بەڕێزان وەک بەڵێنم دابوو هەڵبژاردەیەک پەندی پێشینانتان لە کتێبی شێخ محەممەدی خاڵ پێشکێش دەکەم. ئەگەر پەندێکیشم وەبیرهاتەوە یا برادەرێک بەدیاری بۆی ناردم دەیانخەمە نێو، ئەو پەندانەی بۆخۆم لێی زیاد دەکەم بە (-کاوە) دیاریان دەکەم، بۆ ئەوەی بەرپرسیارەکەی هەر بۆخۆم بم، تکایە ئەگەر هەڵەیەکیان تێدا بوو یا پەندێکی دیکەتان بەبیرداهات بۆمی […]

بەڕێزانی هاوڕێم لە فەرهەنگ و مێژووی کورددا ئەوکاتە و هەمووکاتێکتان باش، بمبوورن ماوەیەکە بەهۆی سەرقاڵیی ژیان و یەکتەنی لە ئەرکی بەڕێوەبردنی ماڵپەڕەکەم (فەرهەنگ و مێژووی کاوە)دا بێدەنگ ماومەتەوە. دڵنیاتان دەکەمەوە کە ئەو بێدەنگییەم لە دەروونمدا ئەوپەڕی هاوار و جۆڵانەوە و هەڵاتهەڵاتی تێدایە. کە دەبینم ناتوانم هەموو ڕۆژێ شتێکی تازەتان بۆ […]

خوێنەرانی هێژا ژنان هەڵگری دووقاتی  ژانی ژیانن جا لە هەر کۆمەڵگایەک یا هەر شوێنێکی ئەو جیهانە لە پێشەوتووترین وڵاتان ڕا بگرە تا دەگاتە دواکەوتووترین وڵاتانی جیهان لە ئافریقا و ئاسیا و… دەڵێم دووقات، چونکە لەلایەکەوە دەبێ شەریکی ژیانی پیاو بن، یا بە بەڕێوەبردنی ماڵ، کاتێک پیاو لەدەرەوە خەریکی دابینکردنی هەزینەی […]

بەڕێزانی ئەڤینداری مێژووی کۆن ئەوەی لەخوارەوە دەیبین دەمەقاڵەیەکە لەنێوان (امید عطایی فرد)ی لێکۆڵەری فارس، کە چەند کتێبی لەسەر بابەتی پەیوەندیدار بە زەردەشت و ئاڤێستا نووسیون، کە ناوی یەکێکیان (پیامبر آریایی)یە. ئەو دەمەقاڵەم لەو سایتە وەرم گرتووە: http://vidaevo.persianblog.ir/post/26 و لەبەر ئەوەی بابەتەکە لە ڕوونکردنەوەی زیاتر لەسەرمێژووی شێوێندراوی زەردەشت زۆر بەکەلکە، بەپێویستم […]

چەندم کرد مەشکەژێنی، سەرم بووە تەپڵەگوێنی، عازاب نەبێ پێم نامێنی! مەشکەم مەشکەی مانگا قوڵە، دەنگی دەڕوا وەک زەنگوڵە، ئەومێردەم چەند نابەدڵە، خۆشم ناوێ خەرتە توڵە، مەشکەم مەشکەی مانگایە، دەیژێنم لەبێڵایە، ئەوڕۆ دەنگی چاک نایە، خەسووم حەمری نەمێنێ، لەهەیوانێم دەنوێنێ، ئاوی مەشکەم پێ دێنێ،

بەڕێزان و خۆشەویستانی هۆگری مێژووی کورد  ماوەیەکە بەهۆی سەرقاڵی و کێشەی ژیان نەمتوانیوە بابەتێکتان پێشکێش کەم، بەداوای لێبووردنەوە، ئێستا بابەتێکم بۆ ئامادە کردوون، هیوادارم چێژی لێوەرگرن. بێگومان ئەفسانەو چیڕۆکی کۆن دەتوانن نوێنەری هێندێک ڕووداوی ڕاستەقینە بن کە لە کۆنەوە کەوتوونە سەرزارو زمانان، یا باشتر بڵێین لەبەر کەم بوونی باری خوێندەواری‌و […]

