پەندی پێشینان

خوێنەرانی خۆشەویست و هێژائەوە بە چەپکە گوڵێکی تەڕوتازەوە لە کتێبەکەی پەندی پێشینانی مامۆستا شێخ محەممەدی خاڵ هاتوومەوە دیدارتان. هیوادارم چێژی لێوەرگرن.

ئاڵتوون لە قوڕا دیارە،

ئاڵتوون ئاوی زەڕکەریش بۆی ئەزەڕێ،

ئاڵیاوا لە قنگییەوە دیارە،

ئانەگورز و ئانە مەیدان،

ئاوایی پڕە و مەتێ کڕە،

ئاو ئەکاتە بێژنگ/سەبەتە،

ئاوببڕێ لەڕۆخانە، خۆنابێ بەبێگانە،

ئاو بەئاوەدانیدا ئەچێ،

ئاوبەدەستی خۆت نەیخۆیەوە تامی نییە،

ئاو بەدووی بێڵەوە ئەڕوا،

ئاو بەشوێنی لێژەوە ناوەستێ،

ئاو بتبات، لەپردی نامەرد مەپەڕەوە،

ئاوبێنە و دەست بشۆ،

ئاوت شیرن، نانت گەنمین، ژنت هەر بووک بێ،

ئاودەزانێ پەنیری مەلا کێ خواردوویەتی،

ئاوکرا بەئاگرا،

ئاو لە بێژنگا ئەهێنێ،

ئاو لەبێژنگا ناوەستێ،

ئاو لەدنگا ئەکوتێ،

ئاو لەسەروزولفی ئەتکێ،

ئاو لەسەر من کە تێپەڕی، چ یەک گەز، چ سەد گەز،

ئاو لەسەرچاوەوە لێڵە،

ئاو و ئاگر ئامانیان نییە،

ئاو و ئاوەدانییان وتووە،

ئاو و ئاوەدانییان کوتووە – کاوە،

ئاوەدان‌بێ “حەریرە”، هەر گوندێک و نۆ میرە،

ئاوەدان‌بێ مەراغە، خوڵامی لێ بوونە ئاغە،

ئاوەکەی خراپ ڕێژراوە،

ئاوەکەی خراپ ڕژاوە – کاوە،

ئاوی ئاموون و توونی باباچێ،

ئاویان بەجۆگەیەکدا ناڕوا – کاوە،

ئاوێ بەجۆگەیەکا ڕۆیی، ئەبێ هەر بڕوا،

ئاوێ بەشوێنێکا ڕۆیی، ئەبێ هەر بڕوا،

ئاوێ بڕوا بە ڕۆخانە، خوێش بیخوا نە بێگانە،

ئاوی بن کایە – کاوە،

ئاوی بێ‌لغاو ئەخواتەوە،

ئاوێ بێنە و دەستان بشۆ – کاوە،

ئاوی چاوی سەنراوە،

ئاوی ڕژاو گردنابێتەوە،

ئاوی زۆردار سەربەرەوژوور ئەڕوا،

ئاوی سەربەڕوو، نانی بێ‌کەڕوو، گۆزەڵەی بێ زەروو خۆشە،

ئاوی سوێر تینوێتی ناشکێنێ،

ئاوی شیرین لەگڵی سوێر دەرناچێ،

ئاوی کردە ژێر…

ئاوی لەکوڵ ئەڵێ: هەرچیم کرد هەر خۆم بەخۆمم کرد،

ئاوی لێژان، گۆشتی گێژان، قوزی درێژان بەتامن،

ئاوی وا بەبێڵەوە،

ئاوی وا بەجۆگەوە،

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Next Post

پەندی پێشینان ٥

هه‌ینی تشرینی دووهەم 25 , 2016
سەردانکارانی خۆشەویست و هۆگری فەرهەنگ و فۆلکلۆری کوردی ئەوکاتەتان باش ئەوەش چەپکە گوڵێکی جوان لە باخی پەندی پێشینانی شێخ محەممەدی خاڵ ئاوێنە ئەگرن بەدەمیەوە. ئاوێنە ئەگرنەڕووی. ئەتەرومەتەر، یەک لە یەک بەتەر. ئەچمەباوان تەکۆدەرم، خەمی دنیا ئەکەوێتەبەرم. ئەچمە جێیەک گۆشت بکڕم، نەک دەردێ بگرم، پێی بمرم. ئەچمەشارێ کەس نەمناسێ، خۆم هەڵکێشم […]

نووسەر

عەبدوڵڵا ئیبراهیمی

من لەدایکبووی شاری پیرانشارم، هەر لەمنداڵییەوە حەزم لە زمان و ئەدەبی کوردی و مێژووی کورد بووە. لە ساڵی ١٩٨٥ بە وەرگێران لە کوردییەوە بۆ فارسی دەستم بەکاری ئەدەبی کرد. ئەو وەرگێڕانە ئەمنی خستە بیری دانانی فەرهەنگێکی فارسی بە کوردی و تائێستا بیست ساڵە کاری لەسەر دەکەم. چاپی یەکەمی ئەو فەرهەنگکەم لە دەزگای ئاراس لە هەولێر بڵاو بۆوە، و ئێشتاش خەریکی پێدا چوونەوەم. هەروەها کتێبێکم لەسەر مێژووی کورد نووسیوە بەناوی (لێکۆڵینه‌وه‌و ڕوونکردنەوەیەکی مێژووی لەسەر کورد و کوردستان) کە لەدەزگای ئاراس چاپ کراوە. بە هۆی هێندێک گرفتەوە بڕیارم دا بەرهەمەکانم لەسەر ئینتێرنێت بخەمە خزمەتی گەلەکەم.