بابەتەکان

لۆچێکی دیکە لە خەرمانی درۆنامەی فیردەوسی

لۆچێکی دیکە لە خەرمانی درۆنامەی فیردەوسی

شانامەی فیردەوسی، یەکێکە لە شانازییەکانی مێژووی ئێرانی سازکراو بەدەستی ڕەزاشا. ئەو کتێبە درۆنامەیەکی گەورەیە کە تەنیا بۆ هاندانی هەستی مەزنیخوازیی نەتەوەی فەرمانڕەوا و ڕەوایی دان بە شۆڤێنیزمی فارس و تواندنەوەی گەلانی دیکەی ئێران کەلکی لێ وەردەگیرێ. لەو بەینانەدا بابەتێکم لەسەر فیردەوسی بڵاو کردەوە، ئێستا بابەتێکی دیکەتان لە درۆنامەکەی بۆ دادەنێم. تا ڕوونی کەینەوە ئەو شاعیرە‌ نەتەوەپەرستەی فارس کە زۆران بەداخەوه […]

ڕوونکردنەوە لەسەر فەرهەنگی کاوە

بەڕێزانی بەکاربەری فەرهەنگی سەرهێڵی فارسی-کوردیی کاوە سڵاوێکی گەرم هەر وەک پێشتر ئاگادارم کردنەوە، ئەو فەرهەنگە بەشێوەی سەرهێڵ (online) بۆ کەلک لێوەرگرتن لەسەر ماڵپەڕی (www.farhangumejuikawa.com) بۆ هەمووکەس ئامادەیە. لێرەدا پێویستە هێندێک ڕوونکردنەوە بدەم. وەک پێشتر باسم کردووە، من زیاتر لە ٢٠ ساڵ (مانگی ١٠ی ١٩٩٥ تا ئێستا) تەمەنی خۆمم بۆ نووسینی، بەکاری شەووڕۆژ و بەبێ هیچ یارمەتی و یاریدەدەرێک تەرخان کردووە. […]

پەندی پێشینان ١٠

خۆشەویستانی سەردانکاری ماڵپەڕەکەمان، ژمارەیەکی دیکەشم پەندی پێشینان بۆ لە بەشی فۆلکلۆردا کردوونە دیاری، هیوادارم بەدڵتان بێ. ئەڵێی/دەڵێی ئەسپێی دەستی کوێری‌یە – کاوە، ئەڵێی کڵاوی سەخرەجنی لەسەرناوە. ئەڵیی کوڕەزۆکەیە. ئەڵێی کوردی بەدۆ مردییە. ئەڵێی کوردی دۆنەدیوە. ئەڵێی کوزەکەمتیاری پێیە. ئەڵێی کووپەی سەروبنە. ئەڵێی کوێری ئەسپێ لەمشت کەوتووە. ئەڵێی گەماڵی سەردێڵەبەبایە. ئەڵێی گەنەی گونی گایە. ئەڵێی گورچیلەی گان، بەیەکەوە نانووسێن. ئەڵێی گۆشتی […]

ئایا فیردەوسی کەسایەتییەکی ساختەیە؟

بەڕێزانم، لەلێکۆڵینەوە لە بناخە ئەفسانەیی‌یەکانی مێژووی کورد دا، تووشی ٣ کتێبی شانامە بووم و بۆ لێهەڵکڕاندنی زانیارییەکی باوەڕپێکراو، لەسەر شوێنی ڕووداوەکانی شەڕە ئەفسانەیی‌یەکانی ئەو  کتێبە بووم. لەبەر ئەوەی زەردەشت بەشێوەیەک پەیوەند دراوە بەو ئەفسانانە یا باشتر بڵێم سەرچاوەی سەرەکییان دینی زەردەشتە، لەبەشی مێژووی زەردەشتدا (کە بەزوویی دەکەوێتە بەردەستتان) بەدواداچوونم بۆ کردووە. لەبەشێکی ئەوبەدواداچوونەمدا کە لەدەماوەند ڕا تا هاماوەران (یەمەنی ئێستا)ی […]

پەندی پێشینان ٩

بەڕێزان ئەڤیندارانی فۆلکلۆری کوردی ئەوکاتەتان باش، لەسەرەتای ساڵی زایینیدا ئەوە بە قەرتاڵەیەکی دیکە لەبەری باخی مامۆستا شێخ محەممەدی خاڵ هاتمەوە سەردانتان: ئەڵێی/دەڵێی بەداری لەسەریان داوە – کاوە. ئەڵێی/دەڵێی جگی سواوە – کاوە. ئەڵێی/دەڵێی جگەگورگی پێیە – کاوە. ئەڵێی/دەڵێی چاکی پیرپەڕۆیە – کاوە. ئەڵێی/دەڵێی چەقەیە پێتەوە دەنووسێ – کاوە. ئەڵێی/دەڵێی چەقەی بەڕەکۆنە – کاوە. ئەڵێی حەمامی ژنانە، ئەڵیێی حوشتری ناو پەمۆیە. […]

چەند سەرنج و تێبینییەک لەسەر فەرهەنگی فارسی بەکوردیی کاوە (سەرهێڵ online)

هەروەک ئاگادارم کردن، ئەو فەرهەنگە، کە بەرهەمی ڕەنجی بیست ساڵەی منە، زیاتر لە ٩٤٩٦٤ وشە و دەستەواژەی کوردی بە واتا بەرانبەرەکانیان لەخۆ دەگرێ و لە چاپکردندا بەشێوەی ئاسایی ٢٤٠٠ لاپەڕەی  A4 دەردەچێ و لەسەر ماڵپەڕی (http://www.farhangumejuikawa.com/ لەسەر هێڵی ئینتێرنێت خراوەتە بەردەستی بەکاربەران. هەمووکەس دەتوانێ لەو ماڵپەڕەدا بە کرتەیەک لەسەر لۆگۆی ئەو فەرهەنگە، لەلای ڕاستی ماڵپەڕەکەمان، کەلکی لێوەرگرێ. بۆ نووسینەوەی ئەو […]

پەندی پێشینان ٨

بەڕێزان ئەوەش لۆچێک دیکە لە پەندی پێشینانی مامۆستا شێخ محەممەدی خاڵ ئەلف لەیلە ئەخوێنێ. ئەڵێ ژاڵە بۆ وا تاڵیت؟ ئەڵێ: لەبەر برامردن. گوڵت بۆ واجوانە؟ لەبەر دۆست و دوژمن. ئەڵێ مامە گونت بەچەندە؟ ئەڵێ بە سەنگ و بەتەرازوو. ئەڵێن/دەڵێن خەڵکی کوێی؟ ئەڵێ/دەڵێ هێشتا ژنم نەهێناوە – کاوە. ئەڵێن خزمت کێیە؟ ئەڵێ هێشتا ژنم نەهێناوە – ڕاستم کردۆتەوە – کاوە، ئەسڵەکەی […]

پەندی پێشینان ٧

فۆلکلۆردۆستگانی بەڕێزم ئەوکاتەتان باش، ئەوە بە قەرتاڵەیەک لە بەرهەمی باخی مامۆستا شێخ محەممەدی خاڵ هاتمەوە سەردانتان، هیئوادارم چێژی لێوەرگرن. ئەگەر شەعبانە، ئەگەر ڕەمەزانە، مووچەی کوڕەکەچەڵ هەر دوونانە. ئەگەر شتێک نەزانی، مەیڵێ، ئەگەر زانیت نیوەی بڵێ. ئەگەر شێرە مەرحەبای کردی، هەوڵی ڕاوکردنی مەدە. ئەگەر فیل هەیە، کەرگەدەنیش هەیە. ئەگەر قازنیت، هێلکەی قاز مەکە. ئەگەر قەرداری، هەڕۆبەیاری. ئەگەر قەلەڕەش ڕێ نیشاندەربێ، ئەبێ […]

پەندی پێشینیان ٦

بەڕێزانی هۆگری فۆلکلۆری کوردی ئەوکاتەتان باش دیسان بە لۆچێک لە خەرمانی پەندی پێشینانی مامٶستا شێخ محەممەدی خاڵ دێمەوە خزمەتتان، هیوادارم چێژی لێوەرگرن. ئەگەر حوشتر باڵی ببوایە، ئەم عالەمە چی بکردایە. ئەگەر خانەدانیت، لەخانەدانان خەبەرداریت. ئەگەر خەنە زۆربوو، گونانیشی پێ ڕەنگ ئەکرێ. ئەگەر خەنە زۆربوو، پیاو دەگونانیشی دەدا – کاوە. ئەگەر خەو چاک ئەبوو، کەروێشک بەگا ئەبوو. ئەگەر خلە ماڵی ئەکرد، […]

پەندی پێشینان ٥

سەردانکارانی خۆشەویست و هۆگری فەرهەنگ و فۆلکلۆری کوردی ئەوکاتەتان باش ئەوەش چەپکە گوڵێکی جوان لە باخی پەندی پێشینانی شێخ محەممەدی خاڵ ئاوێنە ئەگرن بەدەمیەوە. ئاوێنە ئەگرنەڕووی. ئەتەرومەتەر، یەک لە یەک بەتەر. ئەچمەباوان تەکۆدەرم، خەمی دنیا ئەکەوێتەبەرم. ئەچمە جێیەک گۆشت بکڕم، نەک دەردێ بگرم، پێی بمرم. ئەچمەشارێ کەس نەمناسێ، خۆم هەڵکێشم پڕ بە کراسێ. ئەچێ بەپاتا، دڕکە، ئێژی وەی، خاسە، پەرژینی […]