مێژووی کۆنی کورد وێدەچێ تێکدراوترین و ئاڵۆزترین مێژووی گەلانی جیهان بێ. ناوچەی کوردستان ئەگەر نەڵێم کۆنترین – چونکە هێشتا پشکنینی شیاوی خۆی بۆ نەکراوە – لانیکەم یەکێکە لە کۆنترین شارستانییەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیش. شوێنی ژیانی کوردان کەوتۆتە ناوچەیەکی گرنگی ستراتێژیکی، وڵاتێکی تژی لە هەموو جۆرە سامانی بەنرخی ژێرزەوی و […]

مێژووی گەلانی جیهان زۆر هەورازو نشێو، کارەسات، داگیرکاری، تێشکان و سەرکەوتنی بەخۆوەدیون ، بەڵام زۆرینەی ئەوگەلانە لەڕۆژگاری ئەوإڕۆدا توانیویانە لانی کەم دەوڵەتی نەتەوەیی خۆیان دامەزرێنن و ببنە خاوەنی چوارچێوەی وڵاتێکی دیاریکراو، بەو تایبەتمەندی و پێناسەیەوە کە بتوانن بە خەڵکی بڵێن ئەوە ئێمەین. ئەوان لەسەر نەخشەی جیهان، جێگایەکیان هەیە کە بە […]

که‌ له‌که‌سێک ده‌پرسن: کێیت؟ به‌شانازییه‌وه‌ ده‌ڵێ:  فڵانم کوڕی فڵان! ئه‌و حاشاله‌ باوکی خۆی ناکاو به‌ده‌گمه‌ن که‌سی واهه‌یه‌ وا‌بکات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باوکی خراپیش بێ. ڕۆڵه‌ به‌ باب‌و باپیریانه‌وه‌ ده‌ناسرێن‌و به‌تایبه‌تی له‌نێو کورده‌واریدا هه‌ر له‌کۆنه‌وه‌ باوبووه‌ ئه‌گه‌ر ویستبیان به‌ئاشکرا باسی که‌سێک بکه‌ن، کوتوویانه‌: “فڵانی کوڕی فڵانه‌که‌س!” ئیدی ئه‌وه‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی […]

خۆشەویستانی سەردانکاری ماڵپەڕی فەرهەنگ و مێژووی کاوە وەک دەزانن بەداخەوە نووسەر و هونەرمەند و ئەدیب و فەرهەنگنووسی کورد بە زۆر هۆکاری مێژوویی و کۆمەڵایەتی و سیاسی و…. بەبێ پشتیوان و تەنیا بە ئەلهای خۆی کارەکانی پێشکێش دەکا، بەبێ ئەوەی پشتیوانییەکی ماڵی و هاوکاریی دامودەزگایەکی میریی هەبێ. من کە تەمەنێکم لە ڕیزی […]

نووسەر

عەبدوڵڵا ئیبراهیمی

من لەدایکبووی شاری پیرانشارم، هەر لەمنداڵییەوە حەزم لە زمان و ئەدەبی کوردی و مێژووی کورد بووە. لە ساڵی ١٩٨٥ بە وەرگێران لە کوردییەوە بۆ فارسی دەستم بەکاری ئەدەبی کرد. ئەو وەرگێڕانە ئەمنی خستە بیری دانانی فەرهەنگێکی فارسی بە کوردی و تائێستا بیست ساڵە کاری لەسەر دەکەم. چاپی یەکەمی ئەو فەرهەنگکەم لە دەزگای ئاراس لە هەولێر بڵاو بۆوە، و ئێشتاش خەریکی پێدا چوونەوەم. هەروەها کتێبێکم لەسەر مێژووی کورد نووسیوە بەناوی (لێکۆڵینه‌وه‌و ڕوونکردنەوەیەکی مێژووی لەسەر کورد و کوردستان) کە لەدەزگای ئاراس چاپ کراوە. بە هۆی هێندێک گرفتەوە بڕیارم دا بەرهەمەکانم لەسەر ئینتێرنێت بخەمە خزمەتی گەلەکەم.