شاییچی! شانازیی چی! ئەوڕۆ بەنێو نووسراوە کۆنەکانمدا دەگەڕام، نووسینێکی خۆمم دۆزییەوە کە ئی ڕێکەوتی 13/3/2010 بوو. ئەونووسینەم سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١١ساڵی ڕەبەق، سەرەڕای هێندێک گۆڕانکاریی بچووک هێشتاش لەجێی خۆیدایە، بۆیە بەجێیە دیسان بخرێتەوە بەر سەرنجی ئێوەی خۆشەویست: پارچهیهکی بچووکی کوردستان پاش ساڵانی دوورودرێژی […]
برادەرێکی دڵسۆزم ئەو بابەتەی بۆ ناردم، کە هاوڕێ و هاوبیر برادەری قەڵەم بەدەستم کاک ئەحمەدی کاکەمەمی ماوەیەکی کورت پێش کۆچی دوایی، نووسیبووی و لەسەر فەرهەنگی فارسی بەکوردیی کاوە لە ماڵپەڕی (https://www.pmnews.se/?p=50073 ) بڵاوکراوەتەوە. یادی بەخێر و ڕوحی شادبێ. بەداخەوە تا دوای لەدەستدانی کاک ئەحمەدی ڕەوانشاد، چاوم بەونووسراوە نەکەوتبوو، تا سپاسی […]
وەڵامی هێندێک ئارتیکڵی بەلاڕێدابەر و مەبەستدار لەسەرکورد، بەتایبەتی ئەوانەی بە بابەتی ژێنێتیک کێشەی نەتەوەیی کورد دەشێوێنن. “دوکتۆر سپایزێر” له لاپهڕهی ١١٧ی کتێبی “اقوام میزوپوتامیا”دا دهڵێ:“ئهوهۆزوخێڵانهی ئهوڕۆ لهژێرناوی کورد ههن، هیچکاتێکی بهقهرائهوڕۆ جۆراوجۆرنهبوونه. ئهوانه چ لهبواریزمانو چ لهبواری دابونهریتهوه جیاوازیگهلێکیان ههیه، وهها که کوردێکی بادینانی نهتوانێ بههاسانی لهگهڵ کوردێکی سلێمانی بدوێ. […]
شۆڤێنیزمی ئێرانی و تێکدانی مێژووی کورد لەو نووسینەمدا تێدەکۆشم بەبەڵگەی جۆراوجۆر بیسەلمێنم، مێژوونووسانی ئێرانی چۆن بەناوی هەخامەنشییان و بەتایبەتیش کوورۆش و داریووش شانازییەکی بێبنەما و بەدرۆیان سازکردووە تا هەبوونی دیرۆکێکی پڕ لە سەروەری بۆخۆیان بسەلمێنن. ئەوان تێکۆشاون ئەو زنجیرە پاشایە خوێنمژ و تاڵانکارە بۆخۆیان بکەنە بەردی بناخەی نەتەوەپەرستییەکی توندئاژۆ، ڕەگەزپەرستییەکی […]