برادەرێکی دڵسۆزم ئەو بابەتەی بۆ ناردم، کە هاوڕێ و هاوبیر برادەری قەڵەم بەدەستم کاک ئەحمەدی کاکەمەمی ماوەیەکی کورت پێش کۆچی دوایی‌، نووسیبووی و لەسەر فەرهەنگی فارسی بەکوردیی کاوە لە ماڵپەڕی (https://www.pmnews.se/?p=50073 ) بڵاوکراوەتەوە. یادی بەخێر و ڕوحی شادبێ. بەداخەوە تا دوای لەدەستدانی کاک ئەحمەدی ڕەوانشاد، چاوم بەونووسراوە نەکەوتبوو، تا سپاسی […]

پەندی پێشینیان بەشی ١٨ ئاقڵ/ئەقڵ لە دایك وبابان باشترە – کاوە. ئاقڵ/ئەقڵ وەک چەترە، تا نەکرێتەوە کەلکی نییە – کاوە. ئاو هەموو ئاشەکەی بردبوو، کابرا بەدوای چەقچەقەدا دەگەڕا، ئەوی باشن گوڵنازبوو، ئەویش لەبەر گاڕانێ گاوانان گا – کاوە. بەزارێک دەخۆن، بەقوونێک دەڕین – کاوە. بەزمانی خۆش مار لەکونێ دێتەدەر – […]

  خۆشەویستانم وەک پێشتر ئاماژەم پێکرد پاش گۆڕینی فۆنت و پێداچوونەوەیەکی ورد بە فەرهەنگی (فارسی – کوردی) کاوەدا لەدوێنێوە لەسەر هێڵی ئینتێرنێت بەڕۆژ(update)م کردۆتەوە. لەوپێداچوونەوەدا وێڕای هەڵەگری ژمارەیەکی بەرچاویش وشەی تازەم خستوونەسەر و دەتوانم بڵێم گەلەک لەوەی پێشووم باشترە. لەوکارەمدا کە زیاتر لە سێ‌مانگ بەشەو و ڕۆژ خەریکی بووم، بەهۆی […]

هەروەک ئاگادارم کردن، ئەو فەرهەنگە، کە بەرهەمی ڕەنجی بیست ساڵەی منە، زیاتر لە ٩٤٩٦٤ وشە و دەستەواژەی کوردی بە واتا بەرانبەرەکانیان لەخۆ دەگرێ و لە چاپکردندا بەشێوەی ئاسایی ٢٤٠٠ لاپەڕەی  A4 دەردەچێ و لەسەر ماڵپەڕی (https://www.farhangumejuikawa.com/ لەسەر هێڵی ئینتێرنێت خراوەتە بەردەستی بەکاربەران. هەمووکەس دەتوانێ لەو ماڵپەڕەدا بە کرتەیەک لەسەر لۆگۆی […]

بەڕێزان، خۆشەویستان، بەخۆشییەوەپێداچوونەوە و تەواوتر کردنی  فەرهەنگی کاوە،  بەرهەمی ٢١ ساڵ ماندووبوون و شەونخوونیم، ئەوڕۆ تەواو بوو، لەساڵی ١٩٩٥ دەستم کرد بە دانانی  ئەو فەرهەنگە، جارێک لەساڵی ٢٠٠٦ حەولی چاپکردنیم دا و لەگەڵ چاپخانەیەکیش لە کوردستان قسەم کرد، و تەنانەت نامەشم بە واژۆی بەرپرسی چاپخانەکە وەرگرت، بەڵام بەداخەوە نەمتوانی پارەی […]

نووسەر

عەبدوڵڵا ئیبراهیمی

من لەدایکبووی شاری پیرانشارم، هەر لەمنداڵییەوە حەزم لە زمان و ئەدەبی کوردی و مێژووی کورد بووە. لە ساڵی ١٩٨٥ بە وەرگێران لە کوردییەوە بۆ فارسی دەستم بەکاری ئەدەبی کرد. ئەو وەرگێڕانە ئەمنی خستە بیری دانانی فەرهەنگێکی فارسی بە کوردی و تائێستا بیست ساڵە کاری لەسەر دەکەم. چاپی یەکەمی ئەو فەرهەنگکەم لە دەزگای ئاراس لە هەولێر بڵاو بۆوە، و ئێشتاش خەریکی پێدا چوونەوەم. هەروەها کتێبێکم لەسەر مێژووی کورد نووسیوە بەناوی (لێکۆڵینه‌وه‌و ڕوونکردنەوەیەکی مێژووی لەسەر کورد و کوردستان) کە لەدەزگای ئاراس چاپ کراوە. بە هۆی هێندێک گرفتەوە بڕیارم دا بەرهەمەکانم لەسەر ئینتێرنێت بخەمە خزمەتی گەلەکەم.