مەشکە و ڕەنگدانەوەی ژانی ژیانی ژن لەفۆلکلۆری کوردیدا

چەندم کرد مەشکەژێنی، سەرم بووە تەپڵەگوێنی، عازاب نەبێ پێم نامێنی!

مەشکەم مەشکەی مانگا قوڵە، دەنگی دەڕوا وەک زەنگوڵە، ئەومێردەم چەند نابەدڵە، خۆشم ناوێ خەرتە توڵە،

مەشکەم مەشکەی مانگایە، دەیژێنم لەبێڵایە، ئەوڕۆ دەنگی چاک نایە،

خەسووم حەمری نەمێنێ، لەهەیوانێم دەنوێنێ، ئاوی مەشکەم پێ دێنێ،