گەلی برادەران

گەلی برادەران

سڵاوێکی گەرم

 

ماوەیەکی زۆرە بەهۆی سەرقاڵبوونم بە نوێکردنەوەی فەرهەنگی فارسی – کوردیی کاوە، نەپەرژاومە سەر بڵاوکردنەوەی بابەتی تازە لەسەر ماڵپەڕو پەیجەکانم. ئێستا بەخۆشییەوە کاری پێداچوونەوە بە فەرهەنگەکە تەواو بووە

و ئەوڕۆ حەولمدا لەسەر ماڵپەڕی www.farhangumejuikawa.com تازەی کەمەوە. بەداخەوە تازەکردنەوەکە کێشەیەکی تێکەوت کە ئەوە خەریکی چارەسەرم. هیوادارم هەر ئەوڕۆ یا سپەی جێبەجێی بکەم.

 

خۆشەویستان

من ئەوکارەی خۆم وەک شێوەیەکی خەبات لەڕێگای خزمەت بە گەلی کورددا بەبێ هیچ چاوەڕوانییەکی ماددی دەست پێکردووە و تاماویشم بەیاریدەی قەڵەمەکەم وەستانم نابێ. تەنیا چاوەڕوانیم سەرنج و تێبینی و ڕێنوێنییەکانتانە بۆ دەوڵەمەندتر کردنی کارەکەم. ئەوکارە وەک دەزانن بەتەنیا زۆر ئاستەمە. تائێستا چەند برادەرێک بەڕەخنە و پێشنیار و ناردنی کتێب و بەچاودادانەوەی هەڵە یاریدەیان داوم، کە لەشوێنی خۆیدا باسیان دەکەم و سوپاسگوزاریانم. دیسانیش هیوادارم ئەوکارەم بەهێند وەرگیرێ و تەنیا هەر بە ئی من نەزانرێ و وەک بەشێکی بچووک لەسامانی نەتەوەکەمان چاوی لێکرێ. بەو چاوەوە چاوەڕوانم لەناردنی وشەی تازە، ئەو هەڵانەی لەکاتی کەلکوەرگرتن لە ماڵپەڕ یا فەرهەنگەکەدا دەکەونە بەرچاوتان، و یا هەر ڕێگایەک کە دەستەبەری دەوڵەمەندترکردنی کارەکەم بێ، هاوکاریم بکەن. بەداخەوە لەوقۆناخە مێژوویییەدا خەباتی چەکدارانە بەسەرماندا سەپاوە، ئەو ڕۆڵەگیانبازانەی بەچەک بەرگری لە ڕێگای گەیشتنمان بە ژیانێکی ئارامی ئاشتیخوازانە و شیاوی ئینسانیدا گیانیان دەبەخشن، ئەوە لە گۆڕەپانی خەباتی خۆیاندا مەتەرێزیان گرتووە و داگیرکەریان تۆقاندووە، با ئێمەش کە بەهەر هۆیەک دەست و مەچەکمان بۆ هەڵگرتنی چەک ناچێ، لەڕێگای خەباتی فەرهەنگی و ڕۆشنبیریدا یارمەتییان بدەین.

لەپێدا چوونەوەی فەرهەنگەکەدا وێڕای ڕاستکردنەوەی ژمارەیەک هەڵە، ١٠٠٠وشەی دیکەی فارسیشم بەماناکانیانەوەلێ زیاد کردوون و گەیاندوومەتە ٩٦١٠٥ وشەو دەستەواژەی فارسی، هەروەها ژمارەیەکی بەرچاویشم وشەی کوردی لە بەشی ماناکادا خستٶتە سەر. ئاوا هیوادارم توانیبم کارێکی دەوڵەمەندتر بخەمە بەردەستتان. پیویستە پێشەکیی نووسراو بۆ چاپی پێشوو دەستکاری کەمەوە و لەگەڵ هێندێک ڕێنوێنیی بەکەلک بۆ باشتر کەلک وەرگرتن لە فەرهەنگەکە لە ڕۆژانی داهاتوودا بخەمەوە بەرچاوتان.

هیوادارم زووزوو بەسەرم کەنەوە و لە ڕێنوێنییەکانتان بێبەشم نەکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Next Post

پەندی پێشینان١٣

1 شه‌م نیسان 23 , 2017
پەندی پێشینان ١٣ گەلی برادەرانی هۆگری فۆلکلۆری کوردی سڵاوێکی گەرم فۆلکلۆر یا فەرهەنگی گەلی یەکێکە لە بوارەکانی ناساندنی گەلێک. ئەو بەشەی فەرهەنگی خەڵک پڕە لە ئامٶژگاری و ڕێنوێنی وئەزموونی پێشوونان، کە وەک پەند لەباپیرانەە بۆمان ماوەتەوە. لەسەردەمی گەنجەتیمدا لەدەرسێکی عەرەبیماندا چیرۆکێک هەبوو کە ئێستاش هەر لەبیرم ماوە: یەکێک لەو بەناو […]

نووسەر

عەبدوڵڵا ئیبراهیمی

من لەدایکبووی شاری پیرانشارم، هەر لەمنداڵییەوە حەزم لە زمان و ئەدەبی کوردی و مێژووی کورد بووە. لە ساڵی ١٩٨٥ بە وەرگێران لە کوردییەوە بۆ فارسی دەستم بەکاری ئەدەبی کرد. ئەو وەرگێڕانە ئەمنی خستە بیری دانانی فەرهەنگێکی فارسی بە کوردی و تائێستا بیست ساڵە کاری لەسەر دەکەم. چاپی یەکەمی ئەو فەرهەنگکەم لە دەزگای ئاراس لە هەولێر بڵاو بۆوە، و ئێشتاش خەریکی پێدا چوونەوەم. هەروەها کتێبێکم لەسەر مێژووی کورد نووسیوە بەناوی (لێکۆڵینه‌وه‌و ڕوونکردنەوەیەکی مێژووی لەسەر کورد و کوردستان) کە لەدەزگای ئاراس چاپ کراوە. بە هۆی هێندێک گرفتەوە بڕیارم دا بەرهەمەکانم لەسەر ئینتێرنێت بخەمە خزمەتی گەلەکەم.