Articles By: admin

پەندی پێشینان ١٦

گەلی برادەرانی فۆلکلۆردۆستی کوردی سڵاوێکی گەرم ماوەیەک بوو خەریکی تەواوکردنی وەرگێڕانی کتێبی (ڕاپەڕینی کورد لەساڵی ١٨٨٠، نووسینی دوکتۆر جەلیلی جەلیل و وەرگێڕانی لەڕووسییەوە بۆ کوردی دوکتۆر کاووس قەفتان) بووم بۆسەر زمانی فارسی. ئەو کتێبەم لەساڵی ١٩٨٦ کەوتە بەردەست. لەبەر ئەوەی کە پێموابوو گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ ناسینی ئەو پیلانانەی ڕووس و بریتانیا و ئوتریش(نەمسا) و هێندێک وڵاتی ئوڕووپایی لەدژی سەربەخۆیی […]

Read more ›

پەندی پێشینان ١٥

گەلی برادەرانی فۆلکلۆردۆستی کوردی سڵاوێکی گەرم دیسان بە چەپکێک لە گوڵستانەکەی مامۆستا شێخ محەممەدی خاڵ هاتمەوە دیدارتان، هیوادارم چێژی لێوەرگرن: کورد دەڵێن: شەر لەبێکاری باشترە، بەخوای من تەواو کەوتوومە ئەوحاڵەی، بەڵام نەک لەبەر بێکاری بەڵکو لەبەر خۆ پڕکار کردنێ. بەڵام مەبەستم لەو پەندەی چییە، من لەئێستادا گەلەک پڕکارم، لەبەر ئەوەی ماڵپەڕەکەم بێکار ماوەتەوە، واتە بێکارەکە من نیم ماڵپەڕی www.farhangumejuikawa.com))ە. جا […]

Read more ›

پەندی پێشینان ١٤

گەلی برادەرانی فۆلکلۆردۆستی کوردی سڵاوێکی گەرم دیسان بە چەپکێک لە گوڵستانەکەی مامۆستا شێخ محەممەدی خاڵ هاتمەوە دیدارتان، هیوادارم چێژی لێوەرگرن:   ئەوەی چوو چوو – کاوە، ئەوی حوشترەوانی بکا ئەبێ سەردەرگاکەی بڵندکا. ئەوی دەرزییەکی پێداکردیت، تۆ شووژنێکی پیابکە. ئەوی دڕک بچێنێ نابێ پێخاوس بگەڕێ. ئەوی دۆست بە دۆستی ئەکا، دوژمن بەدوژمنی ناکا. ئەوی ڕووتە مەلکەمووتە. ئەوی زۆربخوا زۆرناژیت. ئەوی سەر […]

Read more ›
جدول نشانەهای اختصاری فرهنگ فارسی- کردی کاوە

کێشەی (ە) چونیەتی دۆزینەوەی وشە لە فەرهەنگی سەرهێڵی کاوەدا

  خۆشەویستانم وەک پێشتر ئاماژەم پێکرد پاش گۆڕینی فۆنت و پێداچوونەوەیەکی ورد بە فەرهەنگی (فارسی – کوردی) کاوەدا لەدوێنێوە لەسەر هێڵی ئینتێرنێت بەڕۆژ(update)م کردۆتەوە. لەوپێداچوونەوەدا وێڕای هەڵەگری ژمارەیەکی بەرچاویش وشەی تازەم خستوونەسەر و دەتوانم بڵێم گەلەک لەوەی پێشووم باشترە. لەوکارەمدا کە زیاتر لە سێ‌مانگ بەشەو و ڕۆژ خەریکی بووم، بەهۆی گۆڕینی فۆنتەکەوە ڕووبەڕووی تێکچوونی ڕێنووسیش بوومەوە. یەکەم ئەوەی کە تەختەکلیل(keyboard)ی […]

