پەندی پێشینیان بەشی ١٨ ئاقڵ/ئەقڵ لە دایك وبابان باشترە – کاوە. ئاقڵ/ئەقڵ وەک چەترە، تا نەکرێتەوە کەلکی نییە – کاوە. ئاو هەموو ئاشەکەی بردبوو، کابرا بەدوای چەقچەقەدا دەگەڕا، ئەوی باشن گوڵنازبوو، ئەویش لەبەر گاڕانێ گاوانان گا – کاوە. بەزارێک دەخۆن، بەقوونێک دەڕین – کاوە. بەزمانی خۆش مار لەکونێ دێتەدەر – […]

بەڕێزانی هۆگری فۆلکلۆری کوردی سڵاو، دیسان بە چەپکە گوڵێک لە بێستانی پەندی پێشینییانی مامۆستا شێخ محەممەدی خاڵ ئەوە هاتمەوە دیدارتان. هیوادارم چێژی لێوەرگرن. بەدەستی خەڵک مارئەگرێ. بەدەستی خۆت نەبێ خورووی پشتت داناکەوێ. بەدەستی خۆم، چم کرد بەخۆم. بەدەستی خۆی ئاگری بەرداوەتە گیانی/ماڵی خۆی. بەدەستێک چەپڵە لێنادرێ. بەدەستێک دووکاڵەک هەڵناگیرێ. بەدەم […]

گەلی برادەرانی فۆلکلۆردۆستی کوردی سڵاوێکی گەرم ماوەیەک بوو خەریکی تەواوکردنی وەرگێڕانی کتێبی (ڕاپەڕینی کورد لەساڵی ١٨٨٠، نووسینی دوکتۆر جەلیلی جەلیل و وەرگێڕانی لەڕووسییەوە بۆ کوردی دوکتۆر کاووس قەفتان) بووم بۆسەر زمانی فارسی. ئەو کتێبەم لەساڵی ١٩٨٦ کەوتە بەردەست. لەبەر ئەوەی کە پێموابوو گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ ناسینی ئەو پیلانانەی ڕووس […]

گەلی برادەرانی فۆلکلۆردۆستی کوردی سڵاوێکی گەرم دیسان بە چەپکێک لە گوڵستانەکەی مامۆستا شێخ محەممەدی خاڵ هاتمەوە دیدارتان، هیوادارم چێژی لێوەرگرن: کورد دەڵێن: شەر لەبێکاری باشترە، بەخوای من تەواو کەوتوومە ئەوحاڵەی، بەڵام نەک لەبەر بێکاری بەڵکو لەبەر خۆ پڕکار کردنێ. بەڵام مەبەستم لەو پەندەی چییە، من لەئێستادا گەلەک پڕکارم، لەبەر ئەوەی […]

گەلی برادەرانی فۆلکلۆردۆستی کوردی سڵاوێکی گەرم دیسان بە چەپکێک لە گوڵستانەکەی مامۆستا شێخ محەممەدی خاڵ هاتمەوە دیدارتان، هیوادارم چێژی لێوەرگرن:   ئەوەی چوو چوو – کاوە، ئەوی حوشترەوانی بکا ئەبێ سەردەرگاکەی بڵندکا. ئەوی دەرزییەکی پێداکردیت، تۆ شووژنێکی پیابکە. ئەوی دڕک بچێنێ نابێ پێخاوس بگەڕێ. ئەوی دۆست بە دۆستی ئەکا، دوژمن […]

  خۆشەویستانم وەک پێشتر ئاماژەم پێکرد پاش گۆڕینی فۆنت و پێداچوونەوەیەکی ورد بە فەرهەنگی (فارسی – کوردی) کاوەدا لەدوێنێوە لەسەر هێڵی ئینتێرنێت بەڕۆژ(update)م کردۆتەوە. لەوپێداچوونەوەدا وێڕای هەڵەگری ژمارەیەکی بەرچاویش وشەی تازەم خستوونەسەر و دەتوانم بڵێم گەلەک لەوەی پێشووم باشترە. لەوکارەمدا کە زیاتر لە سێ‌مانگ بەشەو و ڕۆژ خەریکی بووم، بەهۆی […]

پەندی پێشینان ١٣ گەلی برادەرانی هۆگری فۆلکلۆری کوردی سڵاوێکی گەرم فۆلکلۆر یا فەرهەنگی گەلی یەکێکە لە بوارەکانی ناساندنی گەلێک. ئەو بەشەی فەرهەنگی خەڵک پڕە لە ئامٶژگاری و ڕێنوێنی وئەزموونی پێشوونان، کە وەک پەند لەباپیرانەە بۆمان ماوەتەوە. لەسەردەمی گەنجەتیمدا لەدەرسێکی عەرەبیماندا چیرۆکێک هەبوو کە ئێستاش هەر لەبیرم ماوە: یەکێک لەو بەناو […]

نووسەر

عەبدوڵڵا ئیبراهیمی

من لەدایکبووی شاری پیرانشارم، هەر لەمنداڵییەوە حەزم لە زمان و ئەدەبی کوردی و مێژووی کورد بووە. لە ساڵی ١٩٨٥ بە وەرگێران لە کوردییەوە بۆ فارسی دەستم بەکاری ئەدەبی کرد. ئەو وەرگێڕانە ئەمنی خستە بیری دانانی فەرهەنگێکی فارسی بە کوردی و تائێستا بیست ساڵە کاری لەسەر دەکەم. چاپی یەکەمی ئەو فەرهەنگکەم لە دەزگای ئاراس لە هەولێر بڵاو بۆوە، و ئێشتاش خەریکی پێدا چوونەوەم. هەروەها کتێبێکم لەسەر مێژووی کورد نووسیوە بەناوی (لێکۆڵینه‌وه‌و ڕوونکردنەوەیەکی مێژووی لەسەر کورد و کوردستان) کە لەدەزگای ئاراس چاپ کراوە. بە هۆی هێندێک گرفتەوە بڕیارم دا بەرهەمەکانم لەسەر ئینتێرنێت بخەمە خزمەتی گەلەکەم.