برادەرێکی دڵسۆزم ئەو بابەتەی بۆ ناردم، کە هاوڕێ و هاوبیر برادەری قەڵەم بەدەستم کاک ئەحمەدی کاکەمەمی ماوەیەکی کورت پێش کۆچی دوایی‌، نووسیبووی و لەسەر فەرهەنگی فارسی بەکوردیی کاوە لە ماڵپەڕی (https://www.pmnews.se/?p=50073 ) بڵاوکراوەتەوە. یادی بەخێر و ڕوحی شادبێ. بەداخەوە تا دوای لەدەستدانی کاک ئەحمەدی ڕەوانشاد، چاوم بەونووسراوە نەکەوتبوو، تا سپاسی […]

  خۆشەویستانم وەک پێشتر ئاماژەم پێکرد پاش گۆڕینی فۆنت و پێداچوونەوەیەکی ورد بە فەرهەنگی (فارسی – کوردی) کاوەدا لەدوێنێوە لەسەر هێڵی ئینتێرنێت بەڕۆژ(update)م کردۆتەوە. لەوپێداچوونەوەدا وێڕای هەڵەگری ژمارەیەکی بەرچاویش وشەی تازەم خستوونەسەر و دەتوانم بڵێم گەلەک لەوەی پێشووم باشترە. لەوکارەمدا کە زیاتر لە سێ‌مانگ بەشەو و ڕۆژ خەریکی بووم، بەهۆی […]

گەلی برادەران سڵاوێکی گەرم   ماوەیەکی زۆرە بەهۆی سەرقاڵبوونم بە نوێکردنەوەی فەرهەنگی فارسی – کوردیی کاوە، نەپەرژاومە سەر بڵاوکردنەوەی بابەتی تازە لەسەر ماڵپەڕو پەیجەکانم. ئێستا بەخۆشییەوە کاری پێداچوونەوە بە فەرهەنگەکە تەواو بووە و ئەوڕۆ حەولمدا لەسەر ماڵپەڕی www.farhangumejuikawa.com تازەی کەمەوە. بەداخەوە تازەکردنەوەکە کێشەیەکی تێکەوت کە ئەوە خەریکی چارەسەرم. هیوادارم هەر […]

بەڕێزان و خۆشەویستانی سەردانکاری فەرهەنگ‌ومێژووی کاوە سڵاوێکی گەرم، ماوەیەکە وادیارە دیارییەکی تازەم بۆتان نەبووە. هۆکاری ئەو بێدەنگییەم، سەرقاڵبوونمە بە باشترکردن و پێداچوونەوەیەکی وردە بە فەرهەنگی کاوە. بەهۆی گۆڕینی فۆنتی فەرهەنگەکە، بەتایبەتی لە پیتی (هـ و ە)دا تووشی کێشەی گەورە بووم، کێشەی ئەو دوو پیتە بەوە زیاتریش سەری هەڵدا کە دڵسۆزێکی […]

بەڕێزان و خۆشەویستان سڵاوێکی گەرم وەک ئاگادارن، لەسەر ماڵپەڕی (https://www.farhangumejuikawa.com/)، فەرهەنگێکی فارسی بە کوردیم، لەگەڵ ژمارەیەک کتێب و بابەتی مێژوویی و فۆلکلۆری  داناون. ئەوەی لەخوارەوە دەینووسم، نە خۆ هەڵدانەوەیە و نە گلەیی. هێندێک ئاگادارییە لەسەر شێوەی کاری خۆم، بۆ نوووسینەکانم و بەتایبەتیش بۆ فەرهەنگەکەم، کە لەوبوارەدا بە دوو شێوە دەهانامان […]

بەڕێزانی بەکاربەری فەرهەنگی سەرهێڵی فارسی-کوردیی کاوە سڵاوێکی گەرم هەر وەک پێشتر ئاگادارم کردنەوە، ئەو فەرهەنگە بەشێوەی سەرهێڵ (online) بۆ کەلک لێوەرگرتن لەسەر ماڵپەڕی (www.farhangumejuikawa.com) بۆ هەمووکەس ئامادەیە. لێرەدا پێویستە هێندێک ڕوونکردنەوە بدەم. وەک پێشتر باسم کردووە، من زیاتر لە ٢٠ ساڵ (مانگی ١٠ی ١٩٩٥ تا ئێستا) تەمەنی خۆمم بۆ نووسینی، […]

هەروەک ئاگادارم کردن، ئەو فەرهەنگە، کە بەرهەمی ڕەنجی بیست ساڵەی منە، زیاتر لە ٩٤٩٦٤ وشە و دەستەواژەی کوردی بە واتا بەرانبەرەکانیان لەخۆ دەگرێ و لە چاپکردندا بەشێوەی ئاسایی ٢٤٠٠ لاپەڕەی  A4 دەردەچێ و لەسەر ماڵپەڕی (https://www.farhangumejuikawa.com/ لەسەر هێڵی ئینتێرنێت خراوەتە بەردەستی بەکاربەران. هەمووکەس دەتوانێ لەو ماڵپەڕەدا بە کرتەیەک لەسەر لۆگۆی […]

بەڕێزان، خۆشەویستان، بەخۆشییەوەپێداچوونەوە و تەواوتر کردنی  فەرهەنگی کاوە،  بەرهەمی ٢١ ساڵ ماندووبوون و شەونخوونیم، ئەوڕۆ تەواو بوو، لەساڵی ١٩٩٥ دەستم کرد بە دانانی  ئەو فەرهەنگە، جارێک لەساڵی ٢٠٠٦ حەولی چاپکردنیم دا و لەگەڵ چاپخانەیەکیش لە کوردستان قسەم کرد، و تەنانەت نامەشم بە واژۆی بەرپرسی چاپخانەکە وەرگرت، بەڵام بەداخەوە نەمتوانی پارەی […]

نووسەر

عەبدوڵڵا ئیبراهیمی

من لەدایکبووی شاری پیرانشارم، هەر لەمنداڵییەوە حەزم لە زمان و ئەدەبی کوردی و مێژووی کورد بووە. لە ساڵی ١٩٨٥ بە وەرگێران لە کوردییەوە بۆ فارسی دەستم بەکاری ئەدەبی کرد. ئەو وەرگێڕانە ئەمنی خستە بیری دانانی فەرهەنگێکی فارسی بە کوردی و تائێستا بیست ساڵە کاری لەسەر دەکەم. چاپی یەکەمی ئەو فەرهەنگکەم لە دەزگای ئاراس لە هەولێر بڵاو بۆوە، و ئێشتاش خەریکی پێدا چوونەوەم. هەروەها کتێبێکم لەسەر مێژووی کورد نووسیوە بەناوی (لێکۆڵینه‌وه‌و ڕوونکردنەوەیەکی مێژووی لەسەر کورد و کوردستان) کە لەدەزگای ئاراس چاپ کراوە. بە هۆی هێندێک گرفتەوە بڕیارم دا بەرهەمەکانم لەسەر ئینتێرنێت بخەمە خزمەتی گەلەکەم.