Read more ›

پەندی پێشینان١٣

پەندی پێشینان ١٣ گەلی برادەرانی هۆگری فۆلکلۆری کوردی سڵاوێکی گەرم فۆلکلۆر یا فەرهەنگی گەلی یەکێکە لە بوارەکانی ناساندنی گەلێک. ئەو بەشەی فەرهەنگی خەڵک پڕە لە ئامٶژگاری و ڕێنوێنی وئەزموونی پێشوونان، کە وەک پەند لەباپیرانەە بۆمان ماوەتەوە. لەسەردەمی گەنجەتیمدا لەدەرسێکی عەرەبیماندا چیرۆکێک هەبوو کە ئێستاش هەر لەبیرم ماوە: یەکێک لەو بەناو زانایانەی ئێران شانازییان پێوەدەکا، لە مەککە جێگیردەبێ و عەرەبی هێندە […]

Read more ›

گەلی برادەران

گەلی برادەران سڵاوێکی گەرم   ماوەیەکی زۆرە بەهۆی سەرقاڵبوونم بە نوێکردنەوەی فەرهەنگی فارسی – کوردیی کاوە، نەپەرژاومە سەر بڵاوکردنەوەی بابەتی تازە لەسەر ماڵپەڕو پەیجەکانم. ئێستا بەخۆشییەوە کاری پێداچوونەوە بە فەرهەنگەکە تەواو بووە و ئەوڕۆ حەولمدا لەسەر ماڵپەڕی www.farhangumejuikawa.com تازەی کەمەوە. بەداخەوە تازەکردنەوەکە کێشەیەکی تێکەوت کە ئەوە خەریکی چارەسەرم. هیوادارم هەر ئەوڕۆ یا سپەی جێبەجێی بکەم.   خۆشەویستان من ئەوکارەی خۆم […]

Read more ›
کەڵەسیس

کەڵەسیس

ئەوبابەتە فۆلکلۆرییەم لە فەیسبووکی کاک ئاگری ئیسماعیلزادە وەرگرتووە و بەڕێپێدانی خۆی لێرەدا پێشکێشتانی دەکەم. وەک کاک ئاگری دەڵێ:  دەقی ئەو چیرۆکەم لە زاری نەقل بێژ و هونەرمەند “ڕەسوڵ نادری” بیستووە!! کەڵە سیس دووبارە نوسینەوە: ئاگری ئیسماعیل نژاد **** مام هۆمەر کابرایەکی جوتیار بوو،  لە گوندێکی بناری کوێستانی لەند دەژیا، پاییزی ساڵێک کە زستانەکەی زۆر سەخت بوو، کەس نەیزانی چۆن، بەڵام […]

Read more ›

پەندی پشینان ١٢

خۆشەویستانی هۆگری فۆلکلۆری کوردی دیسان دێمەوەخزمەتتان بە قەرتاڵەیەک لە بەرهەمی باخی پەندی پێشینان:   ئەو ساڵە ساڵی سی بوو، کۆستە برسی بوو. ئەو سەرەسوونە بۆ ئەو بنەسوونە. ئەوسەرینە بخەرە ژێرسەرت. ئەو سوارە و من پیادە. ئەو شوێنەی پاک بێ، خۆمی تیا دائەنیشم. ئەو قسەیەی ئەیوت، هەر ئەیوت. ئاواشی دەڵێن: ئەوەی دەیکوت هەر دەیکوت – کاوە. ئەوکاتە زانیم کار گوو بە […]

Read more ›

چەند وشەیەک لەسەر فەرهەنگی کاوە

بەڕێزان و خۆشەویستانی سەردانکاری فەرهەنگ‌ومێژووی کاوە سڵاوێکی گەرم، ماوەیەکە وادیارە دیارییەکی تازەم بۆتان نەبووە. هۆکاری ئەو بێدەنگییەم، سەرقاڵبوونمە بە باشترکردن و پێداچوونەوەیەکی وردە بە فەرهەنگی کاوە. بەهۆی گۆڕینی فۆنتی فەرهەنگەکە، بەتایبەتی لە پیتی (هـ و ە)دا تووشی کێشەی گەورە بووم، کێشەی ئەو دوو پیتە بەوە زیاتریش سەری هەڵدا کە دڵسۆزێکی مامۆستا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاگاداری کردمەوە ئەو وشە فارسییانەی (ە […]

Read more ›