بابەتەکان

پەندی پێشینان ١٤

گەلی برادەرانی فۆلکلۆردۆستی کوردی سڵاوێکی گەرم دیسان بە چەپکێک لە گوڵستانەکەی مامۆستا شێخ محەممەدی خاڵ هاتمەوە دیدارتان، هیوادارم چێژی لێوەرگرن:   ئەوەی چوو چوو – کاوە، ئەوی حوشترەوانی بکا ئەبێ سەردەرگاکەی بڵندکا. ئەوی دەرزییەکی پێداکردیت، تۆ شووژنێکی پیابکە. ئەوی دڕک بچێنێ نابێ پێخاوس بگەڕێ. ئەوی دۆست بە دۆستی ئەکا، دوژمن بەدوژمنی ناکا. ئەوی ڕووتە مەلکەمووتە. ئەوی زۆربخوا زۆرناژیت. ئەوی سەر […]

جدول نشانەهای اختصاری فرهنگ فارسی- کردی کاوە

کێشەی (ە) چونیەتی دۆزینەوەی وشە لە فەرهەنگی سەرهێڵی کاوەدا

  خۆشەویستانم وەک پێشتر ئاماژەم پێکرد پاش گۆڕینی فۆنت و پێداچوونەوەیەکی ورد بە فەرهەنگی (فارسی – کوردی) کاوەدا لەدوێنێوە لەسەر هێڵی ئینتێرنێت بەڕۆژ(update)م کردۆتەوە. لەوپێداچوونەوەدا وێڕای هەڵەگری ژمارەیەکی بەرچاویش وشەی تازەم خستوونەسەر و دەتوانم بڵێم گەلەک لەوەی پێشووم باشترە. لەوکارەمدا کە زیاتر لە سێ‌مانگ بەشەو و ڕۆژ خەریکی بووم، بەهۆی گۆڕینی فۆنتەکەوە ڕووبەڕووی تێکچوونی ڕێنووسیش بوومەوە. یەکەم ئەوەی کە تەختەکلیل(keyboard)ی […]

پەندی پێشینان١٣

پەندی پێشینان ١٣ گەلی برادەرانی هۆگری فۆلکلۆری کوردی سڵاوێکی گەرم فۆلکلۆر یا فەرهەنگی گەلی یەکێکە لە بوارەکانی ناساندنی گەلێک. ئەو بەشەی فەرهەنگی خەڵک پڕە لە ئامٶژگاری و ڕێنوێنی وئەزموونی پێشوونان، کە وەک پەند لەباپیرانەە بۆمان ماوەتەوە. لەسەردەمی گەنجەتیمدا لەدەرسێکی عەرەبیماندا چیرۆکێک هەبوو کە ئێستاش هەر لەبیرم ماوە: یەکێک لەو بەناو زانایانەی ئێران شانازییان پێوەدەکا، لە مەککە جێگیردەبێ و عەرەبی هێندە […]

گەلی برادەران

گەلی برادەران سڵاوێکی گەرم   ماوەیەکی زۆرە بەهۆی سەرقاڵبوونم بە نوێکردنەوەی فەرهەنگی فارسی – کوردیی کاوە، نەپەرژاومە سەر بڵاوکردنەوەی بابەتی تازە لەسەر ماڵپەڕو پەیجەکانم. ئێستا بەخۆشییەوە کاری پێداچوونەوە بە فەرهەنگەکە تەواو بووە و ئەوڕۆ حەولمدا لەسەر ماڵپەڕی www.farhangumejuikawa.com تازەی کەمەوە. بەداخەوە تازەکردنەوەکە کێشەیەکی تێکەوت کە ئەوە خەریکی چارەسەرم. هیوادارم هەر ئەوڕۆ یا سپەی جێبەجێی بکەم.   خۆشەویستان من ئەوکارەی خۆم […]

