پەندی پێشینان ٩

بەڕێزان ئەڤیندارانی فۆلکلۆری کوردی

ئەوکاتەتان باش،

لەسەرەتای ساڵی زایینیدا ئەوە بە قەرتاڵەیەکی دیکە لەبەری باخی مامۆستا شێخ محەممەدی خاڵ هاتمەوە سەردانتان:

ئەڵێی/دەڵێی بەداری لەسەریان داوە – کاوە.

ئەڵێی/دەڵێی جگی سواوە – کاوە.

ئەڵێی/دەڵێی جگەگورگی پێیە – کاوە.

ئەڵێی/دەڵێی چاکی پیرپەڕۆیە – کاوە.

ئەڵێی/دەڵێی چەقەیە پێتەوە دەنووسێ – کاوە.

ئەڵێی/دەڵێی چەقەی بەڕەکۆنە – کاوە.

ئەڵێی حەمامی ژنانە،

ئەڵیێی حوشتری ناو پەمۆیە.

ئەڵێی خەرەنگەزی بن کلکی گایە.

ئەڵێی خۆڵی مردووی بەسەرا بێژراوە.

ئاواشی دەڵێن: ئەڵێی/دەڵێی خۆڵی مردووی بەسەردا دابێژراوە – کاوە.

ئەڵێی خوریی خواردووە و پەتک ئەڕی.

ئەڵێی/دەڵێی داردۆژەنگە – کاوە.

ئاواشی دەڵێن: ئەڵێی/دەڵێی داریان لەسەری داوە – کاوە.

ئەڵێی داری واوەیلایە.

ئەڵێی دڕکی مەم و زینانە.

ئاواشی دەڵێن: ئەڵێی/دەڵێی دڕووی مەم و زینانە – کاوە.

ئەڵێی دۆمی خەڵات کراوە.

ئەڵێی/دەڵێی دە زاری(دەمی) یەک تفیون – کاوە.

ئەڵیی دیزەی ڕەشە.

ئەڵێی ڕۆنی ورچ (سەگ) ئەدەن لەلەشی.

ئاواشی دەڵێن: ئەڵێی/دەڵێی ڕۆنی سەی(سەگی) دەقالبی دەدەن – کاوە.

ئەڵێی ڕێویی گەزیزان خواردووە.

ئەڵێی/دەڵێی ڕێوییە خۆی مراندووە – کاوە.

ئەڵێی سای مەل لێیداوە.

ئەڵێی سەگی پێ سووتاوە.

ئەڵێی سەگی عەرەبییە چغە نازانێ.

ئەڵێی سەگی هەڵەپاسە.

ئەڵێی/دەڵێی سەندەڵقۆیە، خۆدەهەموو شتێکی هەڵدەقوتێنێ – کاوە.

ئەڵیی سەیفندەی بەڕۆژەیە و گووی بەسەر دوو پەلی دارەوە کردووە.

ئەڵێی سێوێکن کراون بە دوو کەرتەوە.

ئاواشی دەڵێن: ئەڵێی/دەڵێی سێوێکن دوولەت کراون – کاوە.

ئەڵێی شەخسە پەڕۆیە.

ئەڵێی شەڕواڵبەکۆڵی خواردووە.

ئەڵێی شەکی شوانان گاوە.

ئەڵێی شەلاقەی باڵ شکاوە.

ئەڵێی شەیتان تفی کردۆتە دەمی.

ئەڵێی شەیتان دەرسی داوە.

ئەڵێی شێتە و بۆ بەرد ئەگەڕێ.

ئەڵێی عیسا گرتوویەتی و مووسا تێی ئاخنیوە.

ئەڵێی فاتەی سوورەبانە.

ئەڵێی قەل و بەچکە قەلەکەن، تفاندوویانەتە دەمی یەک.

ئەڵێی قەندی دەم بەرەوژوورە.

ئەڵێی/دەڵێی قیسپیان تێبڕیوە – کاوە.

ئەڵێی کاسەی چەورە.

