Category: مێژوو

لۆچێکی دیکە لە خەرمانی درۆنامەی فیردەوسی

لۆچێکی دیکە لە خەرمانی درۆنامەی فیردەوسی

شانامەی فیردەوسی، یەکێکە لە شانازییەکانی مێژووی ئێرانی سازکراو بەدەستی ڕەزاشا. ئەو کتێبە درۆنامەیەکی گەورەیە کە تەنیا بۆ هاندانی هەستی مەزنیخوازیی نەتەوەی فەرمانڕەوا و ڕەوایی دان بە شۆڤێنیزمی فارس و تواندنەوەی گەلانی دیکەی ئێران کەلکی لێ وەردەگیرێ. لەو بەینانەدا بابەتێکم لەسەر فیردەوسی بڵاو کردەوە، ئێستا بابەتێکی دیکەتان لە درۆنامەکەی بۆ دادەنێم. تا ڕوونی کەینەوە ئەو شاعیرە‌ نەتەوەپەرستەی فارس کە زۆران بەداخەوه […]

ئایا فیردەوسی کەسایەتییەکی ساختەیە؟

بەڕێزانم، لەلێکۆڵینەوە لە بناخە ئەفسانەیی‌یەکانی مێژووی کورد دا، تووشی ٣ کتێبی شانامە بووم و بۆ لێهەڵکڕاندنی زانیارییەکی باوەڕپێکراو، لەسەر شوێنی ڕووداوەکانی شەڕە ئەفسانەیی‌یەکانی ئەو  کتێبە بووم. لەبەر ئەوەی زەردەشت بەشێوەیەک پەیوەند دراوە بەو ئەفسانانە یا باشتر بڵێم سەرچاوەی سەرەکییان دینی زەردەشتە، لەبەشی مێژووی زەردەشتدا (کە بەزوویی دەکەوێتە بەردەستتان) بەدواداچوونم بۆ کردووە. لەبەشێکی ئەوبەدواداچوونەمدا کە لەدەماوەند ڕا تا هاماوەران (یەمەنی ئێستا)ی […]

ئاریایی – ڕەگەزێکی ساختەیە

بەڕێزانی هاوڕێم لە فەرهەنگ و مێژووی کورددا ئەوکاتە و هەمووکاتێکتان باش، بمبوورن ماوەیەکە بەهۆی سەرقاڵیی ژیان و یەکتەنی لە ئەرکی بەڕێوەبردنی ماڵپەڕەکەم (فەرهەنگ و مێژووی کاوە)دا بێدەنگ ماومەتەوە. دڵنیاتان دەکەمەوە کە ئەو بێدەنگییەم لە دەروونمدا ئەوپەڕی هاوار و جۆڵانەوە و هەڵاتهەڵاتی تێدایە. کە دەبینم ناتوانم هەموو ڕۆژێ شتێکی تازەتان بۆ بکەمە دیاری، کزەم لەجەرگی دێ، بەڵام دڵنیابن کە بەردەوام لە […]

دەمەقاڵەیەکی سەرنج ڕاکێشی مێژوویی

دەمەقاڵەیەکی سەرنج ڕاکێشی مێژوویی

بەڕێزانی ئەڤینداری مێژووی کۆن ئەوەی لەخوارەوە دەیبین دەمەقاڵەیەکە لەنێوان (امید عطایی فرد)ی لێکۆڵەری فارس، کە چەند کتێبی لەسەر بابەتی پەیوەندیدار بە زەردەشت و ئاڤێستا نووسیون، کە ناوی یەکێکیان (پیامبر آریایی)یە. ئەو دەمەقاڵەم لەو سایتە وەرم گرتووە: http://vidaevo.persianblog.ir/post/26 و لەبەر ئەوەی بابەتەکە لە ڕوونکردنەوەی زیاتر لەسەرمێژووی شێوێندراوی زەردەشت زۆر بەکەلکە، بەپێویستم زانی هەر وەک خۆی وەری گێڕمەوە سەر فارسی. بێگومان فارسەکان […]

لێکۆڵینەوە و ڕوونکردنەوەیەکی مێژوویی لەسەر کوردوکوردستان

لێکۆڵینەوە و ڕوونکردنەوەیەکی مێژوویی لەسەر کوردوکوردستان

بەڕێزانی میوانی ماڵپەڕی فەرهەنگ و مێژووی کاوە بەشی کتێبخانە لەماڵپەڕەکەماندا کەوتۆتەکار، یەکەم دیاریمان بۆتان کتێبی (لێکۆڵینەوە و ڕوونکردنەوەیەکی مێژوویی لەسەر کوردوکوردستان)ە کە هەر ئێستا بە پی‌دی‌ئێف دامان ناوە، بۆ دابەزاندنی دەتوانن سەردانی ئەوکتێبخانەی بکەن. ئەو کتێبە گەڵاڵەیەکی لێکۆڵینەوەیە بۆ ڕوونکردنەوە و ساغکردنەوەی مێژووی دزراو، شێوێندراو و بەساحێب نەکراوی کورد. بۆیە دەڵێم بەساحێب نەکراو، کە هیچ دامودەزگایەکی میریمان نییە بۆ کار کردن […]

