولی بێ یا دەشتە هەراو و بژوێنەکانی (دامێنی قەفقاز لە نێوان دەریای کاسپتین و دەریای ڕەش)، هەر نیشتمانی کوردانە.
عەبدوڵڵا ئیبڕاهیمی ٢١/٩/٢٠٢١ ئەستەرالیا