بەڕێزانم، لەلێکۆڵینەوە لە بناخە ئەفسانەیی‌یەکانی مێژووی کورد دا، تووشی ٣ کتێبی شانامە بووم و بۆ لێهەڵکڕاندنی زانیارییەکی باوەڕپێکراو، لەسەر شوێنی ڕووداوەکانی شەڕە ئەفسانەیی‌یەکانی ئەو  کتێبە بووم. لەبەر ئەوەی زەردەشت بەشێوەیەک پەیوەند دراوە بەو ئەفسانانە یا باشتر بڵێم سەرچاوەی سەرەکییان دینی زەردەشتە، لەبەشی مێژووی زەردەشتدا (کە بەزوویی دەکەوێتە بەردەستتان) بەدواداچوونم بۆ […]

بەڕێزان ئەڤیندارانی فۆلکلۆری کوردی ئەوکاتەتان باش، لەسەرەتای ساڵی زایینیدا ئەوە بە قەرتاڵەیەکی دیکە لەبەری باخی مامۆستا شێخ محەممەدی خاڵ هاتمەوە سەردانتان: ئەڵێی/دەڵێی بەداری لەسەریان داوە – کاوە. ئەڵێی/دەڵێی جگی سواوە – کاوە. ئەڵێی/دەڵێی جگەگورگی پێیە – کاوە. ئەڵێی/دەڵێی چاکی پیرپەڕۆیە – کاوە. ئەڵێی/دەڵێی چەقەیە پێتەوە دەنووسێ – کاوە. ئەڵێی/دەڵێی چەقەی […]

هەروەک ئاگادارم کردن، ئەو فەرهەنگە، کە بەرهەمی ڕەنجی بیست ساڵەی منە، زیاتر لە ٩٤٩٦٤ وشە و دەستەواژەی کوردی بە واتا بەرانبەرەکانیان لەخۆ دەگرێ و لە چاپکردندا بەشێوەی ئاسایی ٢٤٠٠ لاپەڕەی  A4 دەردەچێ و لەسەر ماڵپەڕی (https://www.farhangumejuikawa.com/ لەسەر هێڵی ئینتێرنێت خراوەتە بەردەستی بەکاربەران. هەمووکەس دەتوانێ لەو ماڵپەڕەدا بە کرتەیەک لەسەر لۆگۆی […]

بەڕێزان ئەوەش لۆچێک دیکە لە پەندی پێشینانی مامۆستا شێخ محەممەدی خاڵ ئەلف لەیلە ئەخوێنێ. ئەڵێ ژاڵە بۆ وا تاڵیت؟ ئەڵێ: لەبەر برامردن. گوڵت بۆ واجوانە؟ لەبەر دۆست و دوژمن. ئەڵێ مامە گونت بەچەندە؟ ئەڵێ بە سەنگ و بەتەرازوو. ئەڵێن/دەڵێن خەڵکی کوێی؟ ئەڵێ/دەڵێ هێشتا ژنم نەهێناوە – کاوە. ئەڵێن خزمت کێیە؟ […]

فۆلکلۆردۆستگانی بەڕێزم ئەوکاتەتان باش، ئەوە بە قەرتاڵەیەک لە بەرهەمی باخی مامۆستا شێخ محەممەدی خاڵ هاتمەوە سەردانتان، هیئوادارم چێژی لێوەرگرن. ئەگەر شەعبانە، ئەگەر ڕەمەزانە، مووچەی کوڕەکەچەڵ هەر دوونانە. ئەگەر شتێک نەزانی، مەیڵێ، ئەگەر زانیت نیوەی بڵێ. ئەگەر شێرە مەرحەبای کردی، هەوڵی ڕاوکردنی مەدە. ئەگەر فیل هەیە، کەرگەدەنیش هەیە. ئەگەر قازنیت، هێلکەی […]

بەڕێزانی هۆگری فۆلکلۆری کوردی ئەوکاتەتان باش دیسان بە لۆچێک لە خەرمانی پەندی پێشینانی مامٶستا شێخ محەممەدی خاڵ دێمەوە خزمەتتان، هیوادارم چێژی لێوەرگرن. ئەگەر حوشتر باڵی ببوایە، ئەم عالەمە چی بکردایە. ئەگەر خانەدانیت، لەخانەدانان خەبەرداریت. ئەگەر خەنە زۆربوو، گونانیشی پێ ڕەنگ ئەکرێ. ئەگەر خەنە زۆربوو، پیاو دەگونانیشی دەدا – کاوە. ئەگەر […]

