پەندی پێشینان ٨

بەڕێزان ئەوەش لۆچێک دیکە لە پەندی پێشینانی مامۆستا شێخ محەممەدی خاڵ

ئەلف لەیلە ئەخوێنێ.

ئەڵێ ژاڵە بۆ وا تاڵیت؟ ئەڵێ: لەبەر برامردن. گوڵت بۆ واجوانە؟ لەبەر دۆست و دوژمن.

ئەڵێ مامە گونت بەچەندە؟ ئەڵێ بە سەنگ و بەتەرازوو.

ئەڵێن/دەڵێن خەڵکی کوێی؟ ئەڵێ/دەڵێ هێشتا ژنم نەهێناوە – کاوە.

ئەڵێن خزمت کێیە؟ ئەڵێ هێشتا ژنم نەهێناوە – ڕاستم کردۆتەوە – کاوە، ئەسڵەکەی ئاوا نووسراوە: ئەڵێن خزمت کێیە؟ ئەڵێ: ئەڵێ ژنم نەهێناوە.

ئەلێ نێرە، ئەڵێ بیدۆشە.

ئەڵێی ئاشی ئاوکەوتووە.

ئاواشی دەڵێن: ئەڵێی/دەڵێی ئاشی ئاو لێبڕاوە – کاوە.

ئەڵێی ئاگری بن کایە.

ئەڵێی ئاڵەت کراوەتە قنگی.

ئەڵێی ئاو لایداوە.

ئەڵێی ئەسپی بۆ زین کراوە.

ئەڵێی ئەسپێی کراسی کۆنە.

ئەڵێی بازاڕی شێخ هەمزەیە.

ئەڵێی بەدەم دایناوە.

ئەڵێی/دەڵێی بە زاری دایناوە – کاوە.

ئەڵێی بە دوو نق و نیو دیویەتی.

ئەڵێی بەسەربانی جەهەننەمەوە لەوەڕێوە.

ئەڵێی بەردی ئاوەسووە.

ئەڵێی بەردی بن گۆمە.

ئەڵێی بەرزەکی بانانە.

ئەڵێی بەڕووی لەدەما تەقیوە،

ئەڵێی بۆ ئاگر هاتوویت.

ئەڵێی بووکەبارانێیە.

ئەڵێی پەشتەماڵی حەمامە، هەردەمەی بەبەر یەکێکەوەیە.

ئەڵێی پشیلەی چاونەپشکووتووە، ماڵەوماڵی پێ ئەکەن.

ئەڵێی/دەڵێی پشیلەی ڕەجەبە شێتییە، گەڕەکە ماڵێکی بەخۆیەوە دەسووتێنێ – کاوە.

ئەڵێی پشیلەی کەللەخانەیە.

ئەڵێی پیرێژنی دۆ (لێ) ڕژاوە.

ئەڵێی تەرازووی بەن پچڕاوە.

ئەڵێی تەرسەقولێکن و کراون بە دوو کەرتەوە.

ئەڵەی تەڵای دەستەوشار و گەنجی باوەی دۆزیوەتەوە.

ئەڵێی تێڵای قووتداوە.

ئەڵێی جاشی ماکەرێکن.

ئەڵێی جاو ئەنێتەوە.

ئەڵێی/دەڵێی جاوی ڕادێڵێ – کاوە.

ئەڵێی جن پیا تسیوە.

ئەڵێی جن گۆڕیویەتی.

ئەڵێی جیوەی تێکراوە.

ئەڵێی/دەڵێی جیوەی دەقوونی کراوە – کاوە.

ئەڵێی چالەکەیە، تالێی دەیت قەڵەو ئەبێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Next Post

چەند سەرنج و تێبینییەک لەسەر فەرهەنگی فارسی بەکوردیی کاوە (سەرهێڵ online)

5 شه‌م کانونی یەکەم 22 , 2016
هەروەک ئاگادارم کردن، ئەو فەرهەنگە، کە بەرهەمی ڕەنجی بیست ساڵەی منە، زیاتر لە ٩٤٩٦٤ وشە و دەستەواژەی کوردی بە واتا بەرانبەرەکانیان لەخۆ دەگرێ و لە چاپکردندا بەشێوەی ئاسایی ٢٤٠٠ لاپەڕەی  A4 دەردەچێ و لەسەر ماڵپەڕی (https://www.farhangumejuikawa.com/ لەسەر هێڵی ئینتێرنێت خراوەتە بەردەستی بەکاربەران. هەمووکەس دەتوانێ لەو ماڵپەڕەدا بە کرتەیەک لەسەر لۆگۆی […]

لەوانەیە پێتان باش بێت

نووسەر

عەبدوڵڵا ئیبراهیمی

من لەدایکبووی شاری پیرانشارم، هەر لەمنداڵییەوە حەزم لە زمان و ئەدەبی کوردی و مێژووی کورد بووە. لە ساڵی ١٩٨٥ بە وەرگێران لە کوردییەوە بۆ فارسی دەستم بەکاری ئەدەبی کرد. ئەو وەرگێڕانە ئەمنی خستە بیری دانانی فەرهەنگێکی فارسی بە کوردی و تائێستا بیست ساڵە کاری لەسەر دەکەم. چاپی یەکەمی ئەو فەرهەنگکەم لە دەزگای ئاراس لە هەولێر بڵاو بۆوە، و ئێشتاش خەریکی پێدا چوونەوەم. هەروەها کتێبێکم لەسەر مێژووی کورد نووسیوە بەناوی (لێکۆڵینه‌وه‌و ڕوونکردنەوەیەکی مێژووی لەسەر کورد و کوردستان) کە لەدەزگای ئاراس چاپ کراوە. بە هۆی هێندێک گرفتەوە بڕیارم دا بەرهەمەکانم لەسەر ئینتێرنێت بخەمە خزمەتی گەلەکەم.