پەندی پێشینان

بەڕێزان

ئەوکاتەتان باش

ئەوەش چەند پەندێکی پێشینان لە کتێبی شێخ محەممەدی خاڵ لەگەڵ چەند پەندێکی دیکەش کە بۆخۆم وەبیرم هاتوونەوە و بە ناوی کاوە تێکەڵم کردوون، هیوادارم بەدڵتان بێ و ئەگەر پەندی دیکەشتان لەبیر بوو، تاکایە بۆمی بنێرن با کارەکەم دەوڵەمەندتربێ.

ئاردی نێو دڕووان، – کاوە

ئاروو بە بڕکەوە جوانە

ئازا جارێک ئەمرێ، ترسەنۆک ڕۆژێ سەد جار ئەمرێ

ئاسکی ماندوو ئەگری،

ئاسکی نەگیراو زۆرە، ئاقسمان دوور و زەوی سەخت،

ئاسمان سەرەخەرێتی و زەوی ژێرەخەر،

ئاسمان ستوونی ئەوێ،

ئاسمان کۆڵەکەی دەوێ، – کاوە،

ئاسمان لەبەرچاوم تاریک بوو،

ئاسمان لێفەبێت دایناپۆشێت،

ئاسمان و ڕیسمانە،

ئاسنی ساد ئەکوتێ،

ئاسنی سارد بەفوو گەرم نابێ،

ئاسنی سارد کوتانە – کاوە

ئاسوودەخۆم، کەرم نییە، لەکاق و جۆ بێخەبەرم،

ئاسیاو کە کرا، یا دانی دە، یا ئاوی ببڕە،

ئاسیاو گرمی دێ و ئاردی دیار نییە،

ئاسیاوی فرەهاڕ، وردیش دەهاڕێ و درشتیش،

ئاش ئاو بردوو، ئاشەوان لە چەقچەقەی دەگەڕێ،

ئاش ئەگەڕێ و چەقەنە سەری خۆی ئەشکێنێ،

ئاش بمیزێ لەحیزیی ئاشەوانە،

ئاش بە چەقەنە و موسۆیی بەچەنە،

ئاش بەنۆرە دەگەڕێ، – کاوە

ئاش گرمەی دێ وق ئاردی دیار نییە،

ئاش لەخەیاڵێ، ئاشەوان لە خەیاڵێ،

ئاش لەمیزتن بێ هەر دەمیزێ، – کاوە

ئاش و تەنوور بەنۆرە،

ئاشەتەنوورە بەنۆرە،

ئاشەوان چ دۆست، چ دوژمن،

ئاشەوان لەخەیاڵێک، باراش هاڕ لەخەیاڵێک،

ئاشتی بەئاشتی و چێشتی بە چێشتی،

ئاشتی دوای دەعوا، خۆشترە لە حەلوا،

ئاشتیی کتک و مشک، پرسەی بەقاڵە،

ئاشتیی کتک و مشکە،

ئاشی فرەهاڕ، وردیش ئەهاڕێ و زبریش ئەهاڕێ،

ئاشی کەم گەڕ هەیە، بەڵام هیچ نەگەڕ نییە،

ئاشێ لەمیزتن بێ هەر ئەمیزێ،

ئاشی نەزان خوا ئەیگێڕێ،

ئاشی وا بەئاو ئەگەڕێ،

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Next Post

پەندی پێشینان

هه‌ینی تشرینی دووهەم 11 , 2016
هاوڕێیانی هۆگری فۆلکلۆری کوردی ئەوکاتەتان باش ئەوەش هەڵبژاردەیەکی دیکە لە پەندی پێشینانی مامۆستا شێخ محەممەدی خاڵ ئاخیری خێر بێ! – کاوە ئاغا چوو بۆ سەروپێ نەبوو، خزمەتکاری نارد بۆ دەست و پاڵوو ئاغا دەست مەشۆ، نە بۆ منە و نە بۆتۆ، ئاغا ڕۆ، خوا سوکر، ئاغاژنی بەرچەپەرێ، باوەشێن کلکی کەرێ، […]

نووسەر

عەبدوڵڵا ئیبراهیمی

من لەدایکبووی شاری پیرانشارم، هەر لەمنداڵییەوە حەزم لە زمان و ئەدەبی کوردی و مێژووی کورد بووە. لە ساڵی ١٩٨٥ بە وەرگێران لە کوردییەوە بۆ فارسی دەستم بەکاری ئەدەبی کرد. ئەو وەرگێڕانە ئەمنی خستە بیری دانانی فەرهەنگێکی فارسی بە کوردی و تائێستا بیست ساڵە کاری لەسەر دەکەم. چاپی یەکەمی ئەو فەرهەنگکەم لە دەزگای ئاراس لە هەولێر بڵاو بۆوە، و ئێشتاش خەریکی پێدا چوونەوەم. هەروەها کتێبێکم لەسەر مێژووی کورد نووسیوە بەناوی (لێکۆڵینه‌وه‌و ڕوونکردنەوەیەکی مێژووی لەسەر کورد و کوردستان) کە لەدەزگای ئاراس چاپ کراوە. بە هۆی هێندێک گرفتەوە بڕیارم دا بەرهەمەکانم لەسەر ئینتێرنێت بخەمە خزمەتی گەلەکەم.