بەڕێزان ئەو وێنەیەم لەسەر لاپەڕەی گرووپی (کرماشان دیار خوەش نیشان) لە فەیسبووک کەوتە بەرچاو، ئەو وێنەیە هاوارێک دەردەبڕێ لەدەستی ئەوانەی بەنەزانین خەریکن زمانەکەمان وردەوردە لەناوەرۆکی خۆی بەتاڵ دەکەن. ئەوە هاواری بەئازاری کوردێکە، کە دەیەوێ خۆی بێ، بەناو و پێناسە و زمانی نەتەوەیی خۆیەوە. ئەو بێزارە لەو بیرە تەسکەی خزاندنی زمانی […]
فەرهەنگی گەلی(فۆلکلۆر) بوارێکی گرنگی پێناسەی گەلانە. ئەوباسە هەرکاتێک بیری لێدەکەمەوە، چیرۆکێکی نموونەییم دەخاتەوە یاد کە زیاتر لە ٥٠ ساڵ پێش ئێستا لە دەرسی عەرەبیم دا خوێنددومە. پوختەی بابەتەکە ئەوەیە کە زانایەکی زمانی عەرەبی لە نێو ئەو سەرزەمینەی (ئێستا ئێرانی پێدەڵێن)، ڕا دەچێتە شاری مەککە و لەوێ دەمێنێتەوە. ئەو وا دەگەڵ […]
بەڕێزان، خۆشەویستان، بەخۆشییەوەپێداچوونەوە و تەواوتر کردنی فەرهەنگی کاوە، بەرهەمی ٢١ ساڵ ماندووبوون و شەونخوونیم، ئەوڕۆ تەواو بوو، لەساڵی ١٩٩٥ دەستم کرد بە دانانی ئەو فەرهەنگە، جارێک لەساڵی ٢٠٠٦ حەولی چاپکردنیم دا و لەگەڵ چاپخانەیەکیش لە کوردستان قسەم کرد، و تەنانەت نامەشم بە واژۆی بەرپرسی چاپخانەکە وەرگرت، بەڵام بەداخەوە نەمتوانی پارەی […]
که له‌که‌سێک ده‌پرسن: ”کێیت؟“، به‌شانازییه‌وه ده‌ڵێ: ”فڵانم کوڕی فڵان! “ ئه‌و حاشاله باوکی خۆی ناکاو به‌ده‌گمه‌ن که‌سی وا هه‌یه وا‌بکات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باوکی خراپیش بێ. ڕۆڵه به باب‌و باپیریانه‌وه ده‌ناسرێن‌و به‌تایبه‌تی له نێو کورده‌واریدا هه‌ر له کۆنه‌وه باوبووه ئه‌گه‌ر ویستبیان به‌ئاشکرا باسی که‌سێک بکه‌ن، کوتوویانه: ”فڵانی کوڕی فڵانه‌که‌س! “ ئیدی […]
ئەو بابەتەم لە کتێبی (ڕوونکردنەوە و لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی لەسەر کورد‌و کوردستان، هەڵبژاردووە، کە نووسینی خۆمە و لە ٢٠١٢ لە دەزگای ئاراس لەچاپداروە، و بە هێندێک دەستکارییەوە لێرەدا بڵاوی دەکەمەوە. زمانی کوردی یه‌کێکه له‌زمانه کۆنه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕیشه‌ی ئهوزمانه بێگومان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر زمانی‌ماد. چه‌ند ڕۆژهه‌ڵاتناسی ڕۆژئاوایی وه‌ک ” ا- سون”و”سایس”و… […]
نووسین لەسەر مێژووی کۆنی هەرنەتەوەیەک وردبینی و وریاییەکی زۆری، دەوێ، بەتایبەتیش بۆ گەلێکی خاک دابەشکراوی لەژێردەستەییدا ڕاگیراوی پیلانی جۆراوجۆر لەسەر جێبەجێکراوی وەک کورد. ئەگەر دەردی کورد هەر دابەشکرانەکەش با، ئەوە دیسان دەکرا بە شێوازی جۆراوجۆر، بەشێکی کەم لە مێژوویەکەی ساغ کرێتەوە. بەڵام دەردەکەمان هەر ئەوەندە نییە. دوژمنان بەشێوەی جۆراوجۆر، بەندوبەست […]
کاوه پاڵه‌وانێکی ئهفسانهیییه که نه‌ته‌وه ئاریایی ڕه‌گه‌زه‌کان و هه‌موو کورده‌کانیش، به‌ئی‌خۆیانی، ده‌زانن. نه‌ورۆزی نیشانه‌ی سه‌ره‌تای ساڵ‌و وه‌خۆ که‌وتنه‌نه‌وه‌ی سروشت‌و گه‌رم داهاتنه‌وه‌ی زهویو نه‌مانی سه‌رماو سهردهرێنانهوهی گژوگیا لهبنخاکی سارد‌و سڕیش، تێکه‌ڵاوییه‌کی پته‌وی له‌گه‌ڵ ناوی ئه‌و قاره‌مانه‌دا هه‌یه. ئهودووناوه لهچیرۆکهکانی ئا‌ڤێستا وهرگیراونو بهشانامهی فیرده‌وسی که‌وتوونه‌ته‌وه سه‌رزارو زمانان، له‌سه‌ر کاوه‌ی ئاسنگه‌ر، ده‌نگۆ زۆرن‌و […]
من لەدایکبووی شاری پیرانشارم، هەر لەمنداڵییەوە حەزم لە زمان و ئەدەبی کوردی و مێژووی کورد بووە. لەتەمەنی گەنجەتیمدا ئاوارەی دەستی شەڕ بووم و پاش ١٧ ساڵیش کار لەڕیزی کادر و ئەندامانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران‌دا، دەستم لە سیاسەت هەڵگرت. ماوەیەکی درێژ لە بەشێکی خاکی خۆم، واتە کوردستان ژیام، کە لەوێش […]
لەمێژ بوو لەبیری ئەوەدابووم کە ئێستاکە کێشەی کوردستان لەلایەک بۆتە ئاستەنگێکی گەورە لەڕێگای بڵاوکردنەوەی کتێب و لەلایەکی دیکەشەوە کەمتر سەرنج دانی خوێنەری کورد بە کتێبی چاپ کراو و ڕووکردنە کتێبی ئەلەکترۆنی، تۆڕیک سازکەم کە ئامانجەکانمی بۆ خزمەتی زیاتر بە گەلەکەم تێدا وەدی بێنم و بەرهەمەکانی خامەی خۆمی تێدا پێشکەشی ڕۆڵەکانی […]