ئەفسانەکانی ئاڤێستا و پەیوەندییان بە مێژووی کوردەوە

بەڕێزان و خۆشەویستانی هۆگری مێژووی کورد  ماوەیەکە بەهۆی سەرقاڵی و کێشەی زیان نەمتوانیوە بابەتێکتان پێشکێش کەم، بەداوای لێبووردنەوە، ئێستا بابەتێکم بۆ ئامادە کردوون، هیوادارم چێژی لێوەرگرن. بێگومان ئەفسانەو چیڕۆکی کۆن دەتوانن نوێنەری هێندێک ڕووداوی ڕاستەقینە بن کە لە کۆنەوە کەوتوونە سەرزارو زمانان، یا باشتر بڵێین لەبەر کەم بوونی باری خوێندەواری‌و بەسێنەیی نەگونجانی نووسین، ڕووداوەکانی گرنگی پەیوەندیدار بە گەلان بەشێوەی چیڕۆک‌و […]

پێشەکییەک بۆ مێژووی زەردەشت

پێشەکییەک بۆ مێژووی زەردەشت

مێژووی کۆنی کورد وێدەچێ تێکدراوترین و ئاڵۆزترین مێژووی گەلانی جیهان بێ. ناوچەی کوردستان ئەگەر نەڵێم کۆنترین – چونکە هێشتا پشکنینی شیاوی خۆی بۆ نەکراوە – لانیکەم یەکێکە لە کۆنترین شارستانییەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیش. شوێنی ژیانی کوردان کەوتۆتە ناوچەیەکی گرنگی ستراتێژیکی، وڵاتێکی تژی لە هەموو جۆرە سامانی بەنرخی ژێرزەوی و بەتایبەتیش نەفت، ئاوی زۆر و خاکێکی بەپیت و دەوڵەمەند بۆ […]

کوردوعەجەم

مێژووی گەلانی جیهان زۆر هەورازو نشێو، کارەسات، داگیرکاری، تێشکان و سەرکەوتنی بەخۆوەدیون ، بەڵام زۆرینەی ئەوگەلانە لەڕۆژگاری ئەوإڕۆدا توانیویانە لانی کەم دەوڵەتی نەتەوەیی خۆیان دامەزرێنن و ببنە خاوەنی چوارچێوەی وڵاتێکی دیاریکراو، بەو تایبەتمەندی و پێناسەیەوە کە بتوانن بە خەڵکی بڵێن ئەوە ئێمەین. ئەوان لەسەر نەخشەی جیهان، جێگایەکیان هەیە کە بە خەڵک بڵێن ئەوە شوێنمانە، ناوێکی تۆمارکراویان لە نەتەوەیەکگرتووەکاندا هەیە کە […]

بەدەم ڕێگاوە گوڵ چنین یا پێکوڵ چاندن لەسەر چەقی ڕێگا؟

بەدەم ڕێگاوە گوڵ چنین یا پێکوڵ چاندن لەسەر چەقی ڕێگا؟

که‌ له‌که‌سێک ده‌پرسن: کێیت؟ به‌شانازییه‌وه‌ ده‌ڵێ:  فڵانم کوڕی فڵان! ئه‌و حاشاله‌ باوکی خۆی ناکاو به‌ده‌گمه‌ن که‌سی واهه‌یه‌ وا‌بکات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باوکی خراپیش بێ. ڕۆڵه‌ به‌ باب‌و باپیریانه‌وه‌ ده‌ناسرێن‌و به‌تایبه‌تی له‌نێو کورده‌واریدا هه‌ر له‌کۆنه‌وه‌ باوبووه‌ ئه‌گه‌ر ویستبیان به‌ئاشکرا باسی که‌سێک بکه‌ن، کوتوویانه‌: “فڵانی کوڕی فڵانه‌که‌س!” ئیدی ئه‌وه‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رانه‌ر، ناوبراو له‌ یه‌کێکی دیکه‌ بکاته‌وه‌و له‌ باسکردن یا ڕووبه‌ڕوو […]

بۆ دەبێ مێژکووی کۆنمان بزانین

بۆ دەبێ مێژکووی کۆنمان بزانین

که‌ له‌که‌سێک ده‌پرسن: ”کێیت؟“، به‌شانازییه‌وه‌ ده‌ڵێ: ”فڵانم کوڕی فڵان! “ ئه‌و حاشاله‌ باوکی خۆی ناکاو به‌ده‌گمه‌ن که‌سی وا هه‌یه‌ وا‌بکات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باوکی خراپیش بێ. ڕۆڵه‌ به‌ باب‌و باپیریانه‌وه‌ ده‌ناسرێن‌و به‌تایبه‌تی له‌ نێو کورده‌واریدا هه‌ر له‌ کۆنه‌وه‌ باوبووه‌ ئه‌گه‌ر ویستبیان به‌ئاشکرا باسی که‌سێک بکه‌ن، کوتوویانه‌: ”فڵانی کوڕی فڵانه‌که‌س! “ ئیدی ئه‌وه‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رانه‌ر، ناوبراو له‌ یه‌کێکی دیکه‌ […]