بابەتێکی کورت لەسەر مێردەکەی ئاسکەخاتوون

خۆشەویستانی سەردانکاری ماڵپەڕەکەمان، سڵاووڕێز

شوهر آهوخانم یەکێک لەو کتێبە ناوازانەیە کە باسی پەیوەندیی ژن و مێرد لەکۆمەڵگای کوردستاندا دەکا، ئەو نەریتە قێزەونە، کە پیاو  بەهەمووشت دەزانێ و ژن بەچاوی سووک دەبینێ، بەداخەوە سەرەڕای پێشکەوتنی جیهان لەڕۆژگاری ئەوڕۆشدا، هەر باوە و نەبڕاوەتەوە. من لەساڵی ١٩٨٥ بۆیەکەمجار خوێندمەوە، پاش دامەزراندنی ئەو ماڵپەڕە بڕیارمدا بەکوردیش بیخەمە بەرچاوی خوێنەرانی کورد، بەڵام پاش وەرگێڕان و بڵاو کردنەوەی چەند بەشێک، برادەرێکی دڵسۆزم ئاگاداری کردمەوە، کە ئەوکتێبە  پێشتر بەکوردی  وەرگێڕدراوەتەوە، سەرەڕای ئەوەی دەزانم کتێبێک دەتوانێ چەند وەرگێڕی جیاوازی بەیەک زمانیش هەبن و هەر وەرگێڕانێکیش تامی تایبەتی خۆی هەیە، لەبەر سەرقاڵیی زۆرم بە بابەتگەلی دیکە، بەتایبەتیش پێداچوونەوە و دەوڵەمەندتر کردنی فەرهەنگی فارسی بەکوردیی کاوە، بەباشم زانی دەستی لێهەڵگرم، بەوبۆنەوە داوای

لێبووردنتان لێدەکەم

  1. Kako says:

    مامۆستای بەڕێز و خۆشەویست و تێکۆشەر وێڕای ڕیز و پێزانین و ماندوونەبوونی لەبەر ئەو هەمووە زوحمەتانەی کە لەسەر چێکردنی فەرهەنگ و بابەتی مێژووییی کورد دەیکێشی، پێم خۆش بوو هەم دەسخۆشیتان لێبکەم و هەمیش جوانکاری و دروست کردنی کێشەگەلێک کە لە ماڵپەڕەکەتاندا هاتبۆ پێش، پیرۆزبایی بڵێم. بەردەوام چاوەڕوانی بابەتی نوێتر و بەپێزترین.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *