Articles By: admin

بۆ دەبێ مێژکووی کۆنمان بزانین

بۆ دەبێ مێژکووی کۆنمان بزانین

که‌ له‌که‌سێک ده‌پرسن: ”کێیت؟“، به‌شانازییه‌وه‌ ده‌ڵێ: ”فڵانم کوڕی فڵان! “ ئه‌و حاشاله‌ باوکی خۆی ناکاو به‌ده‌گمه‌ن که‌سی وا هه‌یه‌ وا‌بکات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باوکی خراپیش بێ. ڕۆڵه‌ به‌ باب‌و باپیریانه‌وه‌ ده‌ناسرێن‌و به‌تایبه‌تی له‌ نێو کورده‌واریدا هه‌ر له‌ کۆنه‌وه‌ باوبووه‌ ئه‌گه‌ر ویستبیان به‌ئاشکرا باسی که‌سێک بکه‌ن، کوتوویانه‌: ”فڵانی کوڕی فڵانه‌که‌س! “ ئیدی ئه‌وه‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رانه‌ر، ناوبراو له‌ یه‌کێکی دیکه‌ […]

Read more ›
زمانی کوردی

زمانی کوردی

ئەو بابەتەم لە کتێبی (ڕوونکردنەوە و لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی لەسەر کوردو کوردستان، هەڵبژاردووە، کە نووسینی خۆمە و لە ٢٠١٢ لە دەزگای ئاراس لەچاپداروە،  و بە هێندێک دەستکارییەوە لێرەدا بڵاوی دەکەمەوە. زمانی‌‌ کوردی یه‌کێکه ‌له‌زمانه ‌کۆنه‌کانی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ‌‌ناوه‌ڕاست ‌و ڕیشه‌ی‌ ئه‌وزمانه‌ بێگومان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر زمانی‌ماد. چه‌ند ڕۆژهه‌ڵاتناسی ڕۆژئاوایی وه‌ک ” ا- سون”و”سایس‌”و… ڕه‌چه‌ڵه‌کی کوردو زمانه‌که‌ی ده‌گه‌یێننه‌وه‌ سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی ‌ماد. “حسن ‌پیرنیا – […]

Read more ›
چەند وتەیەکی کورت لەسەر بەرنامەی کارم بۆ مێژووی کورد و کوردستان

چەند وتەیەکی کورت لەسەر بەرنامەی کارم بۆ مێژووی کورد و کوردستان

نووسین لەسەر مێژووی کۆنی هەرنەتەوەیەک وردبینی و وریاییەکی زۆری، دەوێ، بەتایبەتیش بۆ گەلێکی خاک دابەشکراوی لەژێردەستەییدا ڕاگیراوی پیلانی جۆراوجۆر لەسەر جێبەجێکراوی وەک کورد. ئەگەر دەردی کورد هەر دابەشکرانەکەش با، ئەوە دیسان دەکرا بە شێوازی جۆراوجۆر، بەشێکی کەم لە مێژوویە‌کەی ساغ کرێتەوە. بەڵام دەردەکەمان هەر ئەوەندە نییە. دوژمنان بەشێوەی جۆراوجۆر، بەندوبەست لەسەر زمان و کێشەسازکردن بۆ فەرهەنگ و حەولی بێوچان بۆ […]

Read more ›
بۆ ناوی کاوه‌م هه‌لبژارد؟

بۆ ناوی کاوه‌م هه‌لبژارد؟

کاوه‌ پاڵه‌وانێکی ئه‌فسانه‌یی‌یه که نه‌ته‌وه‌‌ ئاریایی ڕه‌گه‌زه‌کان و هه‌موو کورده‌کانیش، به‌ئی‌خۆیانی، ده‌زانن. نه‌ورۆزی نیشانه‌‌ی سه‌‌‌ر‌ه‌‌تای ساڵ‌و وه‌خۆ که‌وتنه‌نه‌‌‌وه‌‌‌ی سروشت‌و گه‌‌رم ‌‌داهاتنه‌‌وه‌ی زه‌وی‌و نه‌مانی ‌‌سه‌‌رماو سه‌رده‌‌رێنانه‌وه‌ی گژوگیا له‌‌بن‌خاکی ساردو سڕیش، تێکه‌ڵاوی‌یه‌کی پته‌وی له‌گه‌‌ڵ ناوی ئه‌و قاره‌مانه‌دا هه‌یه. ئه‌ودووناوه له‌چیرۆکه‌کانی ئاڤێستا وه‌رگیراون‌و به‌شانامه‌ی ‌‌فیرده‌وسی که‌وتوونه‌ته‌وه‌‌ سه‌رزارو زمانان، ‌له‌سه‌ر کاوه‌ی ئاسنگه‌ر، ده‌نگۆ زۆر‌ن‌و هه‌رکام له‌وگه‌لانه‌ی خۆیان به‌ ئاریایی ڕه‌گه‌‌ز ده‌زانن‌و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌ڕه‌گه‌ز […]

Read more ›
کورتەیەک لەسەر ژیانی خۆم

کورتەیەک لەسەر ژیانی خۆم

من لەدایکبووی شاری پیرانشارم، لیسانسی ئابووریم لە زانکۆی تاران وەرگرتووە، هەر لەمنداڵییەوە حەزم لە زمان و ئەدەبی کوردی و مێژووی کورد بووە. لەتەمەنی گەنجەتیمدا ئاوارەی دەستی شەڕ بووم و پاش ١٧ ساڵیش کار لەڕیزی کادر و ئەندامانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێراندا، دەستم لە سیاسەت هەڵگرت.‌ ماوەیەکی درێژ لە بەشێکی خاکی خۆم، واتە کوردستان ژیام، کە لەوێش بە بێگانە دەناسرام و […]

Read more ›
وتەی دەستپێک

وتەی دەستپێک

لەمێژ بوو لەبیری ئەوەدابووم کە ئێستاکە کێشەی کوردستان لەلایەک بۆتە ئاستەنگێکی گەورە لەڕێگای بڵاوکردنەوەی کتێب و لەلایەکی دیکەشەوە کەمتر سەرنج دانی خوێنەری کورد بە کتێبی چاپ کراو و ڕووکردنە کتێبی ئەلەکترۆنی، تۆڕیک سازکەم کە ئامانجەکانمی بۆ خزمەتی زیاتر بە گەلەکەم تێدا وەدی بێنم و بەرهەمەکانی خامەی خۆمی تێدا پێشکەشی ڕۆڵەکانی کورد بکەم. لەو پێناوەدا لە زۆر دەرکانم دا، تەنانەت کۆنە […]

Read more ›