Articles By: admin

پەندی پێشینان ٨

بەڕێزان ئەوەش لۆچێک دیکە لە پەندی پێشینانی مامۆستا شێخ محەممەدی خاڵ ئەلف لەیلە ئەخوێنێ. ئەڵێ ژاڵە بۆ وا تاڵیت؟ ئەڵێ: لەبەر برامردن. گوڵت بۆ واجوانە؟ لەبەر دۆست و دوژمن. ئەڵێ مامە گونت بەچەندە؟ ئەڵێ بە سەنگ و بەتەرازوو. ئەڵێن/دەڵێن خەڵکی کوێی؟ ئەڵێ/دەڵێ هێشتا ژنم نەهێناوە – کاوە. ئەڵێن خزمت کێیە؟ ئەڵێ هێشتا ژنم نەهێناوە – ڕاستم کردۆتەوە – کاوە، ئەسڵەکەی […]

Read more ›

پەندی پێشینان ٧

فۆلکلۆردۆستگانی بەڕێزم ئەوکاتەتان باش، ئەوە بە قەرتاڵەیەک لە بەرهەمی باخی مامۆستا شێخ محەممەدی خاڵ هاتمەوە سەردانتان، هیئوادارم چێژی لێوەرگرن. ئەگەر شەعبانە، ئەگەر ڕەمەزانە، مووچەی کوڕەکەچەڵ هەر دوونانە. ئەگەر شتێک نەزانی، مەیڵێ، ئەگەر زانیت نیوەی بڵێ. ئەگەر شێرە مەرحەبای کردی، هەوڵی ڕاوکردنی مەدە. ئەگەر فیل هەیە، کەرگەدەنیش هەیە. ئەگەر قازنیت، هێلکەی قاز مەکە. ئەگەر قەرداری، هەڕۆبەیاری. ئەگەر قەلەڕەش ڕێ نیشاندەربێ، ئەبێ […]

Read more ›

پەندی پێشینیان ٦

بەڕێزانی هۆگری فۆلکلۆری کوردی ئەوکاتەتان باش دیسان بە لۆچێک لە خەرمانی پەندی پێشینانی مامٶستا شێخ محەممەدی خاڵ دێمەوە خزمەتتان، هیوادارم چێژی لێوەرگرن. ئەگەر حوشتر باڵی ببوایە، ئەم عالەمە چی بکردایە. ئەگەر خانەدانیت، لەخانەدانان خەبەرداریت. ئەگەر خەنە زۆربوو، گونانیشی پێ ڕەنگ ئەکرێ. ئەگەر خەنە زۆربوو، پیاو دەگونانیشی دەدا – کاوە. ئەگەر خەو چاک ئەبوو، کەروێشک بەگا ئەبوو. ئەگەر خلە ماڵی ئەکرد، […]

Read more ›

پەندی پێشینان ٥

سەردانکارانی خۆشەویست و هۆگری فەرهەنگ و فۆلکلۆری کوردی ئەوکاتەتان باش ئەوەش چەپکە گوڵێکی جوان لە باخی پەندی پێشینانی شێخ محەممەدی خاڵ ئاوێنە ئەگرن بەدەمیەوە. ئاوێنە ئەگرنەڕووی. ئەتەرومەتەر، یەک لە یەک بەتەر. ئەچمەباوان تەکۆدەرم، خەمی دنیا ئەکەوێتەبەرم. ئەچمە جێیەک گۆشت بکڕم، نەک دەردێ بگرم، پێی بمرم. ئەچمەشارێ کەس نەمناسێ، خۆم هەڵکێشم پڕ بە کراسێ. ئەچێ بەپاتا، دڕکە، ئێژی وەی، خاسە، پەرژینی […]

Read more ›

پەندی پێشینان

خوێنەرانی خۆشەویست و هێژائەوە بە چەپکە گوڵێکی تەڕوتازەوە لە کتێبەکەی پەندی پێشینانی مامۆستا شێخ محەممەدی خاڵ هاتوومەوە دیدارتان. هیوادارم چێژی لێوەرگرن. ئاڵتوون لە قوڕا دیارە، ئاڵتوون ئاوی زەڕکەریش بۆی ئەزەڕێ، ئاڵیاوا لە قنگییەوە دیارە، ئانەگورز و ئانە مەیدان، ئاوایی پڕە و مەتێ کڕە، ئاو ئەکاتە بێژنگ/سەبەتە، ئاوببڕێ لەڕۆخانە، خۆنابێ بەبێگانە، ئاو بەئاوەدانیدا ئەچێ، ئاوبەدەستی خۆت نەیخۆیەوە تامی نییە، ئاو بەدووی […]

Read more ›

پەندی پێشینان

هاوڕێیانی هۆگری فۆلکلۆری کوردی ئەوکاتەتان باش ئەوەش هەڵبژاردەیەکی دیکە لە پەندی پێشینانی مامۆستا شێخ محەممەدی خاڵ ئاخیری خێر بێ! – کاوە ئاغا چوو بۆ سەروپێ نەبوو، خزمەتکاری نارد بۆ دەست و پاڵوو ئاغا دەست مەشۆ، نە بۆ منە و نە بۆتۆ، ئاغا ڕۆ، خوا سوکر، ئاغاژنی بەرچەپەرێ، باوەشێن کلکی کەرێ، ئاغاژنی سەرچەپەرێ، پشیلەکەهات دووگەکە بەرێ، بێزی نەهات ختەکەرێ، ئاغاو خزمەتکار […]

Read more ›

پەندی پێشینان

بەڕێزان ئەوکاتەتان باش ئەوەش چەند پەندێکی پێشینان لە کتێبی شێخ محەممەدی خاڵ لەگەڵ چەند پەندێکی دیکەش کە بۆخۆم وەبیرم هاتوونەوە و بە ناوی کاوە تێکەڵم کردوون، هیوادارم بەدڵتان بێ و ئەگەر پەندی دیکەشتان لەبیر بوو، تاکایە بۆمی بنێرن با کارەکەم دەوڵەمەندتربێ. ئاردی نێو دڕووان، – کاوە ئاروو بە بڕکەوە جوانە ئازا جارێک ئەمرێ، ترسەنۆک ڕۆژێ سەد جار ئەمرێ ئاسکی ماندوو […]

Read more ›

پەندی پێشینان

بەڕێزان وەک بەڵێنم دابوو هەڵبژاردەیەک پەندی پێشینانتان لە کتێبی شێخ محەممەدی خاڵ پێشکێش دەکەم. ئەگەر پەندێکیشم وەبیرهاتەوە یا برادەرێک بەدیاری بۆی ناردم دەیانخەمە نێو، ئەو پەندانەی بۆخۆم لێی زیاد دەکەم بە (-کاوە) دیاریان دەکەم، بۆ ئەوەی بەرپرسیارەکەی هەر بۆخۆم بم، تکایە ئەگەر هەڵەیەکیان تێدا بوو یا پەندێکی دیکەتان بەبیرداهات بۆمی بنێرن، بە سپاسەوە بەناوی خۆتان دەیخەمە نێو پەندەکان. پێشەکی سپاستان […]

Read more ›

ئاریایی – ڕەگەزێکی ساختەیە

بەڕێزانی هاوڕێم لە فەرهەنگ و مێژووی کورددا ئەوکاتە و هەمووکاتێکتان باش، بمبوورن ماوەیەکە بەهۆی سەرقاڵیی ژیان و یەکتەنی لە ئەرکی بەڕێوەبردنی ماڵپەڕەکەم (فەرهەنگ و مێژووی کاوە)دا بێدەنگ ماومەتەوە. دڵنیاتان دەکەمەوە کە ئەو بێدەنگییەم لە دەروونمدا ئەوپەڕی هاوار و جۆڵانەوە و هەڵاتهەڵاتی تێدایە. کە دەبینم ناتوانم هەموو ڕۆژێ شتێکی تازەتان بۆ بکەمە دیاری، کزەم لەجەرگی دێ، بەڵام دڵنیابن کە بەردەوام لە […]

Read more ›

زیندەبەچاڵ

خوێنەرانی هێژا ژنان هەڵگری دووقاتی  ژانی ژیانن جا لە هەر کۆمەڵگایەک یا هەر شوێنێکی ئەو جیهانە لە پێشەوتووترین وڵاتان ڕا بگرە تا دەگاتە دواکەوتووترین وڵاتانی جیهان لە ئافریقا و ئاسیا و… دەڵێم دووقات، چونکە لەلایەکەوە دەبێ شەریکی ژیانی پیاو بن، یا بە بەڕێوەبردنی ماڵ، کاتێک پیاو لەدەرەوە خەریکی دابینکردنی هەزینەی ژیانە و یا هاوکاری کردنی پیاو لە دابین کردنی بژیودا […]

Read more ›