ئەڵێی کتکە نەوتینەیە.

ئەڵێی/دەڵێی کەرە جەنەی گرتووە – کاوە.

ئەڵێی/دەڵێی کەرە دەقوڕێ چەقیوە – کاوە.

ئەڵێی کەری دەروێشە، سەر بەهەموو ماڵێکا ئەکا.

ئەڵێی کەری گوو شل خواردووە.

ئەڵێی کەشکی ئاوەسووە.

ئەڵێی/دەڵێی کەڵەبابی بێ وادەیە – کاوە.

ئەڵێی کەڵەشێری بڵقاسمە.

ئەڵێی کەڵەشێری سەر بارەدارە.

ئەڵێی کەڵەشێری کلک هەڵکێشراوە.

ئەڵێی کەڵەشێری ناوەختە.

ئەڵێی کەندووی بەتاڵە.

ئەڵێی کەندووی نەزان کردووە.

ئەڵێی کەوی بنێشتەتاڵ خواردووە.

ئەڵێی/دەڵێی کەوی کوڕادە خواردووە – کاوە.

ئەڵێی/دەڵێی کەچەڵ و قووندەرن – کاوە.

ئەڵێی/دەڵێی کەری نێوجۆگەیە، لەهەردووک لایان دەلەوەڕێ – کاوە.

ئەڵێی کچەجافیان بۆ دابەزاندووە.

ئەڵێی/دەڵێی گۆچانی قووتداوە – کاوە.

ئەڵێی/دەڵێی لەپەیە دەهەموو شۆرباوێکیدایە – کاوە.

ئەڵێی/دەڵێی لەسەر ئاورانە – کاوە.

ئەڵێی/دەڵێی لەکونە تفنکی شەیتانی هاتۆتەدەرێ (دەرپەڕیوە) – کاوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Next Post

ئایا فیردەوسی کەسایەتییەکی ساختەیە؟

شه‌م کانونی دووهەم 7 , 2017
بەڕێزانم، لەلێکۆڵینەوە لە بناخە ئەفسانەیی‌یەکانی مێژووی کورد دا، تووشی ٣ کتێبی شانامە بووم و بۆ لێهەڵکڕاندنی زانیارییەکی باوەڕپێکراو، لەسەر شوێنی ڕووداوەکانی شەڕە ئەفسانەیی‌یەکانی ئەو  کتێبە بووم. لەبەر ئەوەی زەردەشت بەشێوەیەک پەیوەند دراوە بەو ئەفسانانە یا باشتر بڵێم سەرچاوەی سەرەکییان دینی زەردەشتە، لەبەشی مێژووی زەردەشتدا (کە بەزوویی دەکەوێتە بەردەستتان) بەدواداچوونم بۆ […]

لەوانەیە پێتان باش بێت

نووسەر

عەبدوڵڵا ئیبراهیمی

من لەدایکبووی شاری پیرانشارم، هەر لەمنداڵییەوە حەزم لە زمان و ئەدەبی کوردی و مێژووی کورد بووە. لە ساڵی ١٩٨٥ بە وەرگێران لە کوردییەوە بۆ فارسی دەستم بەکاری ئەدەبی کرد. ئەو وەرگێڕانە ئەمنی خستە بیری دانانی فەرهەنگێکی فارسی بە کوردی و تائێستا بیست ساڵە کاری لەسەر دەکەم. چاپی یەکەمی ئەو فەرهەنگکەم لە دەزگای ئاراس لە هەولێر بڵاو بۆوە، و ئێشتاش خەریکی پێدا چوونەوەم. هەروەها کتێبێکم لەسەر مێژووی کورد نووسیوە بەناوی (لێکۆڵینه‌وه‌و ڕوونکردنەوەیەکی مێژووی لەسەر کورد و کوردستان) کە لەدەزگای ئاراس چاپ کراوە. بە هۆی هێندێک گرفتەوە بڕیارم دا بەرهەمەکانم لەسەر ئینتێرنێت بخەمە خزمەتی گەلەکەم.