کورتەیەک لەسەر ژیانی خۆم

DSC_0061من لەدایکبووی شاری پیرانشارم، هەر لەمنداڵییەوە حەزم لە زمان و ئەدەبی کوردی و مێژووی کورد بووە. لەتەمەنی گەنجەتیمدا ئاوارەی دەستی شەڕ بووم و پاش ١٧ ساڵیش کار لەڕیزی کادر و ئەندامانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێراندا، دەستم لە سیاسەت هەڵگرت.‌ ماوەیەکی درێژ لە بەشێکی خاکی خۆم، واتە کوردستان ژیام، کە لەوێش بە بێگانە دەناسرام و لە ئاسایشدا نەبووم، ناچار دەستی ماڵ و منداڵم گرت و
ڕێگای هه‌ندەران و دوورەوڵاتیم گرتەبەر و ئێستا لەتاراوگە دەژیم و پەیوەندیم بەهیچ لایەنێکی سیاسییەوە نییە. لە ١٩٨٥ بە وەرگێران لە کوردییەوە بۆ فارسی دەستم بەکاری ئەدەبی کرد و کتێبی (شۆڕشی کورد لە ساڵی١٨٨٠، لە نووسینی دوکتۆر جەلیلی جەلیل، وەرگێڕاوی بۆکوردی د. کاووس قەفتان)م لەکوردییەوە وەرگێڕاوە سەر فارسی، بەڵام بەداخەوە بۆم چاپ نەکرا. ساڵی ١٩٩٥ کتێبی (کرد و عجم – نووسینی صالح محمد امین)م وەرگێڕاوە سەر فارسی. ئەو وەرگێڕانە ئەمنی خستە بیری دانانی فەرهەنگێکی فارسی بە کوردی و تائێستا بیست ساڵە کاری لەسەر دەکەم. چاپی یەکەمی ئەو فەرهەنگکەم لە ساڵی … لە دەزگای ئاراس لە هەولێر بڵاو بۆوە، و ئێشتاش خەریکی پێدا چوونەوەم. هەروەها کتێبێکم لەسەر مێژووی کورد نووسیوە بەناوی (لێکۆڵینه‌وه‌و ڕوونکردنەوەیەکی مێژووی لەسەر کورد و کوردستان) کە لەدەزگای ئاراس چاپ کراوە، بەداخەوە چاپی یەکەمی بەدڵی من دەرنەچوو و بەڵێن بوو لەگەڵ کتێبی کوردو عەجەم چاپیش کرێتەوە کە بەداخەوە، بارودۆخی ئابووریی کوردستان تێکی دا. لەبەر نەبوونی دەرەتانی لەباری بڵاوکردنەوە بڕیارم دا ئەو لاپەڕەی لەسەر ئینتێرنێت بکەمەوە و بەرهەمەکانم بخەمە خزمەتی گەلەکەم.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Next Post

بۆ ناوی کاوه‌م هه‌لبژارد؟

5 شه‌م ئاب 18 , 2016
کاوه‌ پاڵه‌وانێکی ئه‌فسانه‌یی‌یه که نه‌ته‌وه‌‌ ئاریایی ڕه‌گه‌زه‌کان و هه‌موو کورده‌کانیش، به‌ئی‌خۆیانی، ده‌زانن. نه‌ورۆزی نیشانه‌‌ی سه‌‌‌ر‌ه‌‌تای ساڵ‌و وه‌خۆ که‌وتنه‌نه‌‌‌وه‌‌‌ی سروشت‌و گه‌‌رم ‌‌داهاتنه‌‌وه‌ی زه‌وی‌و نه‌مانی ‌‌سه‌‌رماو سه‌رده‌‌رێنانه‌وه‌ی گژوگیا له‌‌بن‌خاکی ساردو سڕیش، تێکه‌ڵاوی‌یه‌کی پته‌وی له‌گه‌‌ڵ ناوی ئه‌و قاره‌مانه‌دا هه‌یه. ئه‌ودووناوه له‌چیرۆکه‌کانی ئاڤێستا وه‌رگیراون‌و به‌شانامه‌ی ‌‌فیرده‌وسی که‌وتوونه‌ته‌وه‌‌ سه‌رزارو زمانان، ‌له‌سه‌ر کاوه‌ی ئاسنگه‌ر، ده‌نگۆ زۆر‌ن‌و […]

نووسەر

عەبدوڵڵا ئیبراهیمی

من لەدایکبووی شاری پیرانشارم، هەر لەمنداڵییەوە حەزم لە زمان و ئەدەبی کوردی و مێژووی کورد بووە. لە ساڵی ١٩٨٥ بە وەرگێران لە کوردییەوە بۆ فارسی دەستم بەکاری ئەدەبی کرد. ئەو وەرگێڕانە ئەمنی خستە بیری دانانی فەرهەنگێکی فارسی بە کوردی و تائێستا بیست ساڵە کاری لەسەر دەکەم. چاپی یەکەمی ئەو فەرهەنگکەم لە دەزگای ئاراس لە هەولێر بڵاو بۆوە، و ئێشتاش خەریکی پێدا چوونەوەم. هەروەها کتێبێکم لەسەر مێژووی کورد نووسیوە بەناوی (لێکۆڵینه‌وه‌و ڕوونکردنەوەیەکی مێژووی لەسەر کورد و کوردستان) کە لەدەزگای ئاراس چاپ کراوە. بە هۆی هێندێک گرفتەوە بڕیارم دا بەرهەمەکانم لەسەر ئینتێرنێت بخەمە خزمەتی گەلەکەم.