کەڵەسیس

کەڵەسیس

ئەوبابەتە فۆلکلۆرییەم لە فەیسبووکی کاک ئاگری ئیسماعیلزادە وەرگرتووە و بەڕێپێدانی خۆی لێرەدا پێشکێشتانی دەکەم. وەک کاک ئاگری دەڵێ:  دەقی ئەو چیرۆکەم لە زاری نەقل بێژ و هونەرمەند “ڕەسوڵ نادری” بیستووە!! کەڵە سیس دووبارە نوسینەوە: ئاگری ئیسماعیل نژاد **** مام هۆمەر کابرایەکی جوتیار بوو،  لە گوندێکی بناری کوێستانی لەند دەژیا، پاییزی ساڵێک کە زستانەکەی زۆر سەخت بوو، کەس نەیزانی چۆن، بەڵام […]

پەندی پشینان ١٢

خۆشەویستانی هۆگری فۆلکلۆری کوردی دیسان دێمەوەخزمەتتان بە قەرتاڵەیەک لە بەرهەمی باخی پەندی پێشینان:   ئەو ساڵە ساڵی سی بوو، کۆستە برسی بوو. ئەو سەرەسوونە بۆ ئەو بنەسوونە. ئەوسەرینە بخەرە ژێرسەرت. ئەو سوارە و من پیادە. ئەو شوێنەی پاک بێ، خۆمی تیا دائەنیشم. ئەو قسەیەی ئەیوت، هەر ئەیوت. ئاواشی دەڵێن: ئەوەی دەیکوت هەر دەیکوت – کاوە. ئەوکاتە زانیم کار گوو بە […]

چەند وشەیەک لەسەر فەرهەنگی کاوە

بەڕێزان و خۆشەویستانی سەردانکاری فەرهەنگ‌ومێژووی کاوە سڵاوێکی گەرم، ماوەیەکە وادیارە دیارییەکی تازەم بۆتان نەبووە. هۆکاری ئەو بێدەنگییەم، سەرقاڵبوونمە بە باشترکردن و پێداچوونەوەیەکی وردە بە فەرهەنگی کاوە. بەهۆی گۆڕینی فۆنتی فەرهەنگەکە، بەتایبەتی لە پیتی (هـ و ە)دا تووشی کێشەی گەورە بووم، کێشەی ئەو دوو پیتە بەوە زیاتریش سەری هەڵدا کە دڵسۆزێکی مامۆستا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاگاداری کردمەوە ئەو وشە فارسییانەی (ە […]

بابەتێکی پوخت و کورت لەسەر فەرهەنگی کاوە

بەڕێزان و خۆشەویستان سڵاوێکی گەرم وەک ئاگادارن، لەسەر ماڵپەڕی (http://www.farhangumejuikawa.com/)، فەرهەنگێکی فارسی بە کوردیم، لەگەڵ ژمارەیەک کتێب و بابەتی مێژوویی و فۆلکلۆری  داناون. ئەوەی لەخوارەوە دەینووسم، نە خۆ هەڵدانەوەیە و نە گلەیی. هێندێک ئاگادارییە لەسەر شێوەی کاری خۆم، بۆ نوووسینەکانم و بەتایبەتیش بۆ فەرهەنگەکەم، کە لەوبوارەدا بە دوو شێوە دەهانامان دێن. یەکەم بۆ ئەوانەری کەلک لە فەرهەنگەکە وەردەگرن، ڕەنگە لەهێندێک […]

پەندی پێشینان ١١

بەڕێزانم، بەلۆچێک لە خەرمانی پەندی پێشینیانی مامۆستا شێخ محەممەدی خاڵ دێمەوە خزمەتتان،،هیوادارم چێژی لێوەرگرن. ئەگەر بەهەوهەوی سواران هیچ نەکرا، بە تڕوتۆپی پیرێژنان هیچ ناکرێ – کاوە. ئاخیری خێربێ – کاوە ئەڵێی نازداری  قازی بەنێیە. ئەڵێی نانی بەسەر ساجا سووتاوە. ئەڵێی نانی هاریی گرتووە بەدەمەوە. ئەڵێی نیسکە، بەروپشتی بۆ نییە. ئاواشی دەڵێن: ئەڵێی/دەڵێی نیسکە، بێ بەروپشتە – کاوە. ئەڵێی ورچی دەست […]