پەندی پێشینان

هاوڕێیانی هۆگری فۆلکلۆری کوردی

ئەوکاتەتان باش

ئەوەش هەڵبژاردەیەکی دیکە لە پەندی پێشینانی مامۆستا شێخ محەممەدی خاڵ

ئاخیری خێر بێ! – کاوە

ئاغا چوو بۆ سەروپێ نەبوو، خزمەتکاری نارد بۆ دەست و پاڵوو

ئاغا دەست مەشۆ، نە بۆ منە و نە بۆتۆ،

ئاغا ڕۆ، خوا سوکر،

ئاغاژنی بەرچەپەرێ، باوەشێن کلکی کەرێ،

ئاغاژنی سەرچەپەرێ، پشیلەکەهات دووگەکە بەرێ، بێزی نەهات ختەکەرێ،

ئاغاو خزمەتکار لێک ڕاست بوونەوە و قوربان و قوربانی لەبیر چوونەوە،

ئافتاوە و لوولێنە کاری یەک ئەکەن، بارمتەنانیان حیسابە،

ئافرەتی تافتەخوار، پیاوی گوێ بەگوار، ساڵی دووبەهار پەسند نییە،

ئاگای لە خشەی مار و مێرووە،

ئاگای لە خشەی مار و مێرووە،

ئاگای لە مام شەهاب نییە،

ئاگای لە مەحموودی بێ زەواد نییە،

ئاگر ئەکاتەوە،

ئاگر/ئاور تەڕ و ئیشک/وشک پێکەوە دەسووتێنێ، – کاوە

ئاگر کەوتەوە، ئاگربڕ ئەکرێ،

ئاگر لە چاوی ئەبێتەوە،

ئاگر/ئاور لەچاوانی دەبارێ، – کاوە

ئاگر لەسەر پشتی بکەرەوە،

ئاگر/ئاور لەسەر پشتی دەکاتەوە – کاوە،

ئاگر لە کای کۆن بەرئەبێ،

ئاگرنەچێتە کای کۆن،

ئاگرەسوورە لەخۆم دوورە،

ئاگر/ئاوری بن/ژێر کایە – کاوە

ئاگری بەری دای لەسەری،

ئاگری پێوەنێیت بۆسۆی لێهەڵناستێ،

ئاگری/ئاوری تێبەردەی بۆسۆی لێهەڵناستێ، – کاوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Next Post

پەندی پێشینان

هه‌ینی تشرینی دووهەم 18 , 2016
خوێنەرانی خۆشەویست و هێژائەوە بە چەپکە گوڵێکی تەڕوتازەوە لە کتێبەکەی پەندی پێشینانی مامۆستا شێخ محەممەدی خاڵ هاتوومەوە دیدارتان. هیوادارم چێژی لێوەرگرن. ئاڵتوون لە قوڕا دیارە، ئاڵتوون ئاوی زەڕکەریش بۆی ئەزەڕێ، ئاڵیاوا لە قنگییەوە دیارە، ئانەگورز و ئانە مەیدان، ئاوایی پڕە و مەتێ کڕە، ئاو ئەکاتە بێژنگ/سەبەتە، ئاوببڕێ لەڕۆخانە، خۆنابێ بەبێگانە، […]

لەوانەیە پێتان باش بێت

نووسەر

عەبدوڵڵا ئیبراهیمی

من لەدایکبووی شاری پیرانشارم، هەر لەمنداڵییەوە حەزم لە زمان و ئەدەبی کوردی و مێژووی کورد بووە. لە ساڵی ١٩٨٥ بە وەرگێران لە کوردییەوە بۆ فارسی دەستم بەکاری ئەدەبی کرد. ئەو وەرگێڕانە ئەمنی خستە بیری دانانی فەرهەنگێکی فارسی بە کوردی و تائێستا بیست ساڵە کاری لەسەر دەکەم. چاپی یەکەمی ئەو فەرهەنگکەم لە دەزگای ئاراس لە هەولێر بڵاو بۆوە، و ئێشتاش خەریکی پێدا چوونەوەم. هەروەها کتێبێکم لەسەر مێژووی کورد نووسیوە بەناوی (لێکۆڵینه‌وه‌و ڕوونکردنەوەیەکی مێژووی لەسەر کورد و کوردستان) کە لەدەزگای ئاراس چاپ کراوە. بە هۆی هێندێک گرفتەوە بڕیارم دا بەرهەمەکانم لەسەر ئینتێرنێت بخەمە خزمەتی گەلەکەم.