پەندی پێشینان

بەڕێزان وەک بەڵێنم دابوو هەڵبژاردەیەک پەندی پێشینانتان لە کتێبی شێخ محەممەدی خاڵ پێشکێش دەکەم. ئەگەر پەندێکیشم وەبیرهاتەوە یا برادەرێک بەدیاری بۆی ناردم دەیانخەمە نێو، ئەو پەندانەی بۆخۆم لێی زیاد دەکەم بە (-کاوە) دیاریان دەکەم، بۆ ئەوەی بەرپرسیارەکەی هەر بۆخۆم بم، تکایە ئەگەر هەڵەیەکیان تێدا بوو یا پەندێکی دیکەتان بەبیرداهات بۆمی بنێرن، بە سپاسەوە بەناوی خۆتان دەیخەمە نێو پەندەکان. پێشەکی سپاستان دەکەم و چاوەڕوانی هاوکاریتانم.

ئاخ زۆرە، پەی داخێ

ئاخری پیری، چۆ بەتیری،

ئاخری پیری پیری، چۆتە بەرهەویری، – کاوە

ئاخری عومر و هەوڵی تڕۆیی،

ئاخوڕ خوار، گاهار،

ئاخوڕی بەرزە،

ئاخوڕی چەورە،

ئاخوڕی خۆی لێ گۆڕاوە،

ئادار ئەڕوا بەبێ دۆ، نیسان ناڕوا بەبێ جۆ،

ئاداری لەسەر پاداری نەماوە – کاوە

ئادارە، مەشکەلەدارە،

ئارد چووە هەمانێ، مێردە ئەڵێ هانێ، ژنە ئەڵێ کوانێ،

ئاردبێژان و گیان کێشان،

ئاردی بن دڕک، گردنابێتەوە،

ئاردی بێژاوە، سۆسی ڕێژاوە،

ئاردی بێژراوە، کەپەکی ماوە،

ئاردی جەواڵم خواردووە و هەمانەم ماوە،

ئاردی ڕۆیوە و سۆسی ماوە،

ئاردی ورد لەماڵی خاوەنی دێتەدەرێ،

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Next Post

پەندی پێشینان

1 شه‌م تشرینی دووهەم 6 , 2016
بەڕێزان ئەوکاتەتان باش ئەوەش چەند پەندێکی پێشینان لە کتێبی شێخ محەممەدی خاڵ لەگەڵ چەند پەندێکی دیکەش کە بۆخۆم وەبیرم هاتوونەوە و بە ناوی کاوە تێکەڵم کردوون، هیوادارم بەدڵتان بێ و ئەگەر پەندی دیکەشتان لەبیر بوو، تاکایە بۆمی بنێرن با کارەکەم دەوڵەمەندتربێ. ئاردی نێو دڕووان، – کاوە ئاروو بە بڕکەوە جوانە […]

لەوانەیە پێتان باش بێت

نووسەر

عەبدوڵڵا ئیبراهیمی

من لەدایکبووی شاری پیرانشارم، هەر لەمنداڵییەوە حەزم لە زمان و ئەدەبی کوردی و مێژووی کورد بووە. لە ساڵی ١٩٨٥ بە وەرگێران لە کوردییەوە بۆ فارسی دەستم بەکاری ئەدەبی کرد. ئەو وەرگێڕانە ئەمنی خستە بیری دانانی فەرهەنگێکی فارسی بە کوردی و تائێستا بیست ساڵە کاری لەسەر دەکەم. چاپی یەکەمی ئەو فەرهەنگکەم لە دەزگای ئاراس لە هەولێر بڵاو بۆوە، و ئێشتاش خەریکی پێدا چوونەوەم. هەروەها کتێبێکم لەسەر مێژووی کورد نووسیوە بەناوی (لێکۆڵینه‌وه‌و ڕوونکردنەوەیەکی مێژووی لەسەر کورد و کوردستان) کە لەدەزگای ئاراس چاپ کراوە. بە هۆی هێندێک گرفتەوە بڕیارم دا بەرهەمەکانم لەسەر ئینتێرنێت بخەمە خزمەتی گەلەکەم.