بەڕێزانی هۆگری فۆلکلۆری کوردی سڵاو، دیسان بە چەپکە گوڵێک لە بێستانی پەندی پێشینییانی مامۆستا شێخ محەممەدی خاڵ ئەوە هاتمەوە دیدارتان. هیوادارم چێژی لێوەرگرن. بەدەستی خەڵک مارئەگرێ. بەدەستی خۆت نەبێ خورووی پشتت داناکەوێ. بەدەستی خۆم، چم کرد بەخۆم. بەدەستی خۆی ئاگری بەرداوەتە گیانی/ماڵی خۆی. بەدەستێک چەپڵە لێنادرێ. بەدەستێک دووکاڵەک هەڵناگیرێ. بەدەم […]

گەلی برادەرانی فۆلکلۆردۆستی کوردی سڵاوێکی گەرم ماوەیەک بوو خەریکی تەواوکردنی وەرگێڕانی کتێبی (ڕاپەڕینی کورد لەساڵی ١٨٨٠، نووسینی دوکتۆر جەلیلی جەلیل و وەرگێڕانی لەڕووسییەوە بۆ کوردی دوکتۆر کاووس قەفتان) بووم بۆسەر زمانی فارسی. ئەو کتێبەم لەساڵی ١٩٨٦ کەوتە بەردەست. لەبەر ئەوەی کە پێموابوو گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ ناسینی ئەو پیلانانەی ڕووس […]

گەلی برادەرانی فۆلکلۆردۆستی کوردی سڵاوێکی گەرم دیسان بە چەپکێک لە گوڵستانەکەی مامۆستا شێخ محەممەدی خاڵ هاتمەوە دیدارتان، هیوادارم چێژی لێوەرگرن:   ئەوەی چوو چوو – کاوە، ئەوی حوشترەوانی بکا ئەبێ سەردەرگاکەی بڵندکا. ئەوی دەرزییەکی پێداکردیت، تۆ شووژنێکی پیابکە. ئەوی دڕک بچێنێ نابێ پێخاوس بگەڕێ. ئەوی دۆست بە دۆستی ئەکا، دوژمن […]

خۆشەویستانی هۆگری فۆلکلۆری کوردی دیسان دێمەوەخزمەتتان بە قەرتاڵەیەک لە بەرهەمی باخی پەندی پێشینان:   ئەو ساڵە ساڵی سی بوو، کۆستە برسی بوو. ئەو سەرەسوونە بۆ ئەو بنەسوونە. ئەوسەرینە بخەرە ژێرسەرت. ئەو سوارە و من پیادە. ئەو شوێنەی پاک بێ، خۆمی تیا دائەنیشم. ئەو قسەیەی ئەیوت، هەر ئەیوت. ئاواشی دەڵێن: ئەوەی […]

بەڕێزانم، بەلۆچێک لە خەرمانی پەندی پێشینیانی مامۆستا شێخ محەممەدی خاڵ دێمەوە خزمەتتان،،هیوادارم چێژی لێوەرگرن. ئەگەر بەهەوهەوی سواران هیچ نەکرا، بە تڕوتۆپی پیرێژنان هیچ ناکرێ – کاوە. ئاخیری خێربێ – کاوە ئەڵێی نازداری  قازی بەنێیە. ئەڵێی نانی بەسەر ساجا سووتاوە. ئەڵێی نانی هاریی گرتووە بەدەمەوە. ئەڵێی نیسکە، بەروپشتی بۆ نییە. ئاواشی […]

خۆشەویستانی سەردانکاری ماڵپەڕەکەمان، ژمارەیەکی دیکەشم پەندی پێشینان بۆ لە بەشی فۆلکلۆردا کردوونە دیاری، هیوادارم بەدڵتان بێ. ئەڵێی/دەڵێی ئەسپێی دەستی کوێری‌یە – کاوە، ئەڵێی کڵاوی سەخرەجنی لەسەرناوە. ئەڵیی کوڕەزۆکەیە. ئەڵێی کوردی بەدۆ مردییە. ئەڵێی کوردی دۆنەدیوە. ئەڵێی کوزەکەمتیاری پێیە. ئەڵێی کووپەی سەروبنە. ئەڵێی کوێری ئەسپێ لەمشت کەوتووە. ئەڵێی گەماڵی سەردێڵەبەبایە. ئەڵێی […]

بەڕێزان ئەوەش لۆچێک دیکە لە پەندی پێشینانی مامۆستا شێخ محەممەدی خاڵ ئەلف لەیلە ئەخوێنێ. ئەڵێ ژاڵە بۆ وا تاڵیت؟ ئەڵێ: لەبەر برامردن. گوڵت بۆ واجوانە؟ لەبەر دۆست و دوژمن. ئەڵێ مامە گونت بەچەندە؟ ئەڵێ بە سەنگ و بەتەرازوو. ئەڵێن/دەڵێن خەڵکی کوێی؟ ئەڵێ/دەڵێ هێشتا ژنم نەهێناوە – کاوە. ئەڵێن خزمت کێیە؟ […]

فۆلکلۆردۆستگانی بەڕێزم ئەوکاتەتان باش، ئەوە بە قەرتاڵەیەک لە بەرهەمی باخی مامۆستا شێخ محەممەدی خاڵ هاتمەوە سەردانتان، هیئوادارم چێژی لێوەرگرن. ئەگەر شەعبانە، ئەگەر ڕەمەزانە، مووچەی کوڕەکەچەڵ هەر دوونانە. ئەگەر شتێک نەزانی، مەیڵێ، ئەگەر زانیت نیوەی بڵێ. ئەگەر شێرە مەرحەبای کردی، هەوڵی ڕاوکردنی مەدە. ئەگەر فیل هەیە، کەرگەدەنیش هەیە. ئەگەر قازنیت، هێلکەی […]

بەڕێزانی هۆگری فۆلکلۆری کوردی ئەوکاتەتان باش دیسان بە لۆچێک لە خەرمانی پەندی پێشینانی مامٶستا شێخ محەممەدی خاڵ دێمەوە خزمەتتان، هیوادارم چێژی لێوەرگرن. ئەگەر حوشتر باڵی ببوایە، ئەم عالەمە چی بکردایە. ئەگەر خانەدانیت، لەخانەدانان خەبەرداریت. ئەگەر خەنە زۆربوو، گونانیشی پێ ڕەنگ ئەکرێ. ئەگەر خەنە زۆربوو، پیاو دەگونانیشی دەدا – کاوە. ئەگەر […]

سەردانکارانی خۆشەویست و هۆگری فەرهەنگ و فۆلکلۆری کوردی ئەوکاتەتان باش ئەوەش چەپکە گوڵێکی جوان لە باخی پەندی پێشینانی شێخ محەممەدی خاڵ ئاوێنە ئەگرن بەدەمیەوە. ئاوێنە ئەگرنەڕووی. ئەتەرومەتەر، یەک لە یەک بەتەر. ئەچمەباوان تەکۆدەرم، خەمی دنیا ئەکەوێتەبەرم. ئەچمە جێیەک گۆشت بکڕم، نەک دەردێ بگرم، پێی بمرم. ئەچمەشارێ کەس نەمناسێ، خۆم هەڵکێشم […]

نووسەر

عەبدوڵڵا ئیبراهیمی

من لەدایکبووی شاری پیرانشارم، هەر لەمنداڵییەوە حەزم لە زمان و ئەدەبی کوردی و مێژووی کورد بووە. لە ساڵی ١٩٨٥ بە وەرگێران لە کوردییەوە بۆ فارسی دەستم بەکاری ئەدەبی کرد. ئەو وەرگێڕانە ئەمنی خستە بیری دانانی فەرهەنگێکی فارسی بە کوردی و تائێستا بیست ساڵە کاری لەسەر دەکەم. چاپی یەکەمی ئەو فەرهەنگکەم لە دەزگای ئاراس لە هەولێر بڵاو بۆوە، و ئێشتاش خەریکی پێدا چوونەوەم. هەروەها کتێبێکم لەسەر مێژووی کورد نووسیوە بەناوی (لێکۆڵینه‌وه‌و ڕوونکردنەوەیەکی مێژووی لەسەر کورد و کوردستان) کە لەدەزگای ئاراس چاپ کراوە. بە هۆی هێندێک گرفتەوە بڕیارم دا بەرهەمەکانم لەسەر ئینتێرنێت بخەمە خزمەتی گەلەکەم.