سەردانکارانی خۆشەویست و هۆگری فەرهەنگ و فۆلکلۆری کوردی ئەوکاتەتان باش ئەوەش چەپکە گوڵێکی جوان لە باخی پەندی پێشینانی شێخ محەممەدی خاڵ ئاوێنە ئەگرن بەدەمیەوە. ئاوێنە ئەگرنەڕووی. ئەتەرومەتەر، یەک لە یەک بەتەر. ئەچمەباوان تەکۆدەرم، خەمی دنیا ئەکەوێتەبەرم. ئەچمە جێیەک گۆشت بکڕم، نەک دەردێ بگرم، پێی بمرم. ئەچمەشارێ کەس نەمناسێ، خۆم هەڵکێشم […]

خوێنەرانی خۆشەویست و هێژائەوە بە چەپکە گوڵێکی تەڕوتازەوە لە کتێبەکەی پەندی پێشینانی مامۆستا شێخ محەممەدی خاڵ هاتوومەوە دیدارتان. هیوادارم چێژی لێوەرگرن. ئاڵتوون لە قوڕا دیارە، ئاڵتوون ئاوی زەڕکەریش بۆی ئەزەڕێ، ئاڵیاوا لە قنگییەوە دیارە، ئانەگورز و ئانە مەیدان، ئاوایی پڕە و مەتێ کڕە، ئاو ئەکاتە بێژنگ/سەبەتە، ئاوببڕێ لەڕۆخانە، خۆنابێ بەبێگانە، […]

هاوڕێیانی هۆگری فۆلکلۆری کوردی ئەوکاتەتان باش ئەوەش هەڵبژاردەیەکی دیکە لە پەندی پێشینانی مامۆستا شێخ محەممەدی خاڵ ئاخیری خێر بێ! – کاوە ئاغا چوو بۆ سەروپێ نەبوو، خزمەتکاری نارد بۆ دەست و پاڵوو ئاغا دەست مەشۆ، نە بۆ منە و نە بۆتۆ، ئاغا ڕۆ، خوا سوکر، ئاغاژنی بەرچەپەرێ، باوەشێن کلکی کەرێ، […]

بەڕێزان ئەوکاتەتان باش ئەوەش چەند پەندێکی پێشینان لە کتێبی شێخ محەممەدی خاڵ لەگەڵ چەند پەندێکی دیکەش کە بۆخۆم وەبیرم هاتوونەوە و بە ناوی کاوە تێکەڵم کردوون، هیوادارم بەدڵتان بێ و ئەگەر پەندی دیکەشتان لەبیر بوو، تاکایە بۆمی بنێرن با کارەکەم دەوڵەمەندتربێ. ئاردی نێو دڕووان، – کاوە ئاروو بە بڕکەوە جوانە […]

نووسەر

عەبدوڵڵا ئیبراهیمی

من لەدایکبووی شاری پیرانشارم، هەر لەمنداڵییەوە حەزم لە زمان و ئەدەبی کوردی و مێژووی کورد بووە. لە ساڵی ١٩٨٥ بە وەرگێران لە کوردییەوە بۆ فارسی دەستم بەکاری ئەدەبی کرد. ئەو وەرگێڕانە ئەمنی خستە بیری دانانی فەرهەنگێکی فارسی بە کوردی و تائێستا بیست ساڵە کاری لەسەر دەکەم. چاپی یەکەمی ئەو فەرهەنگکەم لە دەزگای ئاراس لە هەولێر بڵاو بۆوە، و ئێشتاش خەریکی پێدا چوونەوەم. هەروەها کتێبێکم لەسەر مێژووی کورد نووسیوە بەناوی (لێکۆڵینه‌وه‌و ڕوونکردنەوەیەکی مێژووی لەسەر کورد و کوردستان) کە لەدەزگای ئاراس چاپ کراوە. بە هۆی هێندێک گرفتەوە بڕیارم دا بەرهەمەکانم لەسەر ئینتێرنێت بخەمە خزمەتی گەلەکەم.