لێکۆڵینەوە و ڕوونکردنەوەیەکی مێژوویی لەسەر کوردوکوردستان

بەڕێزانی میوانی ماڵپەڕی فەرهەنگ و مێژووی کاوە

بەشی کتێبخانە لەماڵپەڕەکەماندا کەوتۆتەکار، یەکەم دیاریمان بۆتان کتێبی (لێکۆڵینەوە و ڕوونکردنەوەیەکی مێژوویی لەسەر کوردوکوردستان)ە کە هەر ئێستا بە پی‌دی‌ئێف دامان ناوە، بۆ دابەزاندنی دەتوانن سەردانی ئەوکتێبخانڕوونکردنەوەولێکۆڵینەوەەی بکەن. ئەو کتێبە گەڵاڵەیەکی لێکۆڵینەوەیە بۆ ڕوونکردنەوە و ساغکردنەوەی مێژووی دزراو، شێوێندراو و بەساحێب نەکراوی کورد. بۆیە دەڵێم بەساحێب نەکراو، کە هیچ دامودەزگایەکی میریمان نییە بۆ کار کردن لەسەری. هەرچی بیستوومانە یا دیتوومانە لە زمان و پێنووسی داگیرکەرانی کوردستان و یا ژمارەیەک سەرچاوەی نووسەر و لێکۆڵەرەوەی بیانی (بەتایبەتیش ئوڕووپایی) ڕا بووە،  کە ئەوانیش یا بەلاڕێدا براون، یا بەمەبەستی سیاسی ڕاستییەکانیان شێواندووە، یا تەنانەت لەلایەن داگیرکەرانەوە بۆ ئەوکارە بەکرێ گیراون. نموونەی هەرە بەرچاوی ئەو شێواندنەش سازکردنی ناوی ئێران (وەک وڵات) و ئاریا (وەک ڕەگەز) بۆ دەست بەسەرداگرتنی ئەو شارستانییەتەی نەتەوەکەمان بەهەزاران ساڵ پێش ئێستا لەسەر خاکی کوردستان و ناوچەکانی دەوروبەریدا بنیاتی ناوە. لەوبارەوە لەداهاتوودا نووسینم دەبێ لەسەر ئەوەی کە تەنانەت ئەو ناوانەش کە باسمان کردن چۆن لەخۆمان دزراون و لەدژی خۆشمان دەکار کراون. لەو کتێبەدا دەبینن کە پارسەکان چۆن دەستیان بەسەر کەلەپووری دەوڵەمەند، خاکی بەپیت و فەرهەنگی پاراوی گەلەکەماندا گرت. ئەو پارسەی تەنیا لە بەشێکی بچووکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیشتەجێ ببوو، لەبەشێکی بچووکی وڵاتەکەمان بەناوی (ئەنزان) یا (ئەنشان)دا کە بەشێک بوو لە کوردستان، دەستەڵاتی بەدەستەوە گرتبوو، پاشان لەسایەی دووبەرەکی و خەیانەتی ژمارەیەک پاوانخواز و خەیانەتکاری کورد، کە بەرژەوەندییەپیسەکانی خۆیان لەمەترسیدا دەدیت، بەسەر هەموو کوردستاندا زاڵبوون و لە ئاکامی ئەو جاشەتییەی سەردارێکی کورد بۆ داگیرکەرانی کرد، گەلەکەمان سەرەڕای قوربانی دان و خەباتی پەیتاپەیتای بۆ ئازادی، ئێستاشی دەگەڵ بێ خۆی هەر نەگرتەوە و هەمووجارێ خوێنی ڕۆڵەخەباتکارەکانی کرا بە دەستەبەری ژمارەیەک ڕێبەری عەشیرەتی و سەرۆکی پاوانخواز و خۆخواز. کتێبخانەکەمان، کتێب و بابەتی

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *