مێژوو
وەڵامی هێندێک ئارتیکڵی بەلاڕێدابەر و مەبەستدار لەسەرکورد، بەتایبەتی ئەوانەی بە بابەتی ژێنێتیک کێشەی نەتەوەیی کورد دەشێوێنن. “دوکتۆر سپایزێر” له لاپهڕهی ١١٧ی کتێبی “اقوام میزوپوتامیا”دا دهڵێ:“ئهوهۆزوخێڵانهی ئهوڕۆ لهژێرناوی کورد ههن، هیچکاتێکی بهقهرائهوڕۆ جۆراوجۆرنهبوونه. ئهوانه چ لهبواریزمانو چ لهبواری دابونهریتهوه جیاوازیگهلێکیان ههیه، وهها که کوردێکی بادینانی نهتوانێ بههاسانی لهگهڵ کوردێکی سلێمانی بدوێ. […]
شۆڤێنیزمی ئێرانی و تێکدانی مێژووی کورد لەو نووسینەمدا تێدەکۆشم بەبەڵگەی جۆراوجۆر بیسەلمێنم، مێژوونووسانی ئێرانی چۆن بەناوی هەخامەنشییان و بەتایبەتیش کوورۆش و داریووش شانازییەکی بێبنەما و بەدرۆیان سازکردووە تا هەبوونی دیرۆکێکی پڕ لە سەروەری بۆخۆیان بسەلمێنن. ئەوان تێکۆشاون ئەو زنجیرە پاشایە خوێنمژ و تاڵانکارە بۆخۆیان بکەنە بەردی بناخەی نەتەوەپەرستییەکی توندئاژۆ، ڕەگەزپەرستییەکی […]
شانامەی فیردەوسی، یەکێکە لە شانازییەکانی مێژووی ئێرانی سازکراو بەدەستی ڕەزاشا. ئەو کتێبە درۆنامەیەکی گەورەیە کە تەنیا بۆ هاندانی هەستی مەزنیخوازیی نەتەوەی فەرمانڕەوا و ڕەوایی دان بە شۆڤێنیزمی فارس و تواندنەوەی گەلانی دیکەی ئێران کەلکی لێ وەردەگیرێ. لەو بەینانەدا بابەتێکم لەسەر فیردەوسی بڵاو کردەوە، ئێستا بابەتێکی دیکەتان لە درۆنامەکەی بۆ دادەنێم. […]
بەڕێزانم، لەلێکۆڵینەوە لە بناخە ئەفسانەیییەکانی مێژووی کورد دا، تووشی ٣ کتێبی شانامە بووم و بۆ لێهەڵکڕاندنی زانیارییەکی باوەڕپێکراو، لەسەر شوێنی ڕووداوەکانی شەڕە ئەفسانەیییەکانی ئەو کتێبە بووم. لەبەر ئەوەی زەردەشت بەشێوەیەک پەیوەند دراوە بەو ئەفسانانە یا باشتر بڵێم سەرچاوەی سەرەکییان دینی زەردەشتە، لەبەشی مێژووی زەردەشتدا (کە بەزوویی دەکەوێتە بەردەستتان) بەدواداچوونم بۆ […]
بەڕێزانی هاوڕێم لە فەرهەنگ و مێژووی کورددا ئەوکاتە و هەمووکاتێکتان باش، بمبوورن ماوەیەکە بەهۆی سەرقاڵیی ژیان و یەکتەنی لە ئەرکی بەڕێوەبردنی ماڵپەڕەکەم (فەرهەنگ و مێژووی کاوە)دا بێدەنگ ماومەتەوە. دڵنیاتان دەکەمەوە کە ئەو بێدەنگییەم لە دەروونمدا ئەوپەڕی هاوار و جۆڵانەوە و هەڵاتهەڵاتی تێدایە. کە دەبینم ناتوانم هەموو ڕۆژێ شتێکی تازەتان بۆ […]
بەڕێزانی ئەڤینداری مێژووی کۆن ئەوەی لەخوارەوە دەیبین دەمەقاڵەیەکە لەنێوان (امید عطایی فرد)ی لێکۆڵەری فارس، کە چەند کتێبی لەسەر بابەتی پەیوەندیدار بە زەردەشت و ئاڤێستا نووسیون، کە ناوی یەکێکیان (پیامبر آریایی)یە. ئەو دەمەقاڵەم لەو سایتە وەرم گرتووە: http://vidaevo.persianblog.ir/post/26 و لەبەر ئەوەی بابەتەکە لە ڕوونکردنەوەی زیاتر لەسەرمێژووی شێوێندراوی زەردەشت زۆر بەکەلکە، بەپێویستم […]
بەڕێزان و خۆشەویستانی هۆگری مێژووی کورد ماوەیەکە بەهۆی سەرقاڵی و کێشەی ژیان نەمتوانیوە بابەتێکتان پێشکێش کەم، بەداوای لێبووردنەوە، ئێستا بابەتێکم بۆ ئامادە کردوون، هیوادارم چێژی لێوەرگرن. بێگومان ئەفسانەو چیڕۆکی کۆن دەتوانن نوێنەری هێندێک ڕووداوی ڕاستەقینە بن کە لە کۆنەوە کەوتوونە سەرزارو زمانان، یا باشتر بڵێین لەبەر کەم بوونی باری خوێندەواریو […]
مێژووی کۆنی کورد وێدەچێ تێکدراوترین و ئاڵۆزترین مێژووی گەلانی جیهان بێ. ناوچەی کوردستان ئەگەر نەڵێم کۆنترین – چونکە هێشتا پشکنینی شیاوی خۆی بۆ نەکراوە – لانیکەم یەکێکە لە کۆنترین شارستانییەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیش. شوێنی ژیانی کوردان کەوتۆتە ناوچەیەکی گرنگی ستراتێژیکی، وڵاتێکی تژی لە هەموو جۆرە سامانی بەنرخی ژێرزەوی و […]
مێژووی گەلانی جیهان زۆر هەورازو نشێو، کارەسات، داگیرکاری، تێشکان و سەرکەوتنی بەخۆوەدیون ، بەڵام زۆرینەی ئەوگەلانە لەڕۆژگاری ئەوإڕۆدا توانیویانە لانی کەم دەوڵەتی نەتەوەیی خۆیان دامەزرێنن و ببنە خاوەنی چوارچێوەی وڵاتێکی دیاریکراو، بەو تایبەتمەندی و پێناسەیەوە کە بتوانن بە خەڵکی بڵێن ئەوە ئێمەین. ئەوان لەسەر نەخشەی جیهان، جێگایەکیان هەیە